بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 باوەڕنەبوونی بتپەرستان بەڕۆژی دوایی چۆن بو؟
06/11/2019
بینین: 932
سەبارەت بەبانگەوازی پێغەمبەرﷺ بۆ باوەڕهێنان بەڕۆژی دوایی، بتپەرستەکان ئەم قسەیان بەگاڵتەجاری و بەدرۆخستنەوە پێشوازی کرد: {وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ نَدُلُّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ يُنَبِّئُكُمْ إِذَا مُزِّقْتُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمْ لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ( ۷ )أَفْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِ جِنَّةٌ بَلِ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ فِي الْعَذَابِ وَالضَّلَالِ الْبَعِيدِ} (سبٲ: الایتان ۷، ٨). ئەوان نکۆڵیشیان دەکرد لەزیندوو بوونەوەی پاش مردن: {وَقَالُوا إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ } (الانعام: ۲۹). سوێندیشیان لەسەر ئەوە دەخوارد: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَا يَبْعَثُ اللَّهُ مَن يَمُوتُ بَلَىٰ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ(۳٨)لِيُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ كَانُوا كَاذِبِينَ} (النحل: ۳٨ــ ۳۹).
واشیان دەزانی ژینێکی ترنییە جگە لەژیانی دونیا، داواشیان دەکرد باوباپیرانیان زیندوو ببنەوە تاکو باوەڕبهێنن بەزیندووبوونەوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: 

{وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّا أَن قَالُوا ائْتُوا بِآبَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (۲٥)قُلِ اللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ(۲٦)
وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ الْمُبْطِلُونَ}(الجاثیة: ۲٤ـــ ۲۷).
ئەوەیان نەزانی کە ئەو کەسەی یەکەمین جار دروستیکردوون، دەتوانێت لەڕۆژی دواییدا زیندوویان بکاتەوە، موجاهیدو کەسانی تر دەڵێن : ئوبەی کوڕی خەلەف هاتە لای پێغەمبەرﷺ وئێسقانێکی ڕزیوی بەدەستەوە بوو، دەیوەراندو دەیدا بەباداو، دەی وت: ئەی موحەممەد، تۆ بانگەشەی ئەوە دەکەیت کەخوا ئەمە زیندوو دەکاتەوە؟ پێغەمبەرﷺ فەرمووی: (( نعم یمیتك الله تعالی، ثم یبعثك ثم یحشرك الی النار)) واتە: بەڵێ خوای گەورە دەتمرێنێ و زیندووت دەکاتەوە و دەتخاتە دۆزەخیشەوە، ئینجا ئەم ئایەتانەی خوێندەوە: {أَوَلَمْ يَرَ الْإِنسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِن نُّطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ (۷۷)
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ قَالَ مَن يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ (۷٨) 
قُلْ يُحْيِيهَا الَّذِي أَنشَأَهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمُ}( یس: ۷۷_ ۷٨).
شێوازەکانی قورئان بۆقایلکردنی خەڵکی پشتی دەبەست بەگوتاری بیرو هۆش و گونجان لەگەڵ فیترەتدا، خوای گەورە باسی ئەوەی کردووە کەحیکمەتی وابووە کەبەندەکانی زیندوو بکاتەوە بۆ پاداشت و لێپرسینەوە، چونکە خوای گەورە خەڵکی دروست کردووە بۆ پەرستنی خۆی، پێغەمبەرانیشی ناردووەو، کتێبەکانی دابەزاندووە، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو ڕێگایەی کەلەسەری بڕۆن بۆ پەرستن و گوێڕایەڵی کردنی و هەڵسن بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی و خۆیان بپارێزن لەقەدەغە کراوەکانی، جاهەندێك لەبەندەکان ڕێگەی ڕاستی ڕەتکردەوەو گوێڕایەڵی خوای نەکردو ستەمی کرد، ئایا لەپاش مردنی پیاو چاك و پیاو خراپ پێویست نییە پاداشت بدرێنەوە چاکە بەچاکە و خراپە بەخراپە، خوای گەورە دەفەرمووێت: { أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ(۳٥)مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ(۳٦)أَمْ لَكُمْ كِتَابٌ فِيهِ تَدْرُسُونَ(۳۷)إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ} ( القلم : ۳٥_ ۳٨).
ئەو بێباوەڕانەی کەستەمیان لەخۆیان کرد، هەر ئەوانن کەوا ئەزانن ئەم گەردوونە هەروا بەبێ حیکمەت دروست کراوە، گوایە جیاوازیش نییە لە نێوان سەر ئەنجامی چاکەکارو خراپەکاردا ، خوای گەورە دەفەرمووێت: {وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلًا ذَٰلِكَ ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِ(۲۷)أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ }( ص: ۲۷_ ۲٨).
قورئانی پیرۆزیش نموونەی بۆ خەڵکی هێناوەتەوە، بەزیندووکردنەوەی زەوی بەڕووەك، ئەو کەسەش کە ئەو زەوییە زیندوو دەکاتەوە، بەتوانایە کە ژیان بگێڕێتەوە بۆ ئەو لاشە بێگیانانە: {فَانظُرْ إِلَىٰ آثَارِ رَحْمَتِ اللَّهِ كَيْفَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ } (الروم :٥۰).
هەروەها خوای گەورە نموونەی بۆ خەڵکی هێناوەتەوە لە قورئاندا بەوەی کەهەندێ مردووی زیندوو کردووەتەوە، وەکو(اصحاب الكهف) کەسێ سەدو نۆساڵ خەواندنی ولەپاش ئەو ماوە دورو درێژە بە ئاگای هێنانەوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: {وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَا أَزْكَىٰ طَعَامًا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا} (الكهف: ۱۹). {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا} ( الكهف: ۲٥).
جگە لەبەڵگەی تر کەپێغەمبەرﷺ بەکاریدەهێنا لەگەڵ سەرانی کوفرو بتپەرستاندا.

ڕەخنەگرتنیان لەپێغەمبەرﷺ.
ئەوان ڕەخنەیان هەبوو لەپێغەمبەری خواﷺ، چونکە پێیان وابوو پێغەمبەر نابێت ئادەمیزادێك بێت وەکو خۆیان، بەڵکو پێویستە فریشتە بێت، یان فریشتەی لەگەڵ بێت: {وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَن يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَىٰ إِلَّا أَن قَالُوا أَبَعَثَ اللَّهُ بَشَرًا رَّسُولًا } (الاسراء: ۹٤).
{وَقَالُوا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًا لَّقُضِيَ الْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ } (الانعام: ٨) {وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَّجَعَلْنَاهُ رَجُلًا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ } (الانعام : ۹)
واتە: ئەگەر پێغەمبەرێکمان لەفریشتەکان بناردایە بۆ خەڵکی لەشێوەی پیاوێکدا دەماننارد، کەبتوانن گفتوگۆی لەگەڵ بکەن و شتی لێوەربگرن، ئەگەر وایش بوایە ئەوا شتەکانیان لێ تێکەڵ دەبوو وەکو چۆن لێیان تێکەڵ بووە لەمەسەلەی وەرگرتنی پەیامی ئادەمیزاد، ئینجا ئەوان پێغەمبەرێکیان دەویست کەپێویستی بەخواردن نەبێت و، لەبازاڕەکان نەگەڕێ: {وَقَالُوا مَالِ هَٰذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ لَوْلَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا (۷)أَوْ يُلْقَىٰ إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا وَقَالَ الظَّالِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا} (الفرقان:۷ __ ٨).وەکو چۆن هەرگیز نەیانبیستبێت کە پێغەمبەرانی تر هەموویان خواردنیان خواردووەو خەریکی هەوڵدان و کارکردن بوونە: {‌وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا} ( الفرقان :۲۰).
ئینجا دەیانەویست پێغەمبەر ماڵی زۆری هەبێت وگەورە بێت لەچاویاندا: {وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَٰذَا الْقُرْآنُ عَلَىٰ رَجُلٍ مِّنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ} ( الزخرف: ۳۱). مەبەستیان لەوەلیدی کوڕی موغیرە لەمەککەو، عوروەی کوڕی مەسعود بوو لە تائیف.
هەروەها پێغەمبەری خوایان بەشێتی تۆمەتبار دەکرد: {وَقَالُوا يَا أَيُّهَا الَّذِي نُزِّلَ عَلَيْهِ الذِّكْرُ إِنَّكَ لَمَجْنُونٌ (٦)لَّوْ مَا تَأْتِينَا بِالْمَلَائِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ} (الحجر: ٦ _۷).
{أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (۱۳)ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ} (الدخان:۱۳__ ۱٤).
خوای گەورەیش بەرپەرچی دانەوە: {مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ } (القلم: ۲).
هەروەها قەشەیەتی وهەڵبەستنی هۆنراوەیان دەدایە پاڵ پێغەمبەر ﷺ: {فَذَكِّرْ فَمَا أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍ وَلَا مَجْنُونٍ(۲۹)أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَّتَرَبَّصُ بِهِ رَيْبَ الْمَنُونِ (۳۰).
خۆیشیان دەیانزانی کە ئەو هۆنراوە ڕێکناخات وبیرو هۆشێکی پەسەندی هەیە، ئەوەیش کە ئەڵێت دوورە لەقسەی قەشەو جادو گەرەکان.
بەهەمان شێوە وتیان جادوگەرو درۆزنە: {وَعَجِبُوا أَن جَاءَهُم مُّنذِرٌ مِّنْهُمْ وَقَالَ الْكَافِرُونَ هَٰذَا سَاحِرٌ كَذَّابٌ} (ص:٤).
{نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰ إِذْ يَقُولُ الظَّالِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا (٤۷) 
انظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا لَكَ الْأَمْثَالَ فَضَلُّوا فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا} (الاسراء: ٤۷، ٤٨)،بەڵام ئایەتەکان پەیتا پەیتا دادەبەرین بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەوقسانە، ئەوەشی دەردەخست کە پێغەمبەرانی پێش موحەممەدﷺ گاڵتەیان پێکراوە و دواڕۆژی ئەو گاڵتەکەرانەیش سزای سەختە:{وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُوا مِنْهُم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ} (الانعام: ۱۰).
هەروەها ئایەتەکان ئەوەشیان باس دەکرد کە ئەوان خودی پێغەمبەرﷺبەدرۆزن نازانن، بەڵکو ئەوان پەیامەکەی بەدرۆدەخەنەوە، ئایەتەکانی خوای گەورەیش بەو قسانە ڕەتدەکەنەوە:

{قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ} (الانعام: ۳۳).


السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص ۱۹۰ـــ ۱۹٥

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه