بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 گوناه لابردن وبەرزکردنەوەی پلەوپایە لەلای خوای گەورە چۆن و بەچی و چۆن؟
24/11/2019
بینین: 1311


پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێت:(( دڕکێك وبەرەو ژوورتر نایەتە ڕێگای موسڵمان تاکو پلەیەك پێی بەرزنەبێتەوە لەلای خوا، یان گوناهێکی پێ لەسەر لانەبات)) لەوانەیە بەندەیەك پلەیەکی هەبێت بەزانستەکەی پێی نەگات، بۆیە خوای گەورە تاقیدەکاتەوە تاکو بەرزیکاتەوە، هەروەها تاقیکردنەوە ڕێگایەکە بۆ سڕینەوەی گوناهی موسڵمان.
بەهەمان شێوە تاقیکردنەوە سوودی زۆریشی هەیە، لەوانە: پەیبردن بەدەسەڵاتی خوای گەورەو ، ملکەچی بەندایەتی و، دڵسۆزی و، گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورەو، نزاو پاڕانەوەو، ئارامگرتن لەڕوودانی بەڵاو کارەسات و، دەربڕینی دڵخۆشی بەهۆی سوودەکانی و، سوپاسی خوا لەسەری و، یارمەتیدانی خەڵکی و، زانینی بایەخی ساغ و سەلامەتی و، سوپاس کردنی خوای گەورە بەهۆی ئەو پاداشتەی لەسەریان دەیداتەوە لەڕۆژی دواییدا، لەگەڵ چەندین سوودی تر، بۆ زیاتر شارەزایی کتێبی فقە الابتلاء.
شێوازەکانی بەرەنگاری بانگەوازی ئیسلام لەلایەن بتپەرستەکانەوە چۆن بو؟ .
بتپەرستان هەموویان کۆك بوون لەسەر دژایەتی بانگەوازی ئیسلام کەڕاستیی نەفامییانی خستە ڕوو، پەرستراوەکانیانی پووچەڵ کردەوەو، هزرو بیرو بۆ چوونەکانیانی بەرپەرچ دایەوە، سەبارەت بەخواو ژیان و مرۆڤ و گەردوون، بۆیە ئەوانیش چەندین ڕێگایان گرتە بەر لەپێناو وەستاندنی ئەو بانگەوازەو کپ کردنەوەی دەنگی، یان هیچ نەبێت بچووك کردنەوەو دەستنیشان کردنی بواری بڵاوبوونەوەی.

هەوڵدانی قوڕەیش بۆ دوورخستنەوەی ئەبو تالیب لە پشتگیری و پاراستنی پێغەمبەرﷺ:
((قوڕەیش هاتنە لای ئەبوتالیب و وتیان: ئەو برازایەت ئازارمان دەدا لەشوێن و ڕێ و پەرستگاماندا، پێی بڵێ باوازمان لێبهێنێت.... ئینجا ئەبو تالیب بە پێغەمبەرﷺی وت: (( ئەو ئامۆزایانەت دەڵێن کەتۆ ئازاریان دەدەیت، داوات لێدەکەم وازیان لێبهێنێت، ئینجا پێغەمبەری خواﷺ چاوی بڕیە ئاسمان و تەماشای دەکرد، فەرمووی: ئایا ئەو خۆرە دەبینن؟ وتیان بەڵێ، فەرمووی من توانام لە کەسێك زۆرتر نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە کەبتوانین بڵێسەیەك لەو خۆرە بێنێتە خوارەوە.
ئینجا ئەبو تالیب وتی: سوێند بەخوا ئەم برازایەم هەرگیز درۆ ناکات، بۆیە بگەڕێنەوە چەندین جاریش قوڕەیش هەوڵی دەدا فشار بخاتە سەر پێغەمبەرﷺ لەڕێگەی خزمەکانیەوە بەڵام هیچیان پێنەکرا.
مەسەلەی پارێزگاریکردنی ئەبو تالیب بۆ موحەممەدﷺ و پشتگیری کردنی و پشت بەرنەدانی بڵاوبوویەوە، ئەوەیش زۆر سەخت بوو لەسەر قوڕەیش، بۆیە عومارەی کوڕی وەلیدی موغیرەیان بردە لای ئەبو تالیب و وتیان: ئەوە عومارەی کوڕی وەلیدە، جوانترین و دامەزراوترین لاوە، دەیبەخشین پێت وەکو کوڕی خۆت، ئەگەریش کوژرا خۆێنباییەکەی وەردەگریت، تۆیش برازاکەتمان بدە دەست، کەبەرانبەر ئایینی خۆت وباوباپیرانت وەستاوەو، کۆمەڵی هۆزەکەتی پەرتەوازە کردووەو بەبێ ئەقڵمان دادەنێ، بۆ ئەوەی بیکوژین و، دەبێتە کوشتنی پیاوێك بە پیاوێك،  ئەویش وتی: سوێند بەخوا سەوداگەرییەکی خراپم لەگەڵ دەکەن، کوڕی خۆتانم پێدەدەن بەخێوی بکەم، کوڕی خۆمتان پێبدەم بیکوژن، سوێند بەخوا ئەوە هەرگیز ڕوونادات ئینجا بەڕاستی ئەوە شتێکی سەیرە، مرۆڤ واقیوڕ دەمینێ بەرانبەر پیاوەتی وجوامێری ئەبو تالیب لەگەڵ پێغەمبەرﷺ، چونکە چارەنووسی خۆی گرێدایە چارەنووسی برازاکەیەوە، بەڵکو کەلکی لەوەش وەرگرت کەسەرۆکی بەنی هاشم بوو بۆ هێنانی بەنی هاشم و بەنی عەبدولموتتەلیب بۆ هاوپەیمانییەك لەسەر ژیان و مردن، لەپشتگیری پێغەمبەرﷺ، بەموسڵمان و بێباوەڕیانەوە وەکو یەك، پەنای موحەممەدی برازایدا پەنادانێکی کراوە، بەبێ هیچ ترس و دوودڵیەك، ئەم داب ونەریتە هۆزایەتیە بەکاردەهێنران لەلایەن پێغەمبەرەوەﷺ بۆ خزمەتی ئیسلام، ئەبو تالیبیش کاتێك بینی قوڕەیش بەو شێوە ئازاری بەنی هاشم دەدات، داوای لەئەوان و عەبدولموتتەلیب کرد بۆ وەرگرتنی هەمان هەڵوێست لەپاراستنی پێغەمبەرﷺ، لەڕاستیدا ئەوانیش بەدەنگییەوە هاتن، جگە لەئەبو لەهەبی لەعنەتی نەبێت.
کاتێك ئەبو تالیب هەڵوێستی خزمانی بینی، ستایشی کردن و، هەروەها باسی چاکەی موحەممەدیشی کردﷺ لەناویاندا، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەپشتگیریان بۆی، دەی وت: 

اذا اجتمعت یوماً قریش لمفخر
فعبد مناف سرها وصمیمها
وان حصلت اشراف عبد منافها
ففي هاشم اشرافها وقدیمها
وان فخرت یوماً فان محمداً 
هو المصطفی من سرها و كریمها
تداعت قریش غثها وسمینها
علینا فلم تظفرو طاشت حلومها
وكنا قدیماً لانقر ظلامة
اذا ماثنوا صعر الخدود نقیمها


ئەو کاتەیش ئەبو جەهل ویستی داڵدەدانی ئەبو تالیب بشکێنێ بۆ پێغەمبەرﷺ حەمزە بەرەنگاری بوویەوەو بەکەوانەکەی لێیداو برینداریکرد وپێی وت: جنێو بەموحەممەد دەدەیت و من لەسەر ئایینی ئەوم، لێدانەکەم بۆ بگێڕەوە ئەگەر پێت دەکرێت.
دیاردەیەکی تاکە بەڕاستی جاهلیەت هەڵسێت بەپاراستنی ئەو کەسەی جنێوبە خوداکانیان دەدات و، بێ ئەقڵ و گەمژەیان لەقەڵەم دەدات، هەر بەناو ئەو بەهایانەوە گیانیان پێشکەش دەکەن و شەڕ بەرپادەکەن و ، موحەممەدﷺ زیانی پێنەگات.
ئەبو تالیب هۆنراوەیەکی هەیە تیایدا پەنادەگرێتە پیرۆزی مەککەو پلەو پایەی، تیایدا ڕوونیشی کردووەتە پیاو ماقوڵانی عەشیرەتەکەی و ، دەڵێت کەموحەممەدﷺ ناداتە دەستەوە، وازیشی لێناهێنێت، ئەگەریش تیابچێت لەپێناویدا، لەو هۆنراوەیدا دەڵێت:

ولما رٲیت القوم لاوّد فیهم
وقد قطعوا كل العری والوسائل
وقد صار حونا بالعداوة والاذی
وقد طاوعوا امر العدو المزایل
وقد حالفوا قوماً علینا اظنّة
یعضون غیظاً خلفنا بالانامل
صبرت لهم نفسي بسمراء سمحة
وابیض عضب من تراث المقاول
واحضرت عن البیت رهطي واخوتي
وامسكت من اثوابه بالوصائل

هەروەها پەنای بردە بەر ماڵی خواو هەرچی ئەو شتە پیرۆزانەی کەتیایدان، سوێندی بەو ماڵە خوارد کەبەهیچ شێوەیەك موحەممەد بەدەستەوە نادات ئەگەر خوێن وەکو جۆگەڵە ڕێی کردووە: 

كذبتم وبیت الله نبزی محمدا
ولما نظاعن دونه ونناضل 
وتسلمه حتی نصرع حوله
ونذهل عن ابنائنا والحلائل
وینهض قوم فی الحدید الیكم
نهوض الروایا تحت ذات الصّلاصل
تاکو دەگاتە کۆتایی هۆنراوەکەی کەناوی سەرانی قوڕەیش دەبات وقسەیان پێدەکات ، بەدەستهێنانی پێغەمبەرﷺ بۆ مامی بەمەبەستی پشتیوانی کردن، سەرکەوتنێکی گەورە بوو لەڕاستیدا، سوودیشی وەرگرت لە ئەو داب و نەریتە هۆزایەتییانەی هەبوون بۆ پاراستنی خۆی و، ئازادی گەڕانی بۆی دەستەبەرکرد، ئەوەیش ئاماژە دەکات بۆ تێگەیشتنی پێغەمبەرﷺ بۆ ڕووداوەکان، کە ئەو وانەیەکی پڕ واتایە بۆ بانگخوازی ڕێگای خوا، بۆ چۆنیەتی مامەڵە کردنیان لەگەڵ دەوروبەرو کۆمەڵگاکانیان و، سوود وەرگرتن لەیاساو داب ونەریت بۆ خزمەتی ئایینی خوا.
___________________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص۲۰۱ ـ ۲۰٥

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه