بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 کاری شوانێتی پێغەمبەر ﷺ و بەشداری کردنی لە بازرگانیدا
22/09/2019
بینین: 1553

پێغەمبەری خواﷺ هەر لەسەرەتاوە نەیدەویست ئەرک بێت بەسەر ماڵی مامیداl،ئەگەر بیر بکەیتەوە لە کەسێک کە بێ دایک و باوک بێ خوشک و برا بێت لە ماڵی مامیدا چۆن شەو و ڕۆژ چۆن دەباتە سەر لەگەڵ هەژاری و بێ دەرەتانی ئەبو طالب چونکە دەست کورت بوو ، بۆیە پێغەمبەر ﷺ ڕازی نەبوو کە دانیشێت و ئەوان کاسبی بکەن و بیدەن بەم تابیخوات بەڵکو هەر لە منداڵی یەوە بوو بە شوان نەیدەویست لەسەر ماندوو بونی خەڵکی تر بژی بەڵکو بە عارەقی ناوچەوانی خۆی دەیویست نان و پارەی خۆی پەیدا کات، هەتا دەستی کرد بەوکارەی کە سەرجەم پێغەمبەرانی تر علیە سلام کردویانە ئەویش شوانێتی مەڕ بوو .
ئەبوو هورەیرە رضی اللە عنە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر ﷺ ((ما بعث الله نبیا الا رعی الغنم )) واتە : ( هیچ پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرانی خوا نەهاتووە کەشوانی مەڕی نەکردبێت ،هاوەڵان وتیان تۆش ئەی پێغەمبەر ﷺ فەرموی بەڵێ منیش لەسەر چەند قیراتێکی کەم شوانیم دەکرد بۆ دانیشتوانی مەککە، لە ڕیوایەتی عەبدەی کوڕی حەزەنی دەفەرموێت :(خاوەنی وشترەکان و خاوەن مەڕەکان دەمەقاڵەیان بوو لای پێغەمبەری خوا ﷺ هەموو لایەکیان شانازیان بەخۆیانەوە کرد، پێغەمبەر ﷺ فەرموی :(بعث موسی وهو راعي غنم، وبعث داود وهو راعي ،وبعثت ٲنا و ٲنا ارعی غنما لٲهلي بالٲجیاد )واتە:موسا کاتێک خوا کردیە پێغەمبەر علیە السلام شوانی مەڕبوو ،داودیش کاتێ خوا کردیە پێغەمبەر علیە سلام شوانی مەڕبوو وە منیش کاتێ خوا ناردمی شوان بووم ،شوانی هەندێک لەمەڕەکانی خزمانم بووم لەشاخەکانی (ئەجیاد) دەملەوەڕاندن).
پێغەمبەری خواﷺ کەگەورە بوو وەکو باقی پیاوەکانی ناو شاری مەککە خۆی سەرقاڵ کرد بە بازرگانی کردنەوە، بۆیە پێغەمبەر ﷺکاتێک شاری مەککەی ئازاد کرد چاوی کەوتەوە بەشەریکە کۆنەکەی کەناوی سائیبی کوڕی ئەبو سائیب بوو یادی زەمانی زووی لەگەڵ کردەوە کە هەدکیان پێکەوە قازانج بەشەراکەت ئیشیان دەکرد و بازرگانیان دەکرد ، وەک لەو ڕیوایەتەدا هاتووە کە دەفەرموێت (کاتێک کە پێغەمبەر ﷺ بە شەریکە کاری کۆنی خۆی گەیشت لەکاتی گرتنەوەی شاری مەکەدا کە ناوی ئەبو سائیب بوو پێی فەرموو :(( مرحبا بٲخي و شریكی ، لا یداري و لا یماري ،یا سائیب قد كنت تعمل اعمالا في جاهیلیة لا تتقبل منك وهي الیوم تتقبل منك))پێشوازی دەکەم لەبرا و شەریکم کەهیچی لێنەدەشاردمەوە دەمەقاڵەی لەگەڵمدا نەدەکرد ، ئەی سائیب چەند کارێکت دەکرد لەزەمانی نەفامیدا لێت وەرنەدەگیرا ، ئەوکارانە ئەمڕۆ لێت وەردەگیرێت) ، وە سائیبیش شانازی دەکرد بەکارکردنی لەگەڵ پێغەمبەردا 
ﷺ وە باسی خو ڕەوشتی جوانی پێغەمبەریﷺ دەگێڕایەوە وە دەیفەرموو:( ئەی پێغەمبەر ﷺ تۆ شەریم بویت لەزەمانی پێشتردا و چاکترین شەریف هەر تۆ بویت دەمەقاڵەت لەگەڵم نەدەکرد و هیچت لێنەدەشاردمەوە).
_________________________________________________________
سەرچاوە: ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ۳۳-۳٤
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه