بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 چۆنیەتی مامەڵەی پێغەمبەر ﷺ لەگەڵ منداڵاندا
03/08/2014
بینین: 2121

منداڵێك ناوی محمودی کوڕی رەبیع بوو تەمەن ٤ بۆ ٥ ساڵ دەبوو .. لەمزگەوت دەست نوێژی دەگرت لە تەنیشت پێغەمبەری خوا وە (صلی اللە علیەوسلم)..
 خۆشەویستمان  دەستی پڕکرد لە ئاو کردیە ناودەمی موبارەکی  پژاندی بە دەمو چاوی محموددا.. ئیتر محمود دەستی کرد بە پێکەنی زۆری پێخۆش بوو  و یاری دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خوادا(صلی اللە علیەوسلم)..
 ئیتر تێگەیشتم لە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیەوسلم).. دەیەوێت فێرمان بکات کە یاریکردن لەگەڵ منداڵاندا سوننەتە، پاشان لەناو مزگەوتیشدا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیەوسلم).. ئەو کارەی ئەنجامداوە

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه