بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 حیكمەتی هەڵبژاردنی پێغەمبەری كۆتایی محمد ﷺ لەنێو گەلی عەرەبدا
10/11/2019
بینین: 934
هۆكاری سیاسی:
ئەوكاتە نیوە دوورگەی عەرەبی لە ژێر كۆنتڕۆڵی كەسدا نەبووە، چونكە هیچی وای لێنەبووە، كە ڕۆم وفارس تەماعی تێبكەن بێن داگیری بكەن، بەڵكو بیابانێكی كاكی بەكاكی وووشك ودێمە كار بووە، كەجێی تەماعی هیچ كەس نەبووە، ئەوەش وای لێكردوە كە كەش وهەوایەك بۆ پێغەمبەر ﷺ   ئەوكۆمەڵە هاوەڵەی لەگەڵیدا بوون بڕەخسێ، كە كیانێكی وا دروستبكەن هیچ فشارو هەیمەنەوترسی ڕۆم وفارسیان بەسەرەوە نەبێ و شوێنێكی  گۆشەگیرو لا پەڕ بێت، بۆ ئەوەی نەمامی پەیامی خوای تێدا بڕوێت وسەرو بەربگرێ.
هۆكاری جوگرافی:
نیوە دوورگەی عەرەبی ئاسیاو ئەفریقا بەیەكەوە دەبەستێ و لە ئەو روپاش دوور نییە، واتە: شێنێكی نێوەندە، وە كاتێك ئەو دیمەنەمان دەكەویتە بەر چاو ، كە تە ماشایی نەخشەییسیاسی بڵاو بونەوەی ئیسلام بكەین، كە چۆن لەنیوەدوورگەی عەرەبیەوە بەهەموو لایەكدا بڵاو بۆتەوە، كە بە تەئكید ئەگەر لە شوێنێكی دیكە بوایە ئاسان نەبوو، بەو شێوەیە بە هەموو لایەكدا بڵاو بێتەوە.
هۆكاری ڕووحی:
(كەعبە)كە پەرستگایەكی بەڕێزی سەرجەم خاوەن شەریعەتە ئاسمانیەكانە، لەنێو دوورگەی عەرەبیدا بووەو لە لایەن كەسێكیشەوەدروستكراوە، كە خاڵی هاو بەشی نێوان هەموو خاوەن شەریعەتە ئاسمانیەكان بووە، چونكە (مسوڵمان و نەصرانی و جوولەكەوصائیبە)  هەموویان ڕێزیان هەیە بۆ ئیبرا هیم علیە الصلات والسلام
بۆیە كەعبە وەك جەمسەرێكی ڕووحی بووەو خەڵكی بۆلای خۆی پەلكێش كردووە، كە بێگومان هیچ شوێنێكی دیكە ئەو هۆكارە كاریگەرییە ڕووحیەی لێنییە.
پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا 
مامۆستا علی با پیر
لاپەڕە( 108_109

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه