 نیشانه‌كانی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ڕاستی یه‌كێكی تری خۆش‌بووێت ئه‌وا له هه‌موو شتێ ئه‌و پێش خۆی ده‌خات ورازیبوونی ئه‌و پێش ده‌خات، ئه‌گینا ڕاستگۆ نابێت له خۆشویستنیدا، به‌لكو ته‌نها قسه‌یه وهیچی تر.ئه‌وكه‌سه‌ی به‌ڕاستی پێغیمبهر ی خۆش‌بووێت ئه‌وا ده‌بێ نیشانه‌كانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی تیادا ده‌ركه‌وێت:
1- به‌ر لهههمووشتێك ده‌بێ شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و بێت، وسوننه‌ته‌كانی پیاده‌بكات،وگوێڕایه‌لی گوفتارو كرداری بێت،وهدووركهوێتهوه له وشتانه‌ی كه‌نه‌هی لێكردووه، وهههمووكاتێك له‌سه‌ر خووڕه‌وشتی ئه‌و بێت له خۆشی و ناخۆشیدا،له‌تاڵی وشیرینیدا: وهبهلگهش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و ئایه‌ته‌یه: قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ. .واته : ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆشده‌وێت به‌ڕاستی ئه‌وا وه‌رن شوێنكه‌وته‌ی من بكه‌ن خوا ئێوه‌ی خۆشده‌وێت.
هه‌روه‌ها ده‌بێت قسه‌و گوفتاره‌كانی ئه‌و پێشی هه‌واو ئاره‌زووی خۆمان بخه‌ین خوای گه‌وره دهفهرمویِ: وَالَّذِينَ تَبَوَّؤُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (الحشر: 9) واته: ئه‌وانه‌ی كهواخهلكی مه‌دینه‌ن و باوه‌ڕیان هێناوهبهرله كۆچكه‌ره‌كان ووهكۆچكهرهكانیان خۆشده‌وێت و به‌مالی خۆیان یارمه‌تیان ده‌ده‌ن وهیچ حه‌سوودی به مهاجرین نابه‌ن كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌مالی فهیئیان پێده‌دات هه‌روه‌ها مهاجیره پێویسته‌كان له‌هه‌موو شتێ پێش خۆیان ده‌خه‌ن ئه‌گه‌رچی به‌خۆشیان پێویست بن وه‌هه‌ر كه‌سێك خۆی له ڕزیلی وداواكردنی مالی زیاده بپارێزێت ئه‌وا به‌ڕاستی ئه‌وانه كه‌سانی سه‌رفرازن.
2- هه‌وه‌ها ده‌بێ مرۆڤ له‌پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوادا گوێ نه‌دات به‌ڕازیی بوونی خه‌لك:ئه‌نه‌سی كورٍی مالك خوای لێ ڕازی بێت ده‌لێت :پێغه‌مبه‌ر ..... فه‌رمووی: ئه‌ی ڕۆله‌ی شیرینم ئه‌گه‌ر ویستت له‌خه‌و هه‌ستی وبه‌شه‌و بخه‌ویت دڵه‌كه‌ت به‌رامبه‌ر كه‌س خلت وخاشی تیا نه‌بێت ئهوابیكه.ئینجا فه‌رمووی: ئه‌ی ڕۆله‌ی شیرینم ،ئه‌وه سوننه‌تی منه، وه‌هه‌ركه‌سێك سوننه‌تی من زیندو بكاته‌وه ئه‌وا منی خۆش ده‌وێت ،وه‌هه‌ركه‌سێك منی خۆش بوێت ئه‌وا له‌گه‌ل من له‌به‌هه‌شته.
ئینجا هه‌ركه‌سێك ئه‌و سیفه‌ته‌ی هه‌بێت ئه‌وا به‌ته‌واوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆشده‌وێت،وه‌هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ی بكات له‌هه‌ر یه‌كێ له‌م سیفه‌تانه ئه‌وا كهمو كورتی هه‌یه له خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر،به‌لام به‌ناو له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌رناچێت،به‌پێی ئه‌م به‌لگه‌یه كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جارێكیان كه‌سێكی جه‌لد ده‌كرد له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ئه‌وبوو یوكێك له هاوه‌ڵان ووتی به‌نه‌فره‌ت بێت ئه‌و كابرایه ئه‌وه‌چه‌ندین جاره ئه‌م شته دووباره ده‌كاته‌وه ، به‌لام پێغیمبهر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: نه‌فرتی لێ مه‌كه ، ئه‌و خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆش ده‌وێت.
3-نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویتنی پێغه‌مبه‌ر، (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌یه زۆر باسی بكه‌یت:
چونكه كاتێك مرۆڤ یه‌كێكی خۆش‌بووێت زۆر باسی ده‌كات.
4-هه‌روه‌ها زۆر تامه‌زرۆ بێت بۆ دیتنی ئه‌م زاته پاكه، چونكه هه‌ر عاشقێك تامه‌زرۆی بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی.
هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌ی ئه‌شعه‌ریه‌كان هاتوه كاتێ هاتن بۆ مه‌دینه بۆ بینینی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م ووته‌یان ددوباره ده‌كرده‌وه: غدا نلقی ألاحبه محمدا وصحبه. واته : سبه‌ینێ ده‌گه‌ین به‌دیداری خۆشه‌ویستان محمد وهاوه‌لان.
هه‌روه‌ها بیلال هه‌مان ووته‌ی دوباره ده‌كرده‌وه له‌سه‌ره مهرگداو عه‌مار به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ووته‌یه‌ی ده‌گوته‌وه به‌ر له كوژرانی.
5-هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویستن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ل باسكردنی دا زۆر ڕیزی لێبگری وخۆت ملكه‌چ نیشان بده‌ی له‌كاتی باسكردنی وه‌خۆت به‌كه‌م بزانی له‌ئاستی ووتهكانیداولهكاتی ناوهێنانی، اسحاق التجیبی ده‌لێت : هه‌ركاتێك هاوه‌لان باسی پێغه‌مبه‌ریان كردبا ئه‌وا ملكه‌چ ده‌بوون وپێستیان گرژ ده‌بوو ده‌گریان.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی تابعیه‌كان كاتی باسی پێغه‌مبه‌ر ده‌كرا له‌لایان یان له خۆشه‌ویستی و تامه‌زرۆیی پێغه‌مبه‌ردا ملكه‌چ ده‌بوون یانیش له به‌رێز و هه‌یبه‌تی ئه‌م زاته پیرۆزه.
6- نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئهوهیهكهئهوكهسهت خۆش بووێت كه ئه‌و خۆشی ویستووه:
وه‌ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌وه خۆشمان ده‌وێن وه‌كو مال و خێزان وهاوه‌لان له مهاجیرو ئه‌نصار ،وه‌دژایه‌تی كردنی دوچمنانی ئه‌وان، وه رقبونه‌وه له‌وانه‌ی كه ئه‌وان ڕقیان لێیه‌تی ،وه بوغزتندنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌وان ده‌بوغزێنن و جنێویان پێده‌ده‌ن، چونكه كاتێك مرۆڤ یه‌كێكی خۆش بووێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشده‌وێت كه‌ئه‌و خۆشی ده‌وێت،
"پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ ده‌رباره‌ی حسن وحسین :خوایه ئه‌وانه‌ی كه خۆشیان ده‌وێن خۆشیانت بوێن .له ڕیوایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رمووێ: خوایه‌من خۆشم ده‌وێن تۆش ئه‌وانه‌ت خۆش‌بووێت كومن خۆشم ده‌وێن.
وه‌ده‌فه‌رمووێ: هه‌ركه‌سێ ئه‌وانی خۆش بووێت ئه‌وا منی خۆش ده‌وێت ،وه‌هه‌ر كه‌سێ منی خۆش‌بووێت ئه‌وا خوای خۆش ده‌وێت ،وه‌هه‌ركه‌سێك ڕقی له‌وان بێت ئه‌وا ڕقی له‌منه،وه‌ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ڕقی له من بێت ئه‌وا ڕقی له خوایه.
وه‌ده‌فه‌رمووێ: الله الله له هاوهلهكانم ، له‌دوای من نه‌یان كه‌ن به ئارمانج وقسه‌یان پێ بلێن ، هه‌ركه‌سێ ئه‌وانی خۆش‌بووێت ئه‌وامن ئه‌وانم خۆش ده‌وێن، وه‌هه‌ركه‌سێ ڕقی له‌وان بێت ئه‌وامن ڕقم له‌وان ده‌بێته‌وه ،وه‌هه‌ر كه‌سێك تانه له‌وان بدات ئه‌وا تانه‌ی له من داوه ،وهههركهسیك تانه له من بدات ئه‌وا تانه‌ی له خوا داوه،وه‌هه‌ر كه‌سێك تانه له خوا بدات ئه‌وا به‌زووترین كات له‌ناوی ده‌بات.
وه‌ده‌رباره‌ی فاطمه (رضي الله عنها) ده‌فه‌رمووێ: "ئه‌و پارچه‌یه‌كه له من ئه‌و شته‌ی ئه‌و توڕه ده‌كات منیش توڕه ده‌كات.
هه‌وره‌ها به عائیشه ( رضي الله عنها) ی فه‌رموو ده‌رباره‌ی اسامهی كوڕی زه‌ید: "تۆ خۆشت بوێت چونكه منیش خۆشم ده‌وێت. "
هه‌روه‌ها ده فه‌ر مووێ: "نیشانه‌ی باوه‌ڕ خۆشویتنی ئه نصار ونیشانه‌ی دووڕوویی ڕق بوونه‌وه‌یه له ئه نصار. "
ئه‌وه‌ش سیره‌ی ژیانی پێشینانه ده‌رباره‌ی شته رێپێدراوه‌كان و ئاره‌زووه‌كان نه‌فسیان
-كاتێك ئه‌نه‌س بینی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به دوای كوله‌كه ده‌گه‌رێت بۆ خواردنی له ناوچێشتدا ،ووتی :من له‌و ڕۆژه‌وه حه‌ز له كوله‌كه ده‌كه‌م.
-جارێكیان حسن كوڕی علی و عبدالله كوڕی عباس وابن جعفر هاتن بۆلای سه‌لمی ووتیان ئه‌م خواردنه‌مان بۆ دروست كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زۆر حه‌زی لێ‌بوو.
-ابن عمر نهعالی سه‌بتی له پێ ده‌ركرد، وهبهزهرد بۆیه‌ی ده‌كرد چونكه بینی بووی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ای ده‌كرد.
7-هه‌وه‌ها نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویستنی بریتیه له دژایه‌تی كردنی دوژمنانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر،وجه‌نگان له دژیان، وه‌دوور كه‌وتنه‌وه له‌وانه‌ی كه‌وا بیدعه‌ت ده‌كه‌ن وله‌سه‌ر سوونه‌تی ئه‌ون ناڕۆن،وه هه‌رشتێك پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئه‌و بێت تۆ به‌خراپی بزانیت:
خوای گه‌روه دوفه‌رمووێ: لَا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ.. المجادله 22
واته: هیچ كه‌سێ نابینی كه باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی دوایی هه بێت ئه‌و كه‌سانه‌یان خۆش‌بووێت كه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن.
-ئه‌وانه هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ربوون كه‌وا خۆشه‌ویتانی خۆیان ده‌كوشتن و باوك وكوڕ ی خۆیان ده‌كوشت بۆ ڕازیبوون ئه‌و.
- عبدالله كوڕی عبدالله كوڕی ئوبه‌ی ووتی به‌پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر ڕازی بیت سه‌ری باوكم ده‌بڕم (چونكه دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ی دهكردو دووڕبوو)
8-هه‌وره‌ها خۆشویستنی ئه‌م قورئانهپیرۆزهیه كه هاتووه بۆپێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌میش له‌سه‌ری ڕۆیشتووه‌و به ئه‌خلاقی ئه‌م قورئانه خۆی ڕازاندۆته‌وه:
ههروهكوعائیشه خوای لێ ڕازی بێت ده‌لێت: كان خلقه القرا‌ن.واته: خووڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر ..... قورئان بوو.،وهقورئانمان خۆش بووێت وهبهكردهوه له‌سه‌ری برۆین و لێی تێبگه‌ین.
9-نیشانهیوكی تری خۆویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بریتیه له خۆشویتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، وه لاندان لێی:
سه‌هلی كوڕی عبدالله ده‌لێت: نیشانه‌ی خۆشویستنی خوا خۆشویتنی قورئانه،وه‌نیشانه‌ی خۆشویستنی قورئان خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ، وه‌نیشانه‌ی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆشویستنی سوننه‌تیه‌تی ،وه‌نیشانه‌ی خۆشویستنی سووننهت خۆشویستنی دواڕۆژه وه‌نیشانه‌ی خۆشویستنی دواڕۆژ دونیا نه‌ویستیه،وه‌نیشانه‌ی دونیا نه‌ویستیش كه‌هیچ گل نه‌داته‌وه جگه له توێششویهك نه‌بێت كه بۆ دواڕۆژ دادی بدات.
-ابن مسعود ده‌لێت:هیچ با پرسیار له خۆی نه‌كات ته‌نها ده‌رباره قورئان نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر قورئانی خۆش بووێت ئه‌وا خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆش ده‌وێت.
10- نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌یه كه تۆ ئوممه‌تی ئه‌وت خۆشبوێت ،وه‌ئامۆژگاریان بكات ، وه‌هه‌ول بدات بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی موسلمانان ،وهههلگرتنی ناره‌حه‌تی له‌سه‌ریان:
هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌گه‌ل مه‌سلمانان بهسۆزوبهزهیی بووه.
11-وهنیشانهیهكی تری خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بریتی یه له بێنیازبوون له‌م دونیایه‌و،وهخۆشویستنی هه‌ژاری ،وه‌خۆ نواندن به‌م سیفاته.
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی به ابوسعیدی خوددری: "فه‌قیری بۆ شوێنكه‌وتووانم دێت هه‌روه‌كو چۆن جۆگه‌ی ئاو له سه‌ر لوتكه‌ی چیا به‌ره‌و خوار دێت. "
هه‌روه‌ها عبدالله ابن مغفل ده‌گێڕێته‌وه: "جارێكیان پیاوێك ووتی به‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،من تۆم خۆش ده‌وێت.پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووێ:بیر بكه‌وه له‌و ووته‌ی ده‌یلێیت .پیاوه‌كه ووتی:به‌خوا من تۆم خۆش ده‌وێت-سێ جار-. "پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموی: ئه‌گه‌ر تۆمنت خۆش ده‌وێت ئه‌وا خۆت بۆ هه‌ژار بوون ئاماده بكه.
وه‌رگێڕانی: عبدالعزیز هه‌ركی
|