بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 بانگەوازی پێغەمبەری خوا ﷺ بەشێوەی تاكی و پەنهانی
02/12/2019
بینین: 1054


وەك پێشتر باسمان كرد كە خوای گەورە عزوجل (محمد بن عبداللە)ی كرد بە كۆتایی پێغەمبەران_علیە الصلات والسلام_وەیەكەمین شت كە بۆی هاتۆتە خوارێ بریتی بوو لەو پێنج ئایەتەی سەرەتای سوورەتی (العلق)كە بناغەی تێڕوانینی ئیسلامی دا دەنرێن وئەمانەن: 
(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيم
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (١) خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ (٢) اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ (٣) الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ (٤) عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ (٥))العلق، ئەم پێنج ئایەتە بەسەریەكەوە هاتوون ئایاتەكانی دیكەی ئەم سورەتە لە دوای ئاشكرا كردنی بانگەوازبۆ پێغەمبەر ﷺ هاتۆتە خوار، چونكە باسی هەڵوێستی (ابوجهل) دەكەن لە بەرامبەر پێغەمبەردا كە بێگومان (ابوجهل)و باقی سەرانی دیكەی كوفر كاتێك ئەزیەت و ئازاری پێغەمبەریان دەست پێكردووە، كە پێغەمبەر ﷺ  بانگەوازی خوای ئاشكرا كردووە، كەواتە پێنج ئایەتی یەكەم لەگەڵ ئایەتەكانی دواتریان لە سورەتی (العلق)قۆناغی هاتنە خوارەوەیان جیایە، مانای ئەو پێنج ئایەتەش بەم شێوەیەیە: بخوێنە بەناوی ئەو پەروەردگارەتەوە كە دروستی كردووە، ئینسانی لە خوێن پارە دروستكردووە، بخوێنە پەروەردگاریشت زۆر بەخشندەیە، ئەو زاتەیە كە بەهۆی قەڵەمەوە ئینسانی فێر كرووە، ئینسانی فێری هەر شتێك كردووە كە نەیدەزانی.
ئەم پێنج ئایەتە ئەو حەوت حەقیقەتەیان لێوەردەگیرێن، كە حەقیقەت وڕاستی زۆر گەورەن، وە بناغەوبنەمای تێڕوانین وبوونناسی ئیسلامی دەربارەی ژیان وبوون پێك دەهێنن:
یەكەم: لە ووشەی (اقرأ)وەردەگیرێ، ئەویش ئەوەیە، كە پیغەمبەر      شوێنكەوتوانی دەبێت وەحی خوا بخوێننەوە، دیارە دەقێكیش، كە دەیخوێنینەوە بۆ ئەوەیە كە لییی تێبگەین وشارەزای ببین، وە دوایش كاری پێبكەین، كەواتە بەرنامەی ژین دەبێت لە خواوە بێت ، كە پێویستە ئینسان بیخوێنێتەوەولێی تێبگاوكاری پێبكات، وە بە پێی ئەوە ژیانی تاكی وكۆمەڵی خۆی ڕێك بخات، وە زۆر جێی سەرنجە یەكەمین ووشە ، كە خوای پەروەردگار ئاڕاستەی پیغەمبەری دەكات   دەفەرموێ: (بخوێنە)واتە: ئەو بەرنامە وەحیە بخوێنەرەوە، كە خوا بۆت دەنێرێ.
دووەم:حەقیقەتی دووەم(باسم ربك)بەناوی پەروەردگارت، چونكە بەرنامەی(ژین)دەبێت لە پەروەردگارەوە بێت و بەناوی ئەویشەوە بێت، كە دروستكەری هەموو شتێكەودەزانێ چ شتێك دەگونجێ لە گەڵ سروشتی ئینسان داوزانیارییەكەی بێسنورە.
سێ یەم: لێرەدا ووشەی (رب) بەكار هاتووە، كە یەكێكە لە سیفەتەكانی خواوبەمانای پەروەردەكەروبەخێو كەرو مشور خۆروگەورەو سەروەر دێت، وە بەمانای بەرنامە ڕێژو پەرستراویش دێت، چونكە ئەو كەسە شایستەی ئەوەیە، كە بەرنامەی ژیان بۆ ئینسان دابنێت، كە پەروەردە كەرو مشور خۆروسەیدو بەدیهێنەری ئینسانە، ئەویش خوای پەروەردگارە.
بۆیە خوای پەروەردگار ووشەی (ربك)بە (الذی خلق) پێناسە دەكات، واتە ئەو پەروەردگارەی كە دروستی كردووە، كە لێرەدا (مفعول)ی (خلق) (محذوف)ە ، واتە نەیوتووەچی دروستكردووە، بۆ ئەوەی زەینی ئینسان بەرەو هەموو شتێك بچێت ، چونكە هەرچی بە زەینی تۆدا دێ خوا خوڵقاندویەتی، كەواتە تەنیا بەدیهێنەرو درستكەری هەموو دروستكراوەكانة شایستەی ئەوەیە كە پەروەردگاری ئینسان بێت وبەرنامەی بۆ دابنێت.
چوارەم: خوای پەروەردگار لەنێو هەموو دروستكراوەكانیدا باسی ئینسان دەكات، چونكە ئینسان دروستكراوێكی زۆر ناوازەی خوای پەروەردگارە(خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ)واتە ئینسانی لە خوێنپارە دروستكردووە، ئینسان لە ماوەی دروستبوونیدا بە چەند قۆناغێكدا دەڕوات، كە خوای پەروەردگار لە چەند شوێنێكدا باسی كردوون، وەك: ( نطفة)، (علقة)، (مضغة)، دوایی ئێسقان دوایی ئێسقانەكە بە گۆشت دا دەپۆشرێت، دوایی ڕۆحی بەبەردا دەكرێت، وە(علقة) بریتییە لەو (نطفة) یەی كە گەشە دەكا دوایی خۆیی بە منداڵانی ئافرەتەوە هەڵدەواسێت، وەك ژیاندارێكی زۆر بچوك كە بە چاویش نابینرێت، لێرەدا خوای زانا سەرنجمان ڕا دەكێشێت بۆ ئەو سەرەتای سەرەتایە كە ئێمە زیندەوەرێك بوین و نەبینراوین و پەروەردگار ئێمەی لەوێوەوهێناوەو كردوینی بە ئینسانێكی تەواو، كەواتە: ئەو خوایەی ئێمەی ئاوا پەروەردە كردووە، هەر ئەویش دەتوانێت لە قۆناغەكانی تری ژیانماندا، ژیانی سیاسی وكۆمەڵایەتی وخێزانی و...هتد، بە بەرنامەی خۆیی پەروەردەمان بكاتة وەك دەفەرموێ: (مَا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا (١٣) وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا (١٤)نوح، واتە: ئەوە چیتانە ڕێزی خوا ناگرن لە حاڵێكدا كە بە چەند قۆناغێك دروستی كردوون! وە فەرمویەتی: (خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ خَلْقًا مِنْ بَعْدِ خَلْقٍ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ)  الزمر، واتە: دروستكران دوای دروستكران، یان قۆناغ دوای قۆناغ لە نێو سێ تاریكیاندا، كەواتە: ئەو پەروەردگارە حەكیم وزانایەی، كە ئێمەی لەنێو سێ تاریكی داو لەنێو منداڵانی دایكماندا ڕێنمایی كردووە، هەر ئەویش دەتوانێت لە هەموو قؤناغەكانی دیكەی ژیانماندا ڕێنماییمان بكات و بەرنامەی ژیانمان بۆ دابنێ و هیدایەتمان  بدات.
پێنجەم: كە خوای پەروەردگار دەفەرموێ: (اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ) واتە: بخوێنەوە پەروەردگاری تۆش زۆر بەخشەرە، (كریم) واتە: بەخشەر،( الاكرم) یش پلەی هەرە بەرزوباڵای(كریم)ەئەوەش بۆ ئەوەیە، كە ئینسان هەمیشە ئومێدەواربێ وبەهیوای بەخشش وچاكەی خوای پەروەردگار بێ.
شەشەم: كەخوای پەروەردگار دەفەرموێ(الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ) واتە: خوا ئینسانی فێركردووەبەهۆی قەڵەمەوە، كە لێرەدا خوای پەروەردگار ئاماژە بە ڕۆڵی قەڵەم وپێنوس دەكات لە فێركردنی ئینساندا، ئاماژەیە بە گرنگی دان بە هۆكارەكانی فێركردن.
حەوتەم: كە خوای پەروەردگار دەفەرموێ: (عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ) واتە: فێری ئینسانی كرد ئەوەی، كە نەیدەزانی فێری ببێت، لێرەدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوەی خوای پەروەردگار لەڕێی پەیامێكدا، كە بە پێغەمبەراندا_علیهم الصلاة والسلام_ ناردویەتی بۆ بە شەریەت، ئینسانی فێری شت كردووەوكە ئینسان بە بێ ئەوە نەیدەتوانی بۆخۆی فێری ببێت، واتە: وەحی ئەو حەقیقەتەوڕاستیانە فێری ئینسان دەكات، كە ئینسان ناتوانێت بۆ خۆی پەییان پێبەرێت، خەڵكی وا هەیە دەڵێت: باشە بۆ خوای پەروەردگار باسی چۆنیەتی دروستبوونی تەلە فزیۆن وبەرهەمەكانی دیكەی تەكنەلۆژیایی نەكردووە...؟
وەڵامەكەی ئەوەیە، كە ئەو شتانە لە ژێر تواناو قەڵەم ڕەوی ئینسان دان وئینسان بۆ خۆی دەتوانێت ئەو شتانە دروست بكات، بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ وەحی، بەڵام خوای كاربەجێ ئەو شتانەی خستۆتە نێو وەحی خۆیەوە، كە ئینسان لەڕێی عەقڵەوە پەییان پێ نابات، نەك شتانە كە ئینسان بەهۆی عەقڵی خۆیەوە پەییان پێدەبات لە ژێر قەڵەم ڕەوی و عەقڵیدان، كە خوای زانا بە پیویستی نەزانیوە لە ڕێی پێغەمبەرانەوە_علیهم الصلات والسلام_ئینسانیان لێ ئاگادار بكاتەوە.
لێرەدا بۆمان هەیە ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین: بۆچی یەكەمین ووشە كە خوا ئاڕاستەی پێغەمبەری  ﷺ  دەكات(اقرأ)ە بخوێنەیە؟
بۆچی پێی نەفەرمووە كە خوا بناسەو باسی ئیسپاتی بوونی خوای نە كردووە؟! بۆچی باسی بەدیهێنەرایەتی خوای نەكردووە؟!
بە بۆچونی بەندە هۆیەكەی ئەوەیە كە قەناعەت هەبوون بە پەروەردگاریەتی وبەدیهێنەرایەتی خوا شتێكی خوا ڕسكە لە سروشت(فطرة)ی ئینسانەكاندا، وە پێویست بە فێركردن ناكات، وەك خوای گەورە دەربارەی موشریكەكان دەفەرموێ: ( وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ) الزخروف، یان دەفەرموێ: (وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ)الزخروف، واتە: ئەگەر لێیان بپرسی كێ ئاسمانەكان و زەوی و خۆشیانی دروستكردووە؟ دەڵێن: (خوا)، كەواتە: خوای پەروەردگار نە لیرەو نە لە هیچ شوێنێكی تریشدا بە پیویستی نەزانیوە، كە بۆ پێغەمبەری خۆی    لەو نوختەوە دەست پێدەكات، لەسروشت(فطرة)ی ئینسانەكاندا هەیە، كە بریتییە لە خوا ناسین، بەڵكو هە میشە خوای پەروەردگار لە گەڵ پێغەمبەراندا_ علیهم الصلات والسلام_لەو خاڵەوە دەستی پێكردووە، كە بە ئومەت و میللەتەكانیان ڕا بگەیەنن چۆن خوا بپەرستن وبەندایەتی بۆ بكەن وچۆن خوای بەرزو مەزن لە خۆیان ڕازی بكەن؟! چونكە خەڵك زانیویانە، كە خوا هەیە، بەڵام نەیانزانیوە ضۆن ڕەفتاری لەگەڵ بكەن وچۆنی بپەرستن، وە ئایە ئەو خوایە چی پێ چاكەو  چی پێ خراپە؟ یان چی حەڵاڵ كردووەو چی حەرام كردووە؟ بەڵام كە خوای پەروەردگار لە قورئاندا لە زۆر شوێنان باسی بەدیهێنەرایەتی و ناوو سیفەتە بەرزەكانی خۆی دەكات، ئەوە بۆ ئەوەیە، كە خەڵكی زیاتر خوا بناسن و بە سیفەتەكانی باشتر ئاشنا ببن.
___________________________
پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا  
مامۆستا علی باپیر
لاپەڕە: ١١٢ -١١٧

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه