بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 گرنگترین روداوەکانی پێش لەدایک بوونی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم.
12/09/2019
بینین: 2354
 
خوا وەستی بەزەی بە مرۆڤایەتی دا بیتەوەو خەڵاتێکیان بکات، ئیتر کاتی سەرفرازبوون هات بە ناردنی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم،پێش ئەوەی دەست بکەین بەباسی لەدایکبونی پێغەمبەری مەزنمان پەروەردەی سەروەرمانو چاودیرت خوای گەورە بۆ ئەوە پێش  دابەزینی وەحی بەسەریدا، پێش ئەوەی بچینە ناو ئەو باسە خۆشانەی پێغەمبەری خۆشەویستمان، دەمانەوی باسی هەندێ بەڵگەی مەزن وبەسەرهاتی گەورە بکەین، کە پێش لەدایکبونی پێغەمبەرصل اللە علیە وسلم ڕویان داوە، لە ڕاستیدا پێش لەدایکبونی هەندێ ڕوداو کەوتنەوە ئاماژەیان دەکرد بۆ نزیکی بەرەبەیان.
یەکێک لەیاساکانی خوای گەورە بریتیە لە کرانەوە دوای تەنگەژەو ڕۆشنای دوای تاریکی و خۆشی دوای ناخۆشی.
 
یەکەم: بەسەرهاتی عبد المطلیبی باپیری پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم سەبارەت بە هەڵکەندنی بیری زەمزەم.
مامۆستا ئیبراهیم علی لە کتێبی(صحیح السیرە النبویە) ڕیوایەتێکی ڕآست دەگێڕیتەوە سەبارەت بە هەڵکەندنی بیری زەمزەم ، لەفەرمەدەیەکی علی سلامی خوای لیبێت، کە دەفەرموێت:عەبدالموتەلیب وتی: من لە حیجردا خەوم لێکەوتبوو، کاتێک کەسێک هاتو پیی وتم تەیبە هەڵکەنە، وتم تەیبە چیە؟ ئیتر بەئاگا هاتمەوە، دەلێ ڕۆژی دوای ئەوە لەهەمان جێگادا خەوتم، هەمان کەس هاتوو وتی بەڕرە هەڵکەنە، وتم : بەڕڕە چیە؟ دەلێت دیسان بەئاگا هاتمەوە،دەڵێت ڕۆژی ئەوە گەڕامەوە بۆ هەمان جێگاو خەوتم،کەسەکە هاتەوەو وتی: مەزنونە هەڵکەنە وتم: مەزنونە چیە؟دەڵێت دیسان بە ئاگا هاتمەوە ، دەڵیت ڕؤژی دواتر گەڕامەوە جێگاکەو نوستمەوە ئەمجارە کەسەکە وتی: زەمزەم هەڵکەنە: وتم: زەمزەم چیە؟ وتی: هەرگیز ئاوی نە وشک دەکاو نە کۆتای پێدێت، حاجیانی ژمارەرە زۆر ئاوی لێدەخۆنەوە، دەشکەویە نێوان پیسایو گۆشتەوە، لەلای دەنوکی قەلەڕەشی ڕان سپی، لەلای شاری مێرولە،ابن اسحاق دەڵێت:کاتێک باسەکەی بۆ ئاشکرا کراو شوێنەکەی بۆ دیاری کرا دڵنیاش بوو کە ئەوە ڕاستە،بە پاچێکەوە لەهەڵ حاریسی کوڕی کە تاقانەبوو دەستیان کرد بە هەڵکەندن، کاتێک لێواری بیرەکە بەدەر کەوت عبدالموطلیب وتی: اللە اکبر، ئەوسا هۆزی قوڕەیش بۆی دەرکەوت عبدالموطلیب بە مەرامی خۆت گەیشت، ئەوانیش هاتنە لایو وتیان : ئەی عبدالموطلیب ئەوە بیرەکەی ئیسماعیلی باپیرمانە ئێمەش مافمانی تێدایە، جا هاوبەشمان بکە لەگەڵ خۆت، وتی: کاری واناکەم، وتی ئەمە شتێکە من تایبەتکراوم پێوەی لەنێوان هەموتاندا، وتیان باشە ئێمە سکاڵات لێدەکەین، ئەویش وتی : کێتان پێ چاکە بچنە لای، وتیان دەچینە لای قەشەی بەنی سعدی کوڕی هوزەیم، وتی: باشە ،ئەو قەشەیە لە بەرزایەکانی شام بوو، عبدالموطلیب و هەندێک لە خزمانی لەگەڵ چەند کەسێک لە هۆزەکەیدا بەڕیکەوتن بە بیاباندا، لەڕێگە عبدالموطلیبو خزمانی ئاویان لێبڕا ، ئەوەندە تینویان بوو تا گەیشتنە حاڵەتی خنکان، داوای ئاویان کرد، بەلام ڕازی نەبوون، وتیان ئێمە لەبیابانداین دەترسین ئێمەش وەک ئێوەمان بەسەر بێت، عبدالمطلیب وتی: وا بەباش دەزانم هەرکەس چاڵێک بۆخۆی هەڵکەنێت، تا هێزتان تیا ماوە، ئینجا هەرکەسێکتان مرد ئەوەکانی تردەیخەینە ناو چاڵەکەیو دوای دای دەپۆشین، تا دەگاتە دواکەس، تاکە کەسێکیش بفەوتی لەوە چاکترە لاشەی کاروانێک بەجارێک لەناو بچێت، وری بەڕاستی فەرمانێکی چاکت پێمانکرد.
ئیتر هەریەکێک لەوان چاڵێکیان بۆخۆیان هەڵکەند و دانیشتن چاوەڕێی مردنیان دەکرد لە تینوان، ئینجا عبدالموطلیب بە هاوڕێکانی وت:سوێند بەخوا ئەم خۆدانە دەستەوەمان بۆمردن بێدەسەڵاتیە، هەڵسن بەڕێکەون، بەڵکو لەلایەکەوە ئاوێکمان بەدەست بکەوێت، کە حوشترەکەی عبدالمطلیب هەستا لەژێر قاچەکانەوە کانیەکی ئاو هەڵقوڵیو هەمویان دەستیانکرد بە اللەاکبر کردن لەو ئاوەیان خواردەوەو لێشیان پڕکرد،ئینجا بانگی هۆزەکانی قوڕەیشی کرد-کە ئەوان ئاگاداری ئەم هەموو ڕوداوەبوون-ئەوانیش هەموو ئاویان خواردەوەو وتیان:خوای گەورە حوکمی بۆتۆ سەپاند بەسەرماندا،سوێند بەخوا ناچەینە لای هچ کەسێک سکاڵات لێبکەین دەربارەی زەمزەم ، ئەو کەسەی کە لەو بیابانە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندی هەر ئەو کەسەیە کە زەمزەمی پێداوی بۆیە بەسەربەرزی بگەڕێوە بۆلای ئاوی خۆت و گوڕانەوە بۆ مککە.
ئیبنواسحاق دەڵێت: ئەم هەواڵەم پێگەیشتوە لە علی کوڕی ابوطالیبەوە دەربارەی زەمزەم ، فەرمودەی زۆریش هاتوە دەرباررەی فەزڵی ئاوی زەمزەم، لەوانە ئەو فەرمودەی کە لە صحیحی مسلم دا هاتوە لەبەسەرهاتی مسوڵمان بونی ئەبوزەڕ، پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم فەرمویوتی(إنها مبارکة،إنها طعام طعم) واتە: ئەوە ئاوێکی پێرۆزە و بخورێش تێردەبێت،وەکو چۆن خۆراکی خواردبێت.
هەروەها دارەقوتنیو حاکیم ڕیوایەتیان کردوەلە إبنو عباسەوە پێغەمبەر صل اللەعلیەوسلم فەرمویەتی:(ماءزمزم لما شرب لە ان شربتە لتستشفی شفاک اللە وأن شربتە لیشبعک اشبعک اللە، وآن شربتە لقطمع ظمئک قطعەاللە،وهی هزمة جبریل،وسقیا اللە إسماعیل)،شێخ محمد ابو شهبە دەفەرموێت: هەرچؤنێکیش بێت(حافظ)ت دیمیاتی، کەزانایەکی هەرە بەرزە لە دوانیەکان لە فەرموودەی(ماءزمزم لما شرب لە) بە صحیص زانیوەو (حافظ)ی عێراقیش ڕازی بوە لەسەر ئەو بەڕاست دانانە.
واتای فەرموودەکە: ئاوی زەمزم بۆ هەر مەبەستێکە کە لەپێنایدا بخورێتەوە، ئەگەر بیخۆیتەوە بۆچاکبونەوە چال دەبیەوە، هەروەها بۆ تێربون تێر دەبێت، یان بۆ لابردنی تینوێتی لادەچێت، هەروەها زمزم جێگای لێدانی جبریلە لە زەویداو خواردنەوەی خوایە بۆ اسماعیل.
دووەم : بەسەرهاتی اصحاب الفیل.
ئەم بەسەر هاتە لە قورئانو حەدیسدا باسکراوە،بەشیکراوەیش لەکتێبەکانی مێژو لێکدەرەوانی قورئاندا هاتووە:
خوای گەورە دەفەرموێت:﴿ أَلَمْ تَرَى كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ*أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ*وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْراً أَبَابِيلَ*تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ*فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ ﴾ (الفیل)
سەبارەت بە ئاماژەکانی پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم بۆ ڕووداوەکە:
کاتێک کە پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم لە حوودەیبیە دەرچو تاکو گەێشتە جێگایەک، وشترەکە بە چۆکداهاتو خوڵککە وتیان:حەل حەل واتە: ڕێکە ڕێکە، بەڵام وشترەکە هەر خۆیدا بە زەویداو ڕێی نەکرد،وتیان: وشتری قصوا پەکی کەوت: پءغەمبەر صل ال
پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم فەرموی:( ماخلأت القصواء، وما ذاک لها بخلق،ولکن حبسها حابس الفیل)واتە: وتی نەخێر قصوا پەکی نەکەوتوەو نە ئەوەش ڕەوشتی ئەوە، بەڵکو ئەوەی فیلەکانی بەند کرد ئەمیشی بەند کرد.
لە کتێبی (السیرة النبویة) ی ابنو ابی حاتەمدا هاتووە:
سەبارەت بە بەسەرهاتی فیل پادشایەک بوو لەیەمەن، لە بنچینەدا حەبەشی بوو، ئەبرەهەی پێدەوترا، کلێسایەکی دروست کردو ناوی لێنا قولە یس، بانگەشەی ئەوەی دەکرد وابکات خەڵکی ئیتر بۆ ئەوشوێنە حەج بکەن لەجیاتی ماڵی خوا، بڕیاریشیدا بەڕی بکەوێت بۆ ڕوخانی کەعبە، لەوکاتە یەکێک لە پادشاکانی حیمیەر لەوانەی پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی دابو هاتە جەنگ لەگەڵیدا، بەلام ئەبرەهە تواننی بیبەزێنێت، کاتێک هێنایانە پێش دەستی پێی وتی: ئەی پادشا مەم کوژە مانەوەم بۆتۆ چاکترە، ئیتر ئەبرەهە نەیکوشتو کۆتی کرد،ئینجا درێژەیدا بە بەڕێکردنەکەی بەرەو کەعبە، کاتێک لەوڵاتی خەسعەم نزیک بویەوە، نوفەیلی کوڕی حەبیبی خەسحەمی و ئەو هۆزانەی لەگەڵی دابون شەڕیان لەهەڵ ئەبرەهە کرد،بەڵام ئەبرەهە توانی بیان شکێنێتو نوفەیلیشی دیل کرد، نوفەیل وتیی؛ ئەی پادشا مەمکوژە ، من شارەزای خاکی عەرەبم و هۆزەکەشم بەقسەم دەکەن، بۆیە نەی کوشتو لەگەڵیدا هات بۆ ئەوەی ببێت بە چاو ساغیان، کاتێک گەیشتنە تائیف مسعودی کوڕی موعەتییب هاتو وتی ئەی پاشا: وتی ئەی پاشا ئێمە کۆیلەی تۆینو ناکۆكی نیە لە نێوانماندا، نە لاریشمان هەیە لەوەی بتی لات بڕوخێنی،بەڵام تۆ مەبەستت ئەو ماڵەیە کە لەمەککەیە، ئێمە چاو ساغێکت لەگەڵدا دەنێرین، ئیتر هەستان بە ناردنی ابوڕوغال لەگەڵیاندا، کەگەیستنە ناوچەی موغەممەس ئەبو ڕوغال مرد و گۆرەکەی بەردبارانکرا،ئینجا ئەبرەهە کەسێکی لە موغوممەس نارد وەکو سەرکردەی سوارەکانی و خەڵکانی حەرەمی کۆکردەوەو دوو سەد حوشتری عبدالمطلیبی لە عەیرولئەراک هێنا، ئینژا ئەبرەهە  حوناتەی حیمیەی نارد بۆلای خەڵکی مەککە و چاوی بە عبدالموطلیب کەوتو ڕاسپاردەکەی پێڕاگەیاند، عبدالموطلیب وتی: ئیمەش شەڕی لەگەڵ ناکەین، ئەو پادشایەش کە دیل بوو لای ئەبرەهە بەناوی (ذونفر) عبدالموطلیبی دەناسی ، بەکاڵام وتی: من کابرایەکی دیلم هیچم پێناکرێت بۆت، بەڵام ئونەیسی لێخوڕی فیلەکەت لەگەڵ دەنێرم بۆلای ئەبرەهە باست بکات، ئونەیس وتی: ئەو سەرگەوری قوڕەیشە خاوەنی مککەیە ، ناندەری خەڵکە لە دەشتایو دڕندەکان لە چیاکان دووسەد وشتری گیراوە لای پاشامان، جائەگەر بکرێت بیدەیتەوە داوای مۆڵەت دەکات بتبینێت، عبدالموطلیب پیاوێکی باڵابەرزی کەتەی ڕوخسار جوان بوو، ئەبرەهە ڕێزی لێگرتوو لەسەر جێگای خۆی دابەزیو لەگەڵی دانیشت عبدالموطلیب پێی وت: ماڵێكی زۆرم لاتان گیراوەو داوادەکەم بیگێڕنەوە بۆم، ئەبرەهە وتی: کەجاوم پێت کەوت سەر سام بوم پێت ، بەلام لەبەر چاون کەوتی، وتی؛ لەبەرچی: وتی: من هاتوم بۆڕوخاندنی ماڵێک کە ئاینی خۆتو باپیرانتە، باسی ئەوەم لەگەڵ ناکەی، باسی دووسەد وشترەکەم لەگەڵ دەکەیت، وتی: من خاوەنی وشترەکانم و ئەو ماڵەش خاوەنی خۆی هەیە پارێزگاری لێبکات، وتی: هەرگیز ناتوانی دەست بهێنیتە ڕێم، ئەویش وتی : ئەوە تۆو ئەوە کەعبە، ەتی: وذشترەکانی بۆ بگێڕنەوە،عبد الموطلیب گەڕایەوەو قوڕيیشی ئاگادار کردەوە لە بەسەر هاتەکە، داوشی لێکردن بڵاوەی بکەن بەناو چیاکاندا،ئەبڕەهەش تەواو ئامادە بو بۆ ئەنجامدانی ڕوخانی ماڵی خوا، بەڵام فیلەکان دەهاتن بەچۆکداو توانای ڕێکردنیان نەدەما،هەرچەند بە پاچ لێیان دەدان نەدەجوڵان، کەبەرەو یەمەن دەکرانەوە گورج دەکەوتنە ڕێ، کە ڕوویانه دەکردنە حەرەم لەشووێنی خۆیان ڕادەوەستان، فیلەکان بەرەو شآخێك ڕۆیشتن خوای گەورە باڵداری زۆری لە دەریاوە بۆناردن لەشێوەی ڕیشۆڵە، هەر باڵدارێک سێ بەردی پێبوو،دوو بەرد لە پێکانیو بەردێک لە دەنوکی، کە بەقەد نۆکو نیسک دەبون، ئەوبەردانەیان لەهەر کەسێک بدایە دەی کوشت، سوپاکەش هەمویان بەریان نەکەوت، خوای گەورە دەفەرموێت﴿ أَلَمْ تَرَى كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ*أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ*وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْراً أَبَابِيلَ*تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ*فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ ﴾ (الفیل)، خوای گەورە بەڵایەکیشی بۆلاشەی ئەبرەهە نارد، ئیتر بە تێک شکاوی گەڕانەوەو هەر لێیان دەکەوت، ئەبرەهەش پەنجەکانی یەک بەدوای یەکدا دەوەری،کاتێک گەێشتەوە یەمەن وەکو بەچکە چۆلەکەی بەسەر هاتبوو ، پاش ماوەیەک مرد.
ئیبنو اسحاق خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە، وەکو ئیبنو هشام لێوەی دەگێڕێتەوە عبدالموطلیب کردی بە قوڵفی دەرگای کعبدا، کەسانێک لەقوڕەێش لەگەڵێ لەخوا دەپاڕانەوە داوای سەرکەوتنیان دەکرد بەسەر ئەبرەهەو سەربازەکانیدا، عبدالموطلیب دەیوت:
      لاهم آن العبد یمنع رحلە      فامنع حلالک
      لایغلبن صلیبهم               ومحالهم غدرامحالک
     ‌‌‌‌‌ان کنت تارکهم وقب         لتنا فامر ما بدالک
 
ئینجا دەستی بەردا لەقفڵەکەو لەگەڵ خزمەکانیدا دەرچون بۆ چیاکان،لەوێشەوە سەیریان دەکرد،ئەبرەها چێدەکات لە کەعبە، ئینجا باسی لەناوچوونی ئەبرەهەو سوپاکەی کرد.
 

          چەند پەندوو سودێک لە ڕوداوی فیل:

١- دەرکەوتنی مەزنی کەعبە،یەکەمین ماڵی خوا، کە بتپەرستانی عەرەب مەزن ڕایان دەگرت، بە پیرۆزیان دەزانیو ھیچیان پێشی نەدەخست، ئەم پلەو پایەیەش دەگەڕێتەور بۆ ئاینی ئیبراھیم و اسماعلی علیھم سلام.

٢-چاوتێبڕینی گەورەکانو کینەگان فلدژ بە مەککە و عربەکان، کە ئەو ماڵەیان مەزن ڕادەگرت، بۆیە ئەبڕەھە ویستی ئەوان دورخاتەوە لەوکارەو کڵێسای قوللەیسی دروستکرد، ئەو سەرەڕای بەکارھێنانی شێوازی ترسانو شیرین کردن، بەڵام عەرەبەکقن ھەر ملیان نەدا، بەڵکو کار گەیشتە ئەوەێ یەکێک لە بیابان نشینەکان پیسێ بکاتە ناو ئەو کڵێسایە ، ڕازی رحمەاللە دەربارەی ئایەتی(الم يجعل كيدهم في تضليل ) فەرمویەتی (کید) ویستی زیان گەیاندنە بەکەسانی تر بەشێوەیەکی شاراوە، ئەگەر بوترئ بۆ چی ناوی بە (کید ) بردور لەکاتێکدا ئەوە کارێکی ئاشکرابوو، ئەگور ئەو بەڕاستی دەیویست کەعبە بڕوخێنێ دەلێین بەڵێ: ئەو خراپەی دڵا ساردبویەوە چاوی بڕیبوە عرب لە دڵی خۆیدو، ھەروەھا دەیویست بێبەشیان بکات لەو پلەو پایەیەی کە ھەیان بوو بە بەبۆنەی کەعبەوە، بۆ خۆیو وڵاتەکەی ڕابکێشێت.
٣-خۆبەختکردن لە پێناو شتە پیرۆزەکاندا: یەکێک
٣-خۆبەختکردن لە پێناو شتە پیرۆزەکاندا: یەکێک لە پادشاکانی حیمیەر ھەستا لەدژ ئەبرەھەو بە دیل گیرا، ئینجا نوفەیلی کوڕی حبیبی خەسعەمی و ئەوانەی لەگەڵی کۆبونەوە لە ھۆزەکانی یەمەن ، شەڕیان کرد لەگەڵ ئەبرەھە، بەڵام شکستیان ھێنا بەرامبەر سوپای بەھێزی ئەبرەھە، خوێنی خۆشیان ڕشت لەپێناو پیرۆزیرکانیاندا.
بەرگری کردم لەشتی پیرۆزو قوربانی دان لە پێناویدا کارێکێ فتریە لەناخی مرۆڤدا ڕەگی داکوتاوە.

٤- ناپاکان ڕیسوا دەبن: ئەو بەکرێگرتانەی ھاوکاریان دەکرد لەگەڵ ئەبرەھە، بونە چاوساغو سیخوڕ بۆی، ڕێگەیەنا پێ پیشاندەدا بۆماڵی خوا تا بیڕوخێنێت،لەودونیاو دواڕۆژ نەفرینیان لێکراوە، خوای گەورەو خەڵکیش نەعلەتیان دەکەن، گۆڕی ئەبو ڕوغاڵیشبوو بەھێنامی ناپاکیو ئەڵقە لەگوی کردن ، ئەوکەسە بو بە کەسێکی قێزەون لەدڵی خەڵکیدا، ھەرکەسیش بەلای گۆڕەکەیدا تێدەپەڕی بەرد بارانی دەکرد.
٥- ڕراستی جەنگی نێوان خواو دوژمنانی: عبدالموطلیب وتی: ئەوە تۆو ئەوە ماڵی خوا، ئێمە توانای بەرگریمان نییە، ڕونکردنەوەیەکی ورد بۆ ڕاستی ئەو جەنگەی لەنێوان خواو دوژمنەکانی بەرپایە، ھەرچەندبێت ھێزی دوژمن، بۆماوەی چرکەیەک ناتوانن خۆیان ڕابگرن بەرامبەر تواناو خشمی خوا، خوای گەورە خۆی خاوەنی ژیانەو ھەر خۆشی وەریدەگرێتەوە ، ھەرکاتێک بیەوێت.
قاسمی رحمەاللە دەڵێت: قاشانی وتویەتی: بەسەرھاتی اصحاب الفیل بەناوبانگە ، ڕوداوەکەش نزیک بوە لەسەردەمی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم ، یەکێکیشە لەنیشانەکانی توانای خوای گەورە، شوێنەوارێکیشە بۆ توارەبونی خوا لە ئەوانەی کە ملھوڕی دەکەنو ھەڵدەکوتنە سەر قەدەغە کراوەکان.
٦- مەزن ڕاگرتنی خەڵکی بۆماڵی خواو دانیشتوانی حەرەم: مەزن ڕاگرتنی عورەب زیادی کرد بۆ ماڵی خوای گەورە، کەپارراستنی کەعبەی خستە سەر ئوستۆی خۆی، ئینجا عەرەب قوڕەیشین بەھەمان شێوە بەمەزن دەزانی دویان وت: ئەوان ئەھلی خوان، خوای گەورە لە جیاتی ئەوان شەڕی کردوو دوژمنایانی سەرکوت کردەوە.
٧- بەسەرھاتی فیل بەڵگەیەکە لە بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی: ھەندێ لە زانایان پێیان وایە ئەم بەسەر ھاتە بەڵگەیەکە لە بەڵکەگەکانی پێغەمبەرایەتی ، لەوانە: ماوەردی دەڵێت: بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی تیدا ئاشکرا سەرەتاییەکانی شایەتی دەدەن بۆ دەرەنجامەکانی، ئیتر ڕاستو درۆی تێدا تێكەڵ نابێت، چەندیش بەھێزبێتو بڵاو ببێتەوە ئەوەندە دەبێت مژدەو ئاگادار کردنەوەکانی، کاتێک لەدایکبونی پێغەمبەری نازدار نزیک بویەوە، بەڵگەکانی وەک وەکو گوڵاو بەھەما لایەکدا بڵاو ببویەوە، لەھەموشیان دیارترو شکۆدارتر بەسەرھاتی اصحاب الفیل کە دەڵێت: نیشانەی پێغەمبەریش لەو بەسەر ھاتەوەیە، کەلەو سەردەمە غەمبەری خوا لەسکی دایکیدابوو لە مککە، چونکە لەدایکبونی پیرۆزی لەپاش پەنجا ڕۆژبو  لەو ڕوداوە لەپاش مردنی باوکی کە لە ڕۆژی  دووشەممەی (١٢) ربیع الاول ، بۆیە نیشانەیەک بوو لە دوو ڕووەوە:
یەکەم : ئەگەر ئەوان سەرکەوتبان ئافرەتیان بە کۆیلە دەبرد، بۆیە خوای گەورە لەناوی بردن وەک پارێزگاریەک بۆ پێغەمبەرەکەی، کە ھێشتا لەسکی دایکی دابوو.
دووەم: قوڕەیش خواپەرستێکیان نەبوو بەھۆیەوە خوا قوتارییان بکات، ئەھلی کتابیش نەبوون، چونکە ئەوان یان بت پەرستبون یان زەندیقو بێباوەڕ بون، بەڵام لەبەر ئەوەی ویستی خوا لەسەر ھەڵدانی ئیسلام دامەزراندنی پێغەمبەرایەتیو پاراستنی کەعبە بوو، کاتێکیش لەناو عەربدا بڵاو بویەوە کە خوا چی بەسەر سوپای فیلدا ھێنا، حەرەم ئەوەندوی تر شکۆدار تربوو لە دڵەکانداو خەڵکی گوێڕایەڵیان زیادی کرد بۆ ھۆزی قوڕەیش: ئەوان خەڵکی خوانو دوژمنەکانی لەکۆڵ کردونەتەوە، قوڕەیش ھەڵدەستا بە دروستکردنی خواردن بۆ حاجیانی ماڵی خواو ئاو پێدانیا لە ڕۆژانی مینا، بۆیە ئەوان بونە پێشەواو سەرکردە، اصحاب الفیلیش بوو بە پەندێکی ھەمیشە باسکراو.
ابن تیمە دەفەرموێت: ئەو ڕوداوە لەساڵی لەدایک بوونی پێغەمبەری خوادابوو، دراوسێکامی ماڵی خوا بتپەرست بوون ئاینی نصرانیەکان لە ئەوان چاکتر بون، بۆیە دەرکەوت کە ئەو نیشانە بۆ دراوسێکامی ماڵی خو نەبوو، بەڵکو لەبەر خودی ئەو ماڵە بوو، یان لەبەر پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم، کە لەوساڵەدا لەپاڵ ماڵی خوا لەدایک بوو، یان لەبەر ھەردوو ھۆکارەکە ھەرچۆنێکیش بێت بەڵگەیەکە لە بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی.
ابن کثیر دەربارەی بەسەرھاتی فیل دەڵێت: ئەوڕوداوە وەکو پێشەکیەک بوو بۆ پێغەمبەرایەتیەکەی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم، چونکە لەو ساڵەدا ڵەدایك بوو ، لەسەر پەسەندترین بۆ چونکەکان وەکو چۆن خوای گەورە پێی گوتن: ئەی ھۆزی قوڕەیش خوای گەورە ئێوەی سەر نەخستە سەر حەبەشیەکان لەبەر ئەوەی ئێوە باشترن لە ئەوان، بەڵکو لە پێناو پاراستنی ماڵەکەی ، لە پلەو پایەی بەرز دەکاتەوە بە ناردنی پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد صل اللە علیە وسلم کە دوا پێغەمبەرە.
٨-پارێزگاری خوای گەورە لە ماڵەکەی خۆی: خوای گەورە بواری نەدا ئەھلی کتاب ئەبرەھەو سوپاکەی ، ماڵەکەی بڕوخێنن، یان ئەوخاکە پیرۆزە داگیر بکەن، لەکاتێکدا کە بتپەرستی گڵاوی کردبوو، بۆئەوەی ئەو ماڵە ھەمیشە پارێزراوبێت لە پیلانی پلان گێڕەکنو بە ئازادی بمێنێت تاکو بیرو بووەڕی تازەی لێدەڕوێت، بۆ ئەوەی ھیچ ستەم کارێکیش تیایدا باڵا دەست نەبێت بەسەر ئاینو بەندەکانی خوای گەورەوە، ئەمەش بەڕێوە بردنێک بوو بۆ ماڵی خواو ئاینەکەی ، پێش ئەوەی کەس بزانێت، پێغەمبەری ئەم ئومەتە لەم ساڵەدا لەدایک بوە.
ئێمەش ئەمڕۆ لەم سەردەمادا دڵخۆش دەبین بەم ئاماژەیە، کاتێک کە ئاگادار دەبین لەو تەماحە چەپەڵانەیەی ئەمڕح لەلایەن خاچ پەرستەکان و جولەکەکانی جیھانەوە لە دەوری ئەو شوێنە پیرۆزانە ھەیەو کاریش دەکەن بۆ ئەو ویستو نیازە خراپەیان، خوای گەورەش لە ھەمو سەردەمێکدا ماڵی خۆی دەپارێزێت شاری پێغەمبەرەکەشی بەھەمان شێوە پارێگاری لێدەکات.
٩- ئەم ڕوداوە بو بەمێژوەک بۆ عەروب: لەبەر  گەوروی ئەو ڕوداوەی کە ڕویدا لەوساڵەدا عەرەب ئەوەی کرد بە مێژوو، دەیان وت: فڵانە ڕوداو لە ساڵی فیل ڕویدا، یان فڵانە کەس لە ساڵی فیل لەدایک بوو، یان ئەوە لەپاش ئەوساڵە ڕویدا بە ئەوەندە ساڵە ، ساڵی ڕوداوی فیل .
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص:٦١-٧٣

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه