بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 ئاکارو ڕەوشتە بەرزو پەسەندەکانى پێغەمبەر ﷺ
03/06/2020
بینین: 1761

 

  • خۆ بە کەمگریی (تواضعه)
  • ئازایەتیى
  • خۆڕاگریی و لێبوردەیی (صَبْرُهُ و عَفْوُهُ)
  • تووڕەبوونى لە سەختگیریی و تێپەڕاندن لە دیندارییدا

 

خۆبە کەمگریی ( تواضعه) :

 ( عن أنَسِ بْن مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عَنْهُ قال :  إِنْ كَانَتِ الأَمَةُ مِنْ إِمَاءِ أَهْلِ المَدِينَةِ، لَتَأْخُذُ بِيَدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَتَنْطَلِقُ بِهِ حَيْثُ شَاءَتْ) أخرجه البخاري برقم (٦٠٧٢)

واتە : جارى وابوو کەنیزەکێک لە کەنیزەکەکانى خەڵکى مەدینە دەستى پێغەمبەرى خواى دەگرت و بۆ هەر کوێیەک ویستباى لەگەڵ خۆى دەیبرد ،.

واتە : هەر کەسێک تەنانەت کۆیلەو کەنیزەکیش ، کە ئەو کاتە هەبوون ، پلەیەکى کۆمەڵایەتى نزمیان هەبووە ، کارێکى بە پێغەمبەر بوو بووایە لەگەڵى دەچوو و بە دەمیەوە دەچوو .

(عَنْ عَمْرَةَ بنت عبدالرحمن ،، قَالَتْ: قِيلَ لِعَائِشَةَ: مَاذَا كَانَ يَعْمَلُ رَسُولُ اللهِ فِي بَيْتِهِ؟ قَالَتْ: كانَ بَشَرًا مِنَ الْبَشَرِ، يَفْلِي ثَوْبَهُ، وَيَحْلُبُ شَاتَهُ، وَيَخْدُمُ نَفْسَهُ) أخرجه أحمد برقم (٢٦٢٣) قال : الشيخ شعيب الأرناؤوط : حديث صحيح .

 واتە بە عائیشە خوا لێی ڕازى بێ گوترا : پێغەمبەرى خوا لە ماڵەکەیدا چى دەکرد ؟ گوتى : مرۆڤێک بوو ، وەک خەڵک (ڕەفتارى دەکرد) : پۆشاکى خۆى دەپشکنی و ، مەڕەکەى خۆى دەدۆشى و ، خزمەتى خۆى دەکرد .

مەبەست لە پشکنینى پۆشاک دەگونجێ دۆزینى بێ ، واتە کوشتنى ئەسپێ و کێچ و پاککردنەوەى لێیان ، دەشگونجێ مەبەست پاککردنەوەى بێ لە هەر شتێک ، کە پێی هەڵبواسرێ و پێیەوە بنووسێ ، وەک پووشکەو دڕک و ... هتد ، وە مەبەست لە خزمەتى خۆ کردن ئەوەیە کە کارە ئاساییەکانى خۆى بۆ خۆى ئەنجام داوە ، بۆ نموونە : ئاوخواردنەوەو جل و بەرگ هەڵگرتن و قەدکردن ... هتد .

(عن أَنَسٍ بن مالك رضي الله عنه ، قَالَ : لَمْ يَكُنْ شَخْصٌ أَحَبَّ إِلَيْهِمْ مِنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وَكَانُوا إِذَا رَأَوْهُ لَمْ يَقُومُوا لِمَا يَعْلَمُونَ مِنْ كَرَاهِيَتِهِ لِذَلِكَ ) أخرجه الترمذي برقم (٢٧٥٤) هذا حديث حسن صحيح غريب من هذا الوجه ، و صححه الالباني .

واتە  : هاوەڵان هیچ کەسیان لە پێغەمبەرى خوا لەلا خۆشەویستتر نەبوو ، دەڵێ : بەڵام کە دەیانبینى لەبەر هەڵنەدەستان ، چونکە دەیانزانى پێی ناخۆشە .

 

( عن ابن عباس ، عن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما ، قال  رسول الله : لَا تُطْرُونِي، كما أَطْرَتِ النَّصَارَى ابْنَ مَرْيَمَ، فإنَّما أَنَا عَبْدُهُ، فَقُولوا عبدُ اللَّهِ، وَرَسُولُهُ ) اخرجه البخاري برقم  (٣٢٦١) .

واتە : پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى : زێدەڕۆیی مەکەن لە مەدح کردنمدا  ، وەک نەصڕانییەکان لە مەدحى کوڕى مەریەمدا تێیانپەڕراند ، بێگومان من بەس بەندەم ، بۆیە بڵێن : بەندە و ڕەوانەکراوى خوا .

  • ئازایەتیی:

    (عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: كَانَ رَسُولُ الله- صلى الله عليه وسلم- أَحْسَنَ النَّاسِ، وَكَانَ أَجْوَدَ النَّاسِ، وَكَانَ أَشْجَعَ النَّاسِ، وَلَقَدْ فَزِعَ أَهْلُ المَدِيْنَةِ ذَاتَ لَيْلَةٍ، فَانْطَلَقَ ناسٌ قِبَلَ الصَّوْتِ، فَتَلَقَّاهُمْ رَسُولُ الله- صلى الله عليه وسلم- رَاجِعاً، وَقَدْ سَبَقَهُمْ إلَى الصَّوتِ، وَهُوَ عَلَى فَرَسٍ لأبِي طَلْحَةَ عُرْيٍ فِي عُنُقِهِ السَّيْفُ وَهُوَ يَقُولُ لَمْ تُرَاعُوا، لَمْ تُرَاعُوا) أخرجه البخاري برقم (٢٩٠٨) و مسلم برقم (٢٣٠٧) .

    واتە : پێغەمبەرى خوا چاکترین کەس و سەخیترین کەس و ئازاترین کەس بووە ، شەوێکیان خەڵکى مەدینە شڵەژان و بەرەو دەنگەکە چوون ، بەڵام لەوسەرەوە پێغەمبەر بەرەو ڕوویان دەهات هەواڵەکەى ساغ کردبۆوە ( کە ئایا چى ڕوویداوە ؟) بەسوارى ئەسپێکى ڕووتى ئەبى طەڵحەو شمشێرێکى لەمل کردبوو ، دەیگوت : ترستان لەسەر نیە ، ترستان لەسەر نیە .

    خۆڕاگریی و لێبوردەیی (صَبْرُهُ و عَفْوُهُ)

    پێغەمبەرى خوا لە هەموو قۆناغەکانى ژیانیدا و لەگەڵ سەرجەم خەڵکیدا بە موسوڵمان و نا موسوڵمان و سەرجەم توێژەکانەوە پشوو درێژو باخەڵ فەراح و خۆڕاگر و لێبوردە و دڵ گەورە بووەو لەو بارەوە بەڵگە یەکجار زۆرن ، بەڵکو وەک چۆن ژیانى پێغەمبەرى خوا سەر لەبەرى بەرجەستە کردنى بەزەیی بووە , بە هەمان شێوەش تێکڕای ژیان و سیرەى خۆڕاگریی و پشوودرێژیی و لێبووردەیی بە جوانترین شێوە تێدا نمایان و بەرجەستە بووە ، ئەمانەش چەند نموونەیەکن لە خۆڕاگریی و لێبووردەیی ئەو زاتە بەڕێز و خۆشەویستە :

    (عن عائشة زوج النبي انها قالت للنبي :هل أتى عليك يوم كان أشد من يوم أحد ؟ قال: لقد لقيت من قومك ما لقيت! وكان أشد ما لقيت منهم يوم العقبة، إذ عرضت نفسي على ابن عبد ياليل بن عبد كلال فلم يجبني إلى ما أردت، فانطلقت وأنا مهموم على وجهي، فلم أستفق إلا وأنا بقرن الثعالب، فرفعت رأسي، فإذا أنا بسحابة قد أظلتني، فنظرت فإذا فيها جبريل، فناداني، فقال: إن الله قد سمع قول قومك لك وما ردوا عليك، وقد بعث الله إليك ملك الجبال لتأمره بما شئت، فناداني ملك الجبال فسلَّم عليَّ، ثم قال: يا محمد، فقال: ذلك فيما شئت إن شئت أن أطبق عليهم الأخشبين، فقال النبي صلى الله عليه وسلم: بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله ولا يشرك به شيئًا )أخرجه البخاري برقم (٣٢٣١) ، ومسلم برقم (١٧٩٥) .

    واتە : لە عائیشەى هاوسەرى پێغەمبەرەوە هاتوە ، کە بە پێغەمبەرى خواى گوتوە: ئەى پێغەمبەرى خوا ! ئایا هیچ ڕۆژێکت لێ گوزەراوە سەختتر لە ڕۆژى ئوحود ؟ ئەویش فەەرمووى : لە خەڵکەکەتەوە ناڕەحەتیی زۆرم بینى ، وە سەختترین شت کە بەسەرم هات ئەوەى ڕۆژى عەقەبە بوو ، کە چوومە لاى ( ابن عبد یالیل ابن عبد کلال) ، بەڵام ئەوەى ویستم وەڵامى نەدامەوە ، بۆیە بە خەفەتبارییەوە سەرى خۆم هەڵگرت و سەرەنجام لە (قرن الثعالب) خۆم بینییەوە ، ئیدى سەرم بڵند کرد هەورێکم بینى سێبەرى لێ کردبووم ، سەرنجمدا جبریلى تێدا بوو بانگى کردم ، گوتى : بێگومان خواى زاڵ و شکۆدار قسەى گەلەکەت و وەڵامەکەیانى بۆ تۆ بیست ، ئێستاش فریشتەى چیایەکانى ناردووە تاکو هەرچى دەتەوێ بەسەریانبێ فەرمانى پێ بکەى ، فەرمووى : فریشتەى چیایەکانیش بانگى کردم و سەلامى لێ کردم، پاشان گوتى : ئەى موحەممەد ! بێگومان خوا قسەى گەلەکەتى بیست ، منیش فریشتەى چیایەکانم پەروەردگاریشت ناردوومى بۆ لات تاکو چیت دەوێ فەرمانم پێ بکەى ، ئەگەر دەتەوێ دوو چیایەکانیان بەسەردا دەڕووخێنم ! پێغەمبەرى خواش پێی فەرموو : بەڵکو هیوادارم خوا لە پشتى ئەوانە کەسانێک دەربێنێ ، کە خوا بپەرستێ و هیچ شتێک نەکاتە هاوبەشى .

    (وعن أَنسٍ بن مالك رضي الله عنه  قَالَ: "كُنتُ أَمْشِي مَعَ رسول اللَّه وَعَلَيْهِ بُرْدٌ نَجْرَانيٌّ غلِيظُ الحَاشِيةِ، فأَدْركَهُ أَعْرَابيٌّ، فَجَبَذهُ بِرِدَائِهِ جَبْذَةً شَديدَةً، فَنظرتُ إِلَى صَفْحَةِ عاتِقِ النَّبيِّ وقَد أَثَّرَتْ بِها حَاشِيةُ الرِّداءِ مِنْ شِدَّةِ جَبْذَتِهِ، ثُمَّ قَالَ: يَا مُحَمَّدُ، مُرْ لِي مِن مالِ اللَّهِ الَّذِي عِندَكَ، فالتَفَتَ إِلَيْه، فضَحِكَ، ثُمَّ أَمر لَهُ بعَطَاءٍ) أخرجه البخاري برقم (٥٨٠٩) .

    واتە : من لەگەڵ پێغەمبەرى خوا دەڕۆیشتم ، کە بوردێکى نەجڕانیی قەراغ و یەخە زبرى لەبەردا بوو ، ئەعڕابییەک پێی گەیشت و بە ڕاکێشانێکى توند ڕایکێشا ، هەتا تەماشاى لاى ملى پێغەمبەرى خوام کرد، قەراغى عەبایەکە لەبەر توند ڕاکێشانى شوێنى لێ پەیدا کردبوو ، ئینجا گوتى : ئەى موحەممەد ! لەو سامانەى خوا کە لەلاتە هێندێکم بەش بدە ! ڕى خواش ئاوڕى لێدایەوە : ئینجا پێکەنى و فەرمانى کرد شتێکى بدەنێ .

    (عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال : دَخَلْنَا مع رَسولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ علَى أَبِي سَيْفٍ القَيْنِ، وكانَ ظِئْرًا لِإِبْرَاهِيمَ عليه السَّلَامُ، فأخَذَ رَسولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ إبْرَاهِيمَ، فَقَبَّلَهُ، وشَمَّهُ، ثُمَّ دَخَلْنَا عليه بَعْدَ ذلكَ وإبْرَاهِيمُ يَجُودُ بنَفْسِهِ، فَجَعَلَتْ عَيْنَا رَسولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ تَذْرِفَانِ، فَقالَ له عبدُ الرَّحْمَنِ بنُ عَوْفٍ رَضِيَ اللَّهُ عنْه: وأَنْتَ يا رَسولَ اللَّهِ؟ فَقالَ: يا ابْنَ عَوْفٍ إنَّهَا رَحْمَةٌ، ثُمَّ أَتْبَعَهَا بأُخْرَى، فَقالَ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ: إنَّ العَيْنَ تَدْمَعُ، والقَلْبَ يَحْزَنُ، ولَا نَقُولُ إلَّا ما يَرْضَى رَبُّنَا، وإنَّا بفِرَاقِكَ يا إبْرَاهِيمُ لَمَحْزُونُونَ) أخرجه البخاري برقم (١٣٠٣) .

    واتە : لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا چووینە لاى (أبی سیف القین) ، کە مێردى شیرپێدەر ( مرضع)ى ئیبڕاهیم بوو ، ئیدى پێغەمبەرى خوا ئیبراهیمى کوڕى وەرگرت و ماچى کرد و بۆنى کرد ، پاشان جارێکى دیکە چووینەوە لاى (أبی سیف) لە کاتێکدا ، کە ئیبراهیم خەریکى ڕووحدان بوو ، چاوەکانى پێغەمبەرى خواش فرمێسکیان لێ هات ، (عبدالرحمن بن عوف)یش پێی گوت : تۆش ئەى پێغەمبەرى خوا ! فەرمووى : ئەى کوڕى عەوف ئەمە نیشانەى بەزەییە ، پاشان فرمێسکى دیکەى هەڵوەراندن ، وە فەرمووى : چاو فرمێسکى دێ و دڵ خەمبار دەبێ ، بەڵام تەنیا ئەوە ئەڵێین ، کە پەروەردگارمان پێی ڕازى بێ ، وە ئەى ئیبڕاهیم ئێمە بە کۆچى تۆ بێدەنگین !

    وەک لەم سێ دەقەى سوننەتەوە بۆمان دەرکەوت ، کە تەنیا وەک نموونە هێناماننەوە ، پێغەمبەرى خوا لە هەموو حاڵەکانیدا پشوو درێژ و خۆڕاگر و ڕاوەستاو و دامەزراو و نەلەخشاو بووە .

  • تووڕەبوونى لە سەختگیریی و تێپەڕاندن لە دیندارییدا :

بێگومان جوانى و ڕەونەقى ئیسلام لەو هاوسەنگیی (توازن)یەى دایە ، کە خواى کاربەجێ تێیدا ڕەچاو کردووە ، کە بەهۆى تێپەڕاندن و بەزایەدان (إفراط و تفریط) ەوە لە بەین دەچێ و هەر کاتێکیش ئیسلام و دینداریی لەسەر حاڵەتى ئاسایی خۆى (کە هاوسەنگی یە ) نەما ، لەگەڵ عەقڵى سەلیم و سروشت (فطرة) ى ساغدا تێکدەگیرێ و خەڵک پییان تەحەممول ناکرێ ، بۆیەش پێغەمبەرى دانا ، زۆر بە تێکدانى ئەو هاوسەنگییە قەڵس بووە ، ئەگەر بەبارى تێپەڕاندن و بە هاندەرى باش پەرستنى خواى پەروەردگاریشەوە بووبێ ، وەک ، بۆ نموونە : لەم دەقەوە دەردەکەوێ :

( عن عبدالله بن مسعود رضي الله عنه ، أن رجلا قال:  والله يا رسول الله إني لأتأخر عن صلاة الغداة من أجل فلان مما يطيل بنا ، فما رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم في موعظة أشد غضبا منه يومئذ، ثم قال:  إن منكم منفرين فأيكم ما صلى بالناس فليتجوز فإن فيهم الضعيف والكبير وذا الحاجة ) أخرجه البخاري برقم (٧٠٢).

واتە : پیاوێک گوتى : بەخوا ئەى پێغەمبەرى خوا من لەبەر فڵان کەس ، کە نوێژەکەى زۆر درێژ دەکاتەوە لە نوێژى بەیانیان ( واتە : نوێژى بەکۆمەڵ ) دوا دەکەوم ، جا هیچ کاتێک پێغەمبەرى خوام لە ئامۆژگارى کردندا وەک ئەو ڕۆژە تووڕە نەبینیوە ، پاشان فەرمووى : بێگومان ئێوە کەسانى سڵەمێنەرەوەتان تێدان ، با هەر کامێکتان پێش نوێژیی بۆ خەڵک کرد با کورتى بکاتەوە ، چونکە باباى بێهێز و بەتەمەن و خاوەن ئیش و کاریان تێدایە .

ئاشکراشە کە مەبەستى پێغەمبەرى خوا ئەوە نەبووە ، کە باباى ئیمان نوێژەکەى لەبەر ڕازیکردنى خەڵکێکى بەزایەدەر (مفرط) کەم و کورت بکات ، بەڵکو مەبەستى تێنەپەڕاندن بووە و گوتراویشە : (خیر الأمور اوسطها) باشترین کارەکان نێوەنجییەکانیانن ، واتە : لەو شتانەدا کە ئەلاولایان خراپن بەزایەدان و تێپەڕاندنیان تێدا ڕوو دەدات ، بۆ وێنە : بەخشەر بوون و سەخاوەت ، حاڵەتى نێوەنجیی نیوان دەست بڵاویی و چەنگ قوچاندن (الإسراف والتقتیر) ە .

 

پوختەى ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا /  مامۆستا عەلى باپیر

لاپەڕە  /  (٧٥٥تا ٧٦١)

 


زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه