 | هـاتنی وه‌حی و بوونی به پێغه‌مبه‌ری خوا |
ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره ویستی ڕه‌حمه‌تێك بۆ به‌نده‌كانی بنێرێت ، ته‌نیایی لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خۆشه‌ویست كرد ، به ته‌نیا له كێوی حراء ده‌مایه‌وه عیبادەتی دەکرد ، بۆیه‌ش ناكاوی مه‌نده‌هۆش بوو ئه‌و كاته‌ی حه‌قی پێیگه‌یشت له ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵی دا لەمانگی ڕەمەزان جبریل هات و پێی فه‌رموو، بخوێنه، ئه‌میش وتی: من خوێنده‌وار نیم، تا پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - گوشییه خۆیه‌وه تا ماندووی كرد پاشان به‌ریدا سێ جار هه‌ر ئه‌یفه‌رموو: بخوێنه ئه‌ویش ئه‌یفه‌رموو: من خوێنده‌وار نیم، دوای ئه‌وه له سێیه‌م جاردا پێی فه‌رموو: ((اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ • خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ • اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ • الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ • عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ)) پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌شته ماڵه‌وه ئه‌له‌رزی ئه‌و باسه‌ی بۆ خه‌دیجه باس كرد ڕەزای خوای لێ بێت ووتی: من له خۆشم باوەڕم نەدەکرد سەرم سوڕما واته مه‌نده‌هۆش بووم ، خه‌دیجه‌ش دڵی داوه وه ووتی: مژده‌ت لێ بێت خوای گه‌وره هه‌ر گیز پشتت لێ ناكات و سه‌ر شۆرت ناكات تۆ میهره‌بانی ئه‌به‌خشی و ڕاستگۆی له قسه‌كانت دا و خۆڕاگری وه زۆر له وه‌سفی تری پێغه‌مبه‌ری خوای باس كرد ، وە خاتوو خەدیجە یەکەم کەس بوو کە باوەڕی پێ هێنا و یەکەم ئافرەتیش بوو کە هاتە ناو ئیسلام ، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ دوای ئه‌وه چه‌ند جارێكی تر رۆشته‌وه بۆ چیا ئه‌وه‌ش به هۆی تامه‌زرۆیی بۆ وه‌حی كه له جاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی بینی بوو و له‌به‌ر تام و چێژی ئه‌وه‌ی له وه‌حی خوای گه‌وره به‌دی كرد ، ده‌ڵین ماوه‌ی وه‌حی دوو ساڵ بوو یان زیاتر دواتر وه‌حی بۆی هات و موژده‌ی پێدرا كه پێغه‌مبه‌ری خوایه ﷺ و نێردراوی الله به به‌حه‌ق بێغه‌مبه‌ری خواش زۆر ترسا و ڕۆشت بۆ لای خه‌دیجه ئه‌له‌رزی ووتی ئه‌ی خه‌دیجه شتێكم پیا بده و دامپۆشە بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رم ببمه‌وه ، خوای گه‌وره‌ش به وه‌حی ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ • قُمْ فَأَنذِرْ • وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ • وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ) .
بانگه‌واز سه‌ره‌تا به نهێنی بوو دواتر خوای گه‌وره فه‌رمانی كرد كه قه‌ومه‌كه‌ی بانگ بكات بۆ لای خوای گه‌وره ، پێغه‌مبه‌ری خواش ﷺ به باشترین شێوه بانگه‌وازی ئه‌كرد ، گه‌وره و بچوك و كه‌سی ئازاد و كۆیله و ئافره‌ت و پیاو ڕه‌ش و سپی بانگ ئه‌كرد بۆ ئیسلام و بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن ، له هه‌موو قه‌ومێك خه‌ڵك هاتنه نێو ئیسلام ، ئه‌وانەی سه‌ره‌تا شه‌ره‌فی مسوڵمان بوونیان پێ به‌خشرا ئه‌بوبه‌كر بوو ، عبدالله كوڕی عثمان التیمی ، عثمان كوڕی عفان و طلعه ، سعد كوڕی ابی وقاص .
له مناڵه‌كانیش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا مسوڵمان بوو له ته‌مه‌نی ٨ ساڵیه‌وه به‌ڵكو ووتوویانه ته‌مه‌نی زیاتر بووه ئه‌ویش عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب بوو ، زید كوڕی حارثه ش مسوڵمان بوون ڕه‌زای خوا له هەموویان بێت ، وه وه‌رقه‌ی كوڕی نه‌وفل یش مسوڵمان بوو ، باوه‌ڕی هێنا به وەحی خوای گه‌وره ، له ترمذی یه‌وه هاتووه كه سه‌ره‌تا وه‌حی دابه‌زی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ خه‌ونی بینی له خه‌وه‌كه‌ی دا شتێكی بینی له‌سه‌ر شێوه‌ی چاك له فه‌رمووده هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌فه‌رمووێ: (ڕاهیبێكم بینی به جلێكی سپیه‌وه) ، وه له مسلم و بخاری هاتووه وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل ووتی: ئه‌مه ئه‌و مه‌لائیكه‌ته‌یه كه بۆ لای موسایش - صلی الله علیه وسلم - هاتووه وه‌حی بۆ هێناوه تۆیش بوویته به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، خۆزگه من گه‌نج و به‌هێز بوومایه كاتێك كه قه‌ومه‌كه‌ت ده‌رت ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رتم بخستایه، فه‌رمووی: ئایا قه‌ومه‌كه‌م ده‌رم ئه‌كه‌ن؟ وتی: به‌ڵێ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه وه‌كو تۆ دینی هێنابێ ئیلا قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ریان كردووه، زۆری نه‌خایاند وه‌حی ماوه‌یه‌ك پچڕا‌و (وه‌ره‌قه)یش وه‌فاتی كرد ، مامی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌باشترین شێوه پێغه‌مبه‌ری ﷺ ده‌پاراست و سه‌ری ئه‌خست و پشتگری ئه‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ بانگه‌وازی ئه‌كرد به شه‌و ڕۆژ و بێ گوێدان به هه‌ر ناخۆشه‌ك و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك صه‌لات و سه‌لامی خوا له‌سه‌ر سه‌روه‌رمان بێت .
__________________________________________________
| سه‌رچاوه : الفصول فی سیرة الرسول صلی الله علیه وسلم - ابن كثیر ص۹٥-۹۹|
وه‌رگێرانی بە دەستکارییەوە : شوێنه‌وار كوردی
٢٥\محرم\١٤٤١هـ
|