 ئازاردانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە لایەن موشریکەکانەوە
قوڕەیش دەستی کرد بە دژایەتی کردنی پێغەمبەر ﷺ سەرەتا بەباوەڕ نەبوون پێی و نزیک نەبوونەوە لێی وە گوێ نەگرتن بۆی،ئینجا پڕوپاگەندەیان بۆ دروست دەکرد لەناو هۆزە عەرەبەکاندا بە تایبەتی یانزەلایەنەکەی شاری مەککە، هەر بەوەشەوە نەوەستان تا گەشتنە ئازاردانی خودی خۆی ﷺ بە هەرجۆرێک لەدەستیان هاتبێت و لە توانایاندا بووبێت درێغیان نەکردووە، ئەوەشمان لە یاد نەچێت کە پێغەمبەرﷺ مرۆڤێکی وانەبووە هەموو کەسێک بتوانێت لەشاری مەککە ئەوەی کە دەیەوێت بەرامبەری ئەنجامی بدات، چونکە یەکێک بوو لە گەورە پیاوانی بەنی هاشم و ئەبوطالیبیش سەرکردایەتی بەنو عەبدولمەناف و بەنی هاشم و بەنو قوصەی دەکرد بە هەرسێ هۆزەکەوە لە وتەی ئەبو طالیب دەرنەدەچوون، وە ئەبو طالیب بە هەموو توانایەکی یەوە لە پشتی پێغەمبەر ﷺ بوو،ئەگەر ئەم هۆکارانە خوای گەورە نەیخستایەتە گەڕ بۆ پارێزگاری کردنی لە سەرەتاوە دەیان کوشت،بەڵام خوای گەورە هەردەم پێغەمبەری خۆی پاراستووە.
شێوەکانی بە گژداچوونەوە و ئازاردانەی کە پێغەمبەر ﷺ دووچاری هاتووە لە سەر دەستی بێ باوەڕەکان و هاوبەش پەیداکەرانی قوڕەیش:
یەکەم:لە ئیبنو عەباسەوە رضي الله عنه دەفەرموێت:(کاتێ خوای گەورە ئایەتی :(تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ ( ۱ )( المسد)ی دابەزاند ئوم جەمیلی چاو خێلی کچی حەرب و خوشکی ئەبو سفیان وە ژنی ئەبو لەهەب کەناوی کەعبی کوڕی عوازیە و مامی پێغەمبەرە ﷺ ئیبنو عەباس رضي الله عنه دەفەرموێت:لەماڵەکەیانەوە هاتە دەرەوە بۆ لای کەعبەوە بەدوای پێغەمبەردا ﷺ دەگەڕاو هاواری لێ بەرز دەبووەوە، و بەردێکی گەورەی بەدەستەوە بوو،پێغەمبەر ﷺ لەو کاتە دا دانیشتبوو لەگەڵ ئەبوبەکردا لەپەنای کەعبەدا، ئەبو بەکر رضي الله عنه کەچاوی پێکەوت ئەم ئافرەتە بەم شێوەیە هاتووە فەرموی:پێغەمبەری خوا ئەوە ئەو ئافرەتە بەرەو ئێرە دێت وە زۆر دەم پیسەو دەترسم ئازارت بدات بۆ هەڵناسیت بڕۆیت؟ پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:(انها لن تراني)واتە:ئەو من نابینێت،ئینجا پێغەمبەر ﷺ ئەم ئایەتەی قورئانی خوێندەوە کە دەفەرموێت:(وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا ( ٤٥) الاسراء)
واتە:کاتێك که قورئان دهخوێنیت ئێمه بهربهستێکی نادیارو شاراوه، دهخهینه نێوان تۆو ئهوانهی باوهڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.
ئیبنو عەباس رضي الله عنه دەفەرموێت:هات و وەستا لای ئەبو بەکر، و پێغەمبەرﷺ لەپاڵیدابوو، بەڵام بەهیچ جۆرێک پێغەمبەری نەبینی و وتی:ئەی ئەبوبەکر هاوەڵەکەت جوێنی پێداوم، ئەبوبەکر رضي الله عنه فەرمووی:نەخێر سوێند بێت بەخوای ئەم کەعبەیە هاوەڵەکەم جوێنی نەداوە بەتو و جوێن نادات وەقەت شیعریشی نەوتووە.وتی :تۆ ڕاست دەکەی ئەی ئەبوبەکر وتەی تۆ لای من باوەڕ پێکراوە،پاشان ڕۆیشت وتی:هەموو قوڕەیش باش دەزانن کە من کچی سەروەرو سەرۆکەکەیانم بەڵام وەڵاهی ئەگەر بیبینم ئەم بەردە دەکێشم بەدەمیدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من ئافرەتێکی شاعیرم دەڵێم:زەم کراوێکی لۆمە کراو سەرپێچیمان لێ کردووە وە فەرمانەکەیمان پشت گوێ خستووە وە ئاینەکەیشمان نەویستووە،پاشان بەڕێکەوت و ڕۆشت ئەبو بەکر رضي الله عنه وتی:ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ تۆی نەدی پێغەمبەر ﷺ فەرموی:(لم یزل ملک یسترنی بجناحە)واتە:فریشتەیەک بەردەوام بەباڵی خۆی منی دادەپۆشی لە پێش چاویدا تا نەمبینێت).
لەڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت:(پێغەمبەر ﷺ فەرمووی ئایا سەرتان سورنامێنێت چۆن خوای گەورە جوێندان و نەفرین کردنی قوڕەیشم لێ دووردەخاتەوە،ئەوان جوێن بەمرۆڤێکی زەمکراو و لۆمەکراو دەدەن وە لەعنەتی لێ دەکەن بەڵام من مرۆڤێکم ناوم محمدە(واتە:سوپاس کراو)کەوابوو بەپێچەوانەی وتەکانی ئەوانەوەیە.
دووەم:هەر لە ئیبنو عەباسەوە رضي الله عنه دەفەرموێت:ئەم ئایەتە کاتێک هاتە خوارەوە پێغەمبەر ﷺ خۆی دەشاردەوە لە بێ باوەڕانی قوڕەیش وە کاتێ کە پێش نوێژی بۆهاوەڵانی خۆی دەکرد، دەنگی بەرز دەکردەوە بەقورئان خوێندن بۆ ئەوەی هاوەڵانی تێی بگەن و گوێیان لێی بێت،کاتێ بێ باوەڕان گوێیان لێ دەبوو جوێنیان بە قورئانەکە دەدا و وە بەوەی کە لە ئاسمان هێناویەتی یە خوارەوەو بەو کەسەشی کە؟گەیاندوویەتی و هێناویەتی بۆ ئەوان پاشان خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند دەفەرموێت:(قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَٰنَ أَيًّا مَّا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ( ۱۱۰) الاسراء) دەفەرموێت:ئەم ئایەتە کاتێک هاتە خوارەوە پێغەمبەر ﷺ خۆی دەشاردەوە لە بێ باوەڕانی قوڕەیش وە کاتێ کە پێش نوێژی بۆهاوەڵانی خۆی دەکرد، دەنگی بەرز دەکردەوە بەقورئان خوێندن بۆ ئەوەی هاوەڵانی تێی بگەن و گوێیان لێی بێت،کاتێ بێ باوەڕان گوێیان لێ دەبوو جوێنیان بە قورئانەکە دەدا و وە بەوەی کە لە ئاسمان هێناویەتی یە خوارەوەو بەو کەسەشی کە؟گەیاندوویەتی و هێناویەتی بۆ ئەوان پاشان خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند دەفەرموێت:(قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَٰنَ أَيًّا مَّا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ( ۱۱۰) الاسراء).
ئیبنو عەباس رضي الله عنه دەفەرموێت:واتە:ئەوەندە قورئانەکە بەدەنگی بەرز مەخوێنە تاکو بێ باوەڕان گوێیان لێ بێت و جوێنی پێ بدەن،وە؟ئەوەندەش بە دەنگی نزم مەیخوێنە تاکو هاوەڵەکانت گوێیان لێ نەبێت لەو نێوانە دا بیخوێنه).
سێ یەم:لەجوندوبی کوڕی سوفیانەوە رضي الله عنه دەفەرموێت:(پێغەمبەری خواﷺ نەخۆش کەوت و نەیتوانی دوو شەو تا سێ شەو هەستێ بۆ شەو نوێژ و جبریلیش علیه السلام نەهات بۆلای، ئافرەتێک لەقوڕەیش هات وتی:ئەی محمد من هیوام وایە ئەو شەیتانەی کە دەهات بۆلات وازی لێ هێنابیت و دوور کەوتبێتەوە لێت،چونکە نابینم چەند شەوێکە لێت نزیک ببێتەوە خوای گەورەش ئەم ئایەتەی دابەزاند دەفەرموێت:
(وَالضُّحَىٰ ( ۱ ) وَاللَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ ( ۲ ) مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ( ۳) الضحی)،واتە:سوێند به چێشتهنگاو
سوێند به شهو کاتێك بهتاریکیهکهی زهوی دادهپۆشێت.
پهروهردگارت دهستبهرداری تۆ نهبووهو وازی له تۆ نههێناوهو خهشمی لێ نهگرتوویت (ماوهیهك وهحی نههات بۆ پێغهمبهر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕهیش وتیان، پهروهردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گهوره بهدرۆی خستهوه).
چوارەم:لە عوروەی کوڕی زوبێرەوە رضی الله عنه دەفەرموێت:(پێغەمبەر ﷺ هەستا بەوکارەی کە خوای گەورە پێی سپاردووە ئەویش گەیاندنی ئاینەکەیەتی بە بێ باوەڕانی قوڕەیش، پێغەمبەر ﷺ بە ئارام بوو وە چاوەڕێی پاداشتی دەکرد لە خوای گەورە،و ئامۆژگاریەکانی پەروەردگاری دەگەیاند بە خزمانی خۆی تاکو بەرەوڕووی هەموویان دەبووەوە و ئەوان ئازاریان دەدا و گاڵتەیان پێ دەکرد و بەدرۆیان دەخستەوە...
عوروە دەفەرموێت:ئەوانەی گاڵتەیان بەپێغەمبەرﷺ دەکرد پێنج پیاوی سەرکردە و ناوداری کەسانی خۆیان بوون،لە کوڕانی بەنی ئەسەد:ئەبو زمعەی کوڕی ئەسوەدی کوڕی مطلب، وە لە بەنی زوهرە ئەسوەدی کوڕی عەبدیەغوس، وەلە بەنی مەخزوم:وەلیدی کوڕی موغیرە،وەلە بەنی سەهم: عاصی کوڕی وائلی سەهمی،وەلە بەنی خوزاعە:حارسی کوڕی طلاطل.
دەفەرموێت:کاتێ ئەوانە درێژەیان بە کاری خراپەی خۆیاندا،و گاڵتە یان بە پێغەمبەر ﷺ دەکرد خوای گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت:(إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ ( ۹٥ ) الَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ( ۹٦ ) الحجر).
پێغەمبەر ﷺ لەلایەن خوای گەورەوە بەڵێنی پێ درابوو کە تۆڵەی بۆ بکاتەوە لەوانەی گاڵتەیان پێ دەکرد، وە جارێکیان پێغەمبەرﷺ لای کەعبە بوو جبریل علیه السلام هات بۆ لای و لەلایەوە وەستا پێغەمبەریش ﷺ گاڵتەجاڕی یەکەی ئەوانی بۆ گێڕایەوە،دەفەرموێت:ئەو پێنج کەسە کاتێک دەسوڕانەوە بە دەوری کەعبەدا، پێغەمبەر ﷺ وەستا بوو جبریل علیه السلام لە پەنایدا بوو لەو کاتەدا ئەسوەدی کوڕی مطلب بەلایدا تێپەری جبریل علیه السلام پەڕێکی سەوزی بۆ هەڵداو کوێر بوو ئینجا ئەسوەدی کوڕی عەبد یەغوس بەلایدا تێپەڕی و جبریل علیه السلام بە پەنجەی دەستی ئیشارەتی کردوو پاش ماوەیەک توشی سک چوونێکی زۆر سەخت بوو وەسکی بای کرد تامرد، پاشان وەلیدی کوڕی موغیرە بەلایدا تێپەڕی و جبریل علیه السلام ئیشارەتی کرد بۆلای برینێک کە بەپاژنەی قاچیەوە بوو وە چەند ساڵێک بوو کەتووشی بوو بوو بەشەلی دەڕۆشت و عەباکەی دەخشاند بەزەویدا،وە ئەو برینە کولایەوە و دیسان کێم و جەراعەتی لێدەهاتە دەرەوە هەتاکو کوشتی،وە عاصی کوڕی وائیلی سەهمی بەلایدا تێپەڕی و جبریل علیه السلام ئیشارەتی کرد بۆ بنی پاژنەی پێی، ئەویش پاش ماوەیەک سواری کوێدرێژێکی خۆی بوو کە بچێت بۆلای باخەکانی لە طائیف لەوێ لای خەرمانێک ویستی دابەزێت قاچی چوو بە دڕکێکدا وە ئەو دڕکە بوو بەهۆی مردنی، وە حارسی کوڕی طه لاطل بەلایدا تێپەڕی و جبریل علیە السلام ئیشارەتی بۆ کرد بۆ لای سەری و پاش ماوەیەک سەری لەناوەوە توشی کێم و جەراعەتێکی زۆر بوو ، لەڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت: ئیشارەتی کرد بۆلای سکی و توش ئاوی زەردی بوو(دیارە نەخۆشی یەکی ئەو زەمانە بوو ئەوان وا ناویان لێ ناوە)تاوای لێهات پیساییەکەی لەدەم و لووتی یەوە دەهاتەدەرەوە تا دواجار کوشتی] ئا بەو جۆرە خوای گەورە بەڵێنی خۆی هێنایە دی بۆ پێغەمبەرەکەی ﷺ کە دەفەرموێت:(إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ(۹٥)الحجر).
لەڕیوایەتێکی تردا:لە عەبدولرحمن کوڕی ئەبو بەکرەوه رضي الله عنه دەفەرموێت:(ئەگەر پێغەمبەری خوا ﷺ بڕۆیشتایە بە ڕێگادا حەکەمی کوڕی عاص لاسای ڕۆشتنەکەی پێغەمبەری دەکردەوە ﷺ چۆن بڕۆشتایە ئەویش وادەڕۆشت لەپێش چاوی خەڵکیدا و لاسایی دەکردەوە بۆ ئەوەی لەناو خەڵکدا گاڵتەی پێ بکات، کاتێ پێغەمبەر ﷺ بینی بەو شێوەیە لاسایی دەکاتەوە فەرمووی:(فكذلك كن) واتە:هەتا هەیت هەروابیت،ئەوەبوو ئیتر هەتا لەژیاندا مابوو بەو جۆرە بوو کە پێی وابوو لاسایی پێغەمبەر ﷺ دەکاتەوە).
پێنجەم:حارسی کوڕی غامیدی رضي الله عنه دەیگێڕێتەوە بۆمان:(کە کاتێ مناڵ بووە و باوکی بردوێتی بۆ شاری مەککە و لەوێ دیمەنێکی چاوپێکەوتووە،کە کۆمەڵێ خەڵک کۆبونەتەوە لە کابرایەک:حارس دەفەرموێت:بە باوکم وت: ئەو کۆمەڵە چین لەو کابرایە کۆبونەتەوە؟ وتی:ئەوانە لە کابرایەکی بێ دین کۆبونەتەوە حارس دەڵێت منیش نزیک بوومەوە لێیان و سەیرم کرد پێغەمبەری خوا ﷺ بانگەوازی ئەو خەڵکە ئەکات بۆ یەک خواپەرستی و باوەڕبوون پێی ئەوانیش بەدرۆی دەخەنەوە و بەرپەرچی دەدەنەوە وئازاری دەدەن،تا نیوەڕۆ بەم شێوەیە بەردەوام بوون،دوای نیوەڕۆ خەڵکەکە بڵاوەیان لێ کرد و هەریەکە بۆ ماڵ وشوێنی خۆی گەڕایەوە.
ئینجا ئافرەتێک هات کە کەمێک سەرسنگی دەرکەوتبوو ئەگریاو خاولی یەک و کەمێک ئاوی پێ بوو،هەتا نزیک بووەوە لە پێغەمبەر ﷺ وە ئاوەکەی دایەو ئەویش هەندێ لە ئاوەکەی خواردەوە و هەندێکی دەست نوێژی پێ شۆرد و ئینجا سەری بەرز کردەوە بۆلای کچەکەی کەهاتەوە بۆ لای وپێی وت:(یا بنیة خمري علیك نحرك ولا تخافي علی ٲبیك [غلبة ولا ذلا])واتە:ئەی کچە بچوکەکەم سەرسینگت داپۆشە و بە هیچ جۆرێک مەترسە چونکە باوکت تووشی زەلیلی و شکست نابێت،وتم:ئەم ئافرەتە کێیە؟وتیان:ئەوە زەینەبی کچیەتی).
شەشەم:لە ئیبنو عەباسەوە؟رضي الله عنه دەفەرموێت( گرۆی سەرکردایەتی قوڕەیش نزیک حیجری پەنای کەعبە کۆبوونەوە و پەیمانیان بەست و سوێندیان خوارد بە لات و عوزا و مەنات و نائیلە و ئیساف،ئەگەر موحەمەدیان بەرچاو بکەوێت هەر هەموویان بە یەکجاری بەیەکەوە لێی بدەن و ئازاری بدەن وە بەجێی نەهێڵن تا دەیکوژن، ئەم هەواڵە بڵاوبووە وە تا گەیشتەوە گوێی فاطیمەی کچە خۆشەویستی پێغەمبەر ﷺ و بەگریانەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و هەواڵەکەی بە باوکی ڕاگەیاند و پێی وت:کۆمەڵانی سەرکردەی قوڕەیش پەیمانیان داوە دژ بەتۆ وە هەریەکەیان بەشی خۆی دیاری کردووە لە بژاردنەوەی خوێنی تۆ دوای کوشتنت،پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:(یابنیة ارینی وض
واء)واتە:ئەی کچی خۆشەویستم ئاوی دەست نوێژم بۆ بهێنە،دەفەرموێت:ئاوی بۆ هێناو دەست نوێژی شۆرد،وە چوو بۆ کەعبە کاتێک بێ باوەڕەکان پێغەمبەر ﷺ یان بینی هەرلە دوورەوە وتیان:ئەوە هات وە سەریان کزکردووە ملیان شۆڕ کردو لە جێی دانیشتنەکانیان دا بێ دەنگ بوون و هەرنەشیان وێرا تەماشای بکەن،وە هیچ پیاوێکیان نەیدەوێرا بۆی هەستێت، پێغەمبەر ﷺ بە ڕێکەوت تا گەیشتە لای سەریانەوە،ئینجا مشتێک خۆڵی هەڵگرت و فەرمووی (شاهت الوجوە)واتە:چاوانتان کوێربێت، دەفەرموێت:خۆڵەکەی گرتە ئەو کۆمەڵە قوڕەیشی یەی کەلەوێ ئامادەبوون بەرهەرکەسێکیان کەوت بەبێ باوەڕی کوژرا لە جەنگی بەدردا).
حەوتەم:لە ئەبو هوڕەیڕەوە رضي الله عنه دەفەرموێت:(ئەبو جەهل وتی:ئایا موحەمەد ناوچەوانی دەخاتە سەر زەوی و سوجدە دەبات لەناو ئێوەدا و لە پێش چاوتاندا؟)(دیارە بە سەرکردەکانی قوڕەیشی وتووە کە کاتێ کۆبوونەتەوە لە (الملٲ)ی نزیکی کەعبە)وتیان:بەڵێ،وتی:سوێند بەلات وعوزا ئەمجارە ئەگەر بینیم ئاوها دەکات قاچ دەنێمە سەر ملی یان سەرسەری هەتا ڕووی تەخت دەکەم بە خۆڵەوە،ئەوەندەی پێ نەچوو پێغەمبەر ﷺ هاتو نوێژی کرد ئەویش لە پێش چاوی ئەوان ویستی ئەو قسەیەی کە وتویەتی و ئەو پەیمانەی کە داویەتی بیهێنێتەدی و مەرامی گڵاوی جێ بەجێ بکات،هەر نزیک بووەوە لە پێغەمبەر ﷺ پاشەوپاش هاتە دواوە و شتی بە دەستی لە خۆی دووردەخستەوە،ئینجا هاتن بۆلای و پێیان وت:(ئەوە چی ڕوویدا وە بۆ وات لێ هات؟)چیت لێ قەوماوە ئەی ئەبولحەکەم؟وتی:وام زانی چاڵە ئاگرێک وا لەنێوان من و موحەمەددا یە وە دەنگێک و باڵ و شتی تۆقێنەرم بینی،ئەمەیان بۆ پێغەمبەر ﷺ گێڕایەوە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:((لو دنا مني لاختطفه الملائكة عضوا عضوا)).واتە:ئەگەر لێم نزیک بووایەتەوە فریشتەکان پارچە پارچەیان دەکرد).(لە ڕیوایەتێکی تردا[گەر وای بکردایە فریشتەکان لە پێش چاوی خەڵکاندا دەیان فڕاندو لەناویان دەبرد]).
هەشتەم :لە ئیبنو عەباسەوە رضي الله عنه دەفەرموێت:(کاتێ پێغەمبەر ﷺ نوێژی دەکرد ئەبو جەهل هات و پێی وت:ئەرێ پێم نەوتی:ئەمە مەکە؟(سێ جار لێی دووبارهکردەوە)پێغەمبەر ﷺ هەرەشەی لێ کرد ئینجا ڕۆیشت. ئەمیش هاواری دەکرد و دەیوت:بەچی هەرەشەم لێ دەکەیت ئەی محمد؟ واللە پیاوێک شک نابەم لەم شارەدا لەمن بەدەسەڵات تر بێت و شوێن کەوتووانی زیاتر بێت،ئینجا خوای گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت (فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ ( ۱۷ )سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ ( ۱۸ ) العلق.
ئیبنو عەباس دەفەرموێت:ئەگەر ئەو کۆمەڵ و دەست و پێوەندی خۆی بانگ بکردایە خوای گەورەش فریشتەی زەبانی یەی دۆزەخی بۆ دادەبەزاند....).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی پێغەمبەری خوا لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی:محمد ملا فائیق شارەزووری
بەرگی یەکەم
ص:۷۹-۸٦
|