بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 دەمە قاڵە کردنی بێباوەران لەگەڵ پێغەمبەردا
10/10/2019
بینین: 1355

یەکەم :لە عەبدوڵای کوڕی موسلیمی ‌حەزەمیەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت:( دوو خزمەت کاری خەڵکی نەجرانی یەمەنمان لابوو ، یەکێکیان ناوی یەسار بوو ئەوی تریان ناوی جەبەر بوو . لە ڕیوایەتێکی تردا [خەیر]ی ناو بوو دەفەرموێت ئەمانە ئیشیان بۆ دەکردین و شمشێریان بۆ تیژ دەکردین ، و بۆیان پاک دەکردینەوە کتێبێکیان هەبوو ، لە ڕیوایەتێکی تردا [تەورات] بوو کە بە زمانی خۆیان نوسرابوو [ واتە: بە عیبرانی] دەیان خوێندەوە و دەوریان دەکردەوە ، پێغەمبەرﷺبە لایاندا تێدەپەڕی و گوێی لێ دەگرتن ، هاوبەش پەیدا کەرەکان وتیان : محەمەد لەو دوو کەسەوە فێر بوە و فێردەبێت .

[ لە ڕیوایەتێکی تردا دەیان وت:کابرای عابدی حەزرەمی فێری دەکات دەچێت بۆ لای ئەو گوێ دەگرێت و فێر دەبێت ] لە ڕیوایەتێکی تردا وتیان :[ئێمە دەزانین کە ئەوە بە هیچ شێوەیەک لای خواوە نیە بەڵکو ئەو دوو مناڵە فێری دەکەن ] خوای گەورە ئەو ئایەتانەی دابەزاند کە دەفەرموێت :[وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُ بَشَرٌ لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ] ۱۰۳النحل
کەوابوو بێباوەڕەکان بێ عەقڵ بوون چونکە ئەو دوو مناڵە تەوراتیان بە عیبڕانی ئەخوێندەوە و عەرەب بە هیچ جۆرێک لێیان تێنەدەگەیشت ، وە ئەو دوو منداڵە پێ دەچێت کە سەرتاسەری بە هەڵە خویندبێتیانەوە چونکە عیبرانی یەکێکە لە هەرە زمانە کۆنەکان کە عەرەبەکانیش نەیان زانیوە چ جای پێغەمبەرێکی نەخوێندەوار کە کە تێپەڕیبێت بە لای دوو منداڵدا ، ئایا لەوانەوە فێر بووە ؟ نەخێر ! ئەم قورئانەی کە خوا ناردویەتی نە عیبرانیە و نە تەوراتە بەڵکو بە زمانێکی عەرەبی پاراو خوای گەورە دای بەزاندووە بۆ لای پێغەمبەرەکەی .

دووەم:لە ئەبوو هوڕیرەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت:( بێ باوەڕان و هاوبەش پەیدا کەرانی قوڕەیش دەهاتن و دەیان کرد بە موجادەلە کردن لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ بەڵام ئەم جارەیان لەسەر مەسەلەی قەزا و قەدەر بوو ، خوای گەورەش ئەم ئایەتەی دابەزاند يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِي النَّارِ عَلَى وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا مَسَّ سَقَرَ(٤۸) إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ ٤۹) (القمر )خوای گەورە هەڕەشەی ئەوەی لێ کردن کە ڕۆژێک دێت لەسەر دەم و چاو ڕادەکێشرێن بەرەو دۆزەخ دەبرێن و فڕێش دەدرێنە ناویەوە و پێیان دەوترێت : بچێژن گەرماو تینی سەقەر ، ئێمە هەموو شتێکمان بە قەدەر دروست کردوە .

سێیەم:ئیبنو عەباس رضی اللە عنە سەبارەت بەو ئایەتەی خوای گەورە کە دەفەرموێت [ وَلاَ تَأْكُلُواْ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ .....۱۲۱](الانعام) دەفەرموێت:[ خوای گەورە داوای ئەوە دەکات ئەو ئاژەڵانەی کە دەکرێن بۆ بتەکان لێی مەخۆن چونکە لەبەر خوا ئەنجام نەدراون و ناوی خواشیان لەسەر نەهێنراوە دەفەرموێت موشریکەکان کە کردیان بە دەمە قاڵێ لەگەڵ پێغەمبەرداﷺسەبارەت بەم مەسەلەیەش وتیان ئەمە وانیە ئەوەی خوا کوشتویەتی و سەر نەبڕراوە واتە[ مردار بۆتەوە ] ئەوە مەخۆن ، بەڵام ئەوەی ئێمە بەدەست سەری دەبڕین بۆ بت بێت یان بۆ غەیری بت هەموی بخۆن ، 

چوارەم :لە ئیبنوو عەباسەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت :[خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت :إِنَّ شَجَرَةَ الزَّقُّومِ٤۳طَعَامُ الأَثِيمِ ٤٤كَالْمُهْلِ يَغْلِي فِي الْبُطُونِ٤٥](الدخان )
خوای گەورە ڕوونی کردۆتەوە دارێک هەیە لە ناوەڕاستی دۆزەخدا کە داری زەقومە و خواردنی تاوان بارانە وەک قوڕقوشمی تواوە وایە و دەکرێتە ناو قوڕگیانەوە ، وشەی [ زەقوم] مانای پاروی [ زل زل] لە زمانی عەرەبیدا ئەبوو جەهل وتی :ئەمانە دەمان ترسێنن بە داری زەقوم پاشان زەقوم کێ دەستی دەکەوێت وەرە با خواردنی چاک بهێنین و پەنیر بهێنین و پاروی چاکی گەورەی لێ بخۆین ]ئەبو جەهل زۆر نەفام بوو ، نەی دەزانی خوای گەورە چی بۆ ئامادە کردوە لە دۆزەخدا خوای گەورە چۆن وەسفی ئەو دارەی کردوە ئەمە ئەو پاروە زلانەیە کە ئەو تێی گەیشتووە بەلکو ئەمە سزای هەرە سەختە کە چاوەرێی ئەو کەسانە ئەکات سەرپێچی فەرمانی خوا دەکەن .
پێنجەم: لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت :[ئەبو جەهل دوعای کرد و وتی خوایە ئەگەر ئەمە ڕاست و ڕەوایە و لای تۆوە هاتووە بۆ لای موحەمەد خوایە بەرد ببارێنە بەسەرماندا، پاشان خوای گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت[ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ...۳۳] واتە: چۆن خوای گەورە سزایان دەدات لە کاتێکدا تۆ لە ناو ئەواندا بیت 
______________________________________________
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ٦۹تا۷۲
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه