بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 دەمە قاڵە کردنی بێباوەران لەگەڵ پێغەمبەردا
09/10/2019
بینین: 1203

هاوبەش پەیدا کەران و بێ باوەرانی قوڕەیش لە سەرەتادا هاتنە دەست و کەوتنە دەمەقاڵە کردن و موجادەلە لەگەل پێغەمبەردا بە هەموو جۆرێک هیچ مەبەستێکی لێکۆڵینەوەیان نەبوو لەگەل پێغەمبەری خەوا تا بگەنە ڕاستی ،تەنها هیوای سەرەتا و کۆتاییان 
ئەوە بووبە هەر هۆیەک بووە و هەر جۆرە وتەیەک پێغەمبەر لەکەدار بکەن و ئاینی خوا پەک بخەن ، چەندین ڕێگەیان گرتە بەر ڕێگەکانیش بەم جۆرە بوو : 
یەکەم: لە ئیبنو عەباسەوە رضی اللە ‌‌عنه دەفەرموێت:{ پێغەمبەر ﷺبە قوڕەیشی فەرموو :( یا معشر قریش ٳنە لیس ٲحد یبعد من دون اللە فیە خیر... ] واتە: ئەی کۆمەڵانی قوڕیش هەر کەسێک دەپەرستن جگە لە خوا بە هیچ جۆرێک خێر و چاکەی تیادا نیە، وە قوڕەیش باش ئاگادار بوون کە گاورەکان عیسای کوڕی مریەم علیە السلام دەپەرستن بۆیە هاتن و دەمە قاڵەیان لەگەڵ پێغەمبەر ﷺکرد پێان وت : محمەد تۆ دەڵێیت عیسا پێغەمبەر بوە و بەندەیەک بوە لە بەندە چاکەکانی خوا بەڵام پەرستراویشە جگە لە خوا گەر تۆ وا دەڵێیت کەواتە یساکەشیان هیچ جۆرە خێرێکی تیادا نەبووە بە پێی وتەکەی تۆ ، ئەنجا خوای گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند بۆ دەم کوت کردنی ئەوان کە دەفەرموێت : (وَلَمَّا ضُرِبَ ابْنُ مَرْيَمَ مَثَلا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ(٥۷)
وَقَالُوا أَآلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلاَّ جَدَلا بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ) الزخرف 
قوڕەیش خزمانی پێغەمبەری خواﷺبوون پشتیان هەڵ کرد لە پێغەمبەر ﷺدەهاتن موناقەشەیان لەگەڵ دەکرد سەبارەت بە عیسا علیە السلام دەیان وت : تۆ دەڵێی هەرچییەک جگە لە خوا بپەرسترێت بەکەڵک نایەت ، خۆ عیسا بە پێی وتەی هەندێ لە گاورەکان خوایە هەندێکیان هەندێکیان بە کوڕی خوای دەزانن پەرستویانە جگە لە خوا ، خوای گەورە ڕونی کردەوە کە ئەمانە مەبەستیان گەیشتن بە ڕاستی نییە تەنها ئەوە نەبێ کە ئەیانەوێت بێ دەنگت بکەن و دەمەقاڵەت لەگەڵدا بکەن و بەرپەرچت بدەنەوە.
دووەم:لە ئیبو عەباسەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت کاتێ ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە 97) إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنْتُمْ لَهَا وَارِدُونَ (98) واتە:ئێوە و ئەوەی دەیپەرستن جگە لە خوای گەورە هەردوولاتان سوتەمەنی دۆزەخن و پێی دەگەن ، ئیبنو ەباس دەفەرموێت : بێباوەڕانی قوڕەیش ئەمەیان زۆر بەلاوە سەخت بوو ، وتیان: محمد جوێنی بە خواکانی ئێمە داوە ، ، یەکێ لە ناودارەکانیان کە ناوی ئیبنو زە بەری یە هاتە لای قوڕەیش و پێی وتن : ئەوە چی وتووە ؟ وتیان : محەمەد جوێنی بە خواکانمان داوا ، وتی: چی وتووە؟ وتیان: وتوێتی بپەرسترێت جگە لە خوا لەگەڵ پەرستراوەکەش هەردووکیان سوتەمەنی دۆزەخ دەبن ،وتی خەمتان نەبێت من محەمەدتان بۆ بێدەنگ دەکەم و خۆم دەمەقاڵەی لەگەڵ دەکەم ، وتی: بانگی بکەن بۆم ؟ ئەوە بوو بۆیان بانگ کرد و ئیبنو زە‌عبەر پێی وت ئەی موحەمەد ئایا ئەمەی تۆ دەیڵێیت تایبەتە بە بتەکانی ئێمە یان تایبەتە بە هەموو شتێک کە پەرستراوە جگە لە خوای گەورە ؟ ئەویش فەرمووی بەڵێ [بل لکل ما عبد من دون اللە عز وجل ] واتە: بۆ هەموو شتێکە کە پەرسترا بێت جگە لە خوای گەورە، ئەویش وتی : سوێند سوێند بەخوا زاڵ بوین بەسەریدا و بردمانەوە ! باشە تۆ دەڵێیت عیسا بەندەی خوایە و پیاو چاکە و فریشتەکان بەندەی چاکن ؟ پێغەمبەر فەرمووی :بەڵێ ئەویش وتی : کەواتە گاورەکان عیسا دەپەرستن و جولەکەکان عوزەیر دەپەرستن و ئەوەتا کوڕانی بەنی تەمیم فریشتەکان دەپەرستن کەواتە هەر هەمویان لە دۆزەخدان [ عیسا و فریشتە و عوزەریش ]!! 
دانیشتوانی مەککە زۆر خۆشحاڵ بوون بەم وتەیەی وە وتەکە کەوتە دەمی هەموو خەڵکی مەککەوە و ویستیان بەمە بەرپەچی پێغەمبەرﷺبەنەوە ،تا خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت [إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُم مِّنَّا الْحُسْنَى أُوْلَئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ]الٲنبیاء ۱۲۸
ئەوانەی کە پێش وەخت لە لایەن ئێمەوە مژدەی چاکیان پێ دراوە ئەوانە دورن لە دۆزەخ ، کەواتە ئەوان بێ ئەقل بوون چونکە پێغەمبەر عیسا و عوزێر بە هیچ جۆرێک ڕازی نەبون بپەرسترێن وە فریشتە و پێغەمبەران علیە سلام بەرین لەو هاوبەش پەیدا کەرانە و ئەوە کاری ئەو بێ باوەڕانەیە کە ئەوانیان کردوە بە جێی تکا کردن کردویانن بە هاوبەشی خوا بە نەزانین . 
سێیەم:لە ئیبنو عەباسەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت : پیاوانی [قوڕەیش چوون بۆلای جولەکەکان پەیوەندیان پێوە کردن و پێیان راگەیاندن و وتیان شتێکمان پێ بڵێن تا لەم پیاوەی بپرسینەوە و دژایەتی ئەم پیاوەی پێ بکەین . جولەکەکان وتیان : بچن پرسیاری ڕۆحی لێ بکەن ، هاتنەوە پرسیاری ڕۆحیان لێ کرد ئنجا خوای گەورە ئایەتی؛[وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُم مِّن الْعِلْمِ إِلاَّ قَلِيلاً]۸٥ الٳسراء
ناردە خوارێ ڕونی کردەوە کە رۆح شتێکی نادیارە [غەیب] و پەیوەندی تەنها بە خوای گەورەوە هەیە و کەس لێی ‌حاڵی نیە . 
هەر لە ئیبنو عەباسەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت [عاصی کوڕی وائیل هاتە خزمەت پێغەمبەر ﷺپارچە ئێسکێکی ڕزیوی لەو پەڕی شاری مەککەوە دۆزیبۆوە بە دەستیەوە گرتبوو وە لەبەردەم پێغەمبەرداﷺ پروانی هەتا بوو بە خۆڵ ئینجا وتی : ئەی محەمەد ئایا خواکەی تۆ ئەمە زیندوو ئەکاتەوە؟ دوای ئەوەی بووە بە خۆڵ ؟ پێغەمبەرﷺفەرموی:(نعم یبعث اللە هذا ثم یمیتک ثم یحیک ثم یدخلک نار جهنم]
واتە: بەڵێ خوا ئەمە زیندوو دەکاتەوە و پاشان دەت مرێنێ و پاشان زیندوت دەکاتەوە و پاشان دەت خاتە ناو دۆزەخەوە ، دەفەرموێت بە هۆی ئەمەوە بوو خوای گەورە ئەم ئەم ئایەتەی دابەزاند :[أَوَلَمْ يَرَ الإِنسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِن نُّطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ]۷۸یس 
__________________________________________________
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ٦٦تا٦۹
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه