خۆشەویستی لێرەوە فێرببە!
.
جيهاد خدر قەلآدزيى
.
خاتوو عائیشه رضی الله عنه زۆر حه‌زی ده‌کرد که بزانێت ئاخۆ پێغـه‌مبه‌ری خوا صلی الله عڵیه وسلم چه‌نده ئه‌وی خۆشده‌وێت.
رۆژێکیان پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر کرد پێی فه‌رموو:
منت خۆشده‌وێت ئه‌ی ره‌سول الله ؟
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم زۆر باش له هه‌ست ناسکی خاتوو عائیشه تێگه‌یشتبوو، بۆیه به بێ دوو دڵی فه‌رمووی:
به‌ڵێ ئه‌ی عائیشه، بێگومان خۆشمده‌وێیت .
په‌رۆشی و هه‌ستیاری دایکمان خاتوو عائیشه له زانینی چۆنیه‌تی
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر بۆ خۆی ، له‌م وه‌ڵامه کورته‌ی ره‌سوڵی مه‌حه‌ببه‌ت
له دڵی ئه‌ودا جێگه‌ی نه‌ده‌بۆوه ، بۆیه فه‌رمووی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا
چۆن خۆشتده‌وێم ؟
ره‌سوڵی ئه‌کره‌م زانی خاتوو عائیشه چاوه‌روانی
شتێکه که دڵێ ئاو بخواته‌وه بۆیه ئه‌م جاره وه‌ڵامێکی زۆر پڕ واتای
دایه‌وه و فه‌رمووی:
" وه‌کـو گـرێ کوێـره خۆشـمده‌وێی "
خاتوو عائیشه خاوه‌ن زیره‌کی و ژیری ، له‌م وه‌ڵامه کورته‌ی ره‌سوڵی ئه‌کره‌م زۆر سه‌رسام ببوو ...!
وه‌ها مه‌ست ببوو به خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم
به‌رده‌وام ئه‌م ده‌سته‌واژه پر به‌لاغه‌ته‌ی له‌به‌ر خۆیه‌وه
ده‌گووته‌وه " خۆشه‌ویستـی وه‌کو گرێ کوێره ؟ "
چه‌ندین جار دووباره‌ی کرده‌وه ، ئه‌م وشانه‌ی لا ببوونه مــهتـهڵ ... هـه‌ر دهیـگـووت: " گرێ کوێره ، گرێ کوێره ".
خاتوو عائیشه وه‌ها به‌م وشه‌یه مه‌ست ببوو چه‌ندین جاری تر له ژیانی
رۆژانه‌دا ناو به ناو ئه‌و پرسیاره‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌کرده‌وه :
" ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، گرێ کوێره له جیهانێکدا ؟ "
پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم بۆ ئه‌وه‌ی خاتوو عائیشه هه‌ست به
هه‌مان خۆشی بکاته‌وه ده‌یفه‌رموو: " وه‌کـو یه‌که‌مین رۆژ .."
- گرێ کوێره: به‌وه ده‌ڵێن کاتێک گرێ له شتێک بدرێت نه‌کرێته‌وه.
- وه‌کو یه‌که‌مین رۆژ: بێگومان رۆژێک نیه له نێوان ژن و مێردا وه‌کو
یه‌که‌مین رۆژی هاوسه‌رگیری یه‌کتریان خۆشبوێت و هه‌ست به خۆشی بکه‌ن،
ره‌سوڵی ئه‌کره‌میش له هه‌موو رۆژه‌کانی ژیانیدا وه‌کو یه‌که‌مین رۆژی
هاوسه‌رگیری خێزانه‌کانی خۆشده‌ویست.
- له قوتابابخانهی فه‌لسه‌فی و
وێژه‌ی ره‌سوڵی مهحهببهتدا ، جگه له مه‌ست بوون و سه‌رسام بوون له
به‌لاغه‌تی ئه‌و نازداره شتێکی تر نایه‌ته چنـگ ...!