 بهدادوهریكردنی له هه‌موو شوێنێكی ناكۆكی و كێبهركێیهكدا (تحكيمه في كل موضع نزاع)
له گه‌وره‌ترین پێویستیه‌كانی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم ئه‌وه‌یه كه بیكه‌یته دادوهرهو فه‌رمانڕه‌وا له هه‌ر كێشه‌یه‌كدا دێته پێشت، كۆشش وڕاو تێڕوانین و قسه‌ی هیچ كه‌سێك پێش نه‌خه‌یت به سه‌ر قسه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا، فه‌رمانی هیچ كه‌سێك پێش نه‌خات به سه‌ر فه‌رمانی ئه‌ودا، خوای گه‌وره -سبحانه و تعالی- ده‌فه‌رموێت: فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً[النساء:65]. {نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو كێشه‌یه‌كدا كه ڕوو ده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌كه‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌رونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ك دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوه‌ریت له سه‌ر كردووه‌و ده‌بێت به ته‌واو ته‌سلیم بن و ڕازی بن}.
ئه‌م ئایه‌ته هه‌ر وه‌ك ئیبن قیم ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له شرح المنازل دا باسی كردووه، هه‌ر سێ پله‌كه‌ی دینی له خۆ گرتووه، هه‌رسێ پایه‌كه‌ی تیایه: پایه‌ی ئیسلام، پایه‌ی ئیمان، پایه‌ی ئیحسان.
پایه‌ی یه‌كه‌م: واته ئیسلام بریتیه له به دادوه‌ری كردنی و رازی بوون به فه‌رمانی ئه‌و پێغهمبهرهصلىالله علیه وسلم فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ [النساء:65].
هه‌ركه‌سێك پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم نه‌كاته دادوه‌رو به فه‌رمانڕه‌وای خۆی وه‌ری نه‌گرێت، ئه‌وه نابێته مسوڵمان و له چوارچێوه‌ی ئیسلام ئه‌چێته ده‌ره‌وه.
په‌لی دووه‌م: پله‌ی ئیمانه، دوای پله‌ی ئیسلام پله‌ی دووه‌م دێت كه ئیمانه‌و له ئیسلام به‌رزتره، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی كه هیچ پێ‌ناخۆش بوون و دڵته‌نگیه‌كی نه‌بێت به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر، به دڵفراوانیه‌وه فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و كاری پێ بكات نه‌ك كاری پێ بكات و له دڵیدا پێناخوشبوون و دڵته‌نگی هه‌بێت، لێره‌ده خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ [النساء:65]، جا هه‌ر كه‌سێ دڵته‌نگ و بێ تاقه‌ت و بێزار نه‌بوو به جێ به جێكردنی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم ئه‌وه ئیمانداره و پله‌ی دووه‌می بڕیوه.
پله‌ی سێیه‌م: له‌مانه بانترو پیرۆزتر به جێهێنانی پله‌ی ئیحسانه كه بریتیه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واوو بێ چه‌ن و چوون بۆ فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا: وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً [النساء:65] {ته‌سلیم بوون و خۆیان داوه به ده‌سته‌وه به خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واوو}، مرۆڤی ئیماندا به ڕه‌هایی ته‌سلیم ئه‌بێت به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ئه‌ملاو لاو منیگه مینگ ناگات، هه‌ر فه‌رمانێكی دابێت یان هه‌ر فه‌رموده‌یه‌كی فهرموبێت، هه‌ر هه‌واڵێكی گه‌یاندبێت، ئه‌م ناچێت به‌راوردی بكات له گه‌ڵ ڕای خۆی یان ژیری خۆی یان مه‌زهه‌ب و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی كه له سه‌ریه‌تی، یان قسه‌ی شێخ و مامۆستاكه‌ی، یان هه‌ر كه‌سێكی تر بێت، نه‌خێر، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر وه‌ری ئه‌گرێت و ئه‌یخاته سه‌رو ڕاو بۆچون و قسه‌ی خۆی و هه‌موو كه‌سێكی دیكه‌شه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته كه وریای بین له‌م پله‌یه‌دا، ئه‌و خراپه گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌یه كه به‌شێك له‌م ئوممه‌ته توشی هاتوون، كه له گه‌ڵ بانگه‌شه‌كردنی خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌رو ده‌ربڕینی هه‌ندێ دروشمی شێوه‌و ڕواڵه‌تی ئیتر وا گومان ئه‌به‌ن ئیتر به‌وه مافی پێغه‌مبه‌ریان به سه‌ر خۆیانه‌وه به جێ هێناوه، ئه‌و مه‌ترسیه‌ش: حاكمی و فه‌رمانڕه‌وایی كردنی یاسا ده‌ستكرده‌كانی ده‌ستی مرۆڤه له ئیش و كاری ڕۆژانه‌ی موسڵماناندا، وه پێچه‌وانه‌كردنی سوننه‌ت و ڕێ‌و شوێنی پێغه‌مبه‌رو شه‌ریعه‌ت و فه‌رمانه‌كانیه‌تی.
ئه‌مه ئازایه‌تیه‌ك و بوێریه‌كه به سه‌ر حوكم و فه‌رمانی خوای گه‌وره‌وه، بوێریه‌كه به سه‌ر پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌وه، به‌ڵكو كه‌مكردنه‌وه‌و هه‌در كردن و دابه‌زاندنی پله‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه، چونكه مانا‌و شایه‌تی و گه‌واهیدان به‌وه‌ی كه محمد نێراوی خوایه، ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و شه‌هاده‌ته‌ی دا‌و دانی پیا نا، ڕازی بێت به فه‌رمانی ئه‌وو شوێنی بكه‌وێت و قسه‌و فه‌رمانی هیچ كه‌سێكی تر نه‌كاته فه‌رمانڕه‌وای خوی ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه بوو له گه‌ڵ فه‌رمانی ئه‌ودا، پێوسته به ته‌واو گوێڕایه‌ڵی بین و شوێنی بكه‌وین و ملكه‌چ و پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی بین، چونكه ئه‌و نێراوێكه و فه‌رمانی خوامان پێ ئه‌گه‌یه‌نێت و له سه‌ر ئێمه‌شه كه ملكه‌چ و گۆێڕایه‌ڵی بین و مله جوڕی نه‌كه‌ین.
ئه‌وانه كه فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر په‌رچ ئه‌ده‌نه‌وه‌و نه له خۆیاندا وه نه له كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا وه له كاروباری سیاسه‌ت و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندن و .. هتد، یان هه‌ر بوارێك بێت له بواره‌كانی ژیان، ئه‌وه سروود وتن و مولود كردن و ئاهه‌نگ گێڕان بۆی، هیچ سودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێت و نایانخاته چوارچێوه‌ی ئیسلامه‌وه، یان زیندوكردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه داهێنراوه‌كان وه‌ك ئاهه‌نگی شه‌وڕه‌وی و بڵند بونه‌وه‌و ئاهه‌نگی له دایك بوون و هاوشێوه‌یان، ئه‌مانه وا گومان ئه‌به‌ن كه هه‌ر به‌وه‌ی كه ئاهه‌نگێكی وایان گێڕا یان ئاماده‌ی بوون ئیتر به‌وه پێغه‌مبه‌ریان خۆش ویستووه‌و به گه‌وره‌یان گرتووه، ئه‌وانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان نیه به خۆشویستینی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم، به‌ڵكو ئه‌وانه له ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ریش دێننه خواره‌وه.
به‌ڵكو له‌وانه‌شه شه‌یتان به‌ره‌و كارێكی دوروترو دزێوتریشیان به‌رێت له‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌ڵسن به دژایه‌تیكردنی ئه‌وانه كه سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم جێ به جێ ئهكهنو خۆیان به‌ستۆته‌وه به فه‌رمانه‌كانیه‌وه و چاوی لێ ئه‌كه‌ن، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ڕقی له پێغه‌مبه‌ره، یان ئه‌مه به ده‌ره له ڕێوڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم، ئیتر تۆمه‌تی ناشیرین و پاشناوی دوا ئه‌خه‌ن و ناوی ئه‌زڕێنن له ناو خه‌ڵكیدا.
جا ئه‌مه له گه‌وره‌ترین ئه‌و خراپه‌و تاوانهنایه كه وا ئه‌گه‌یه‌نێت ئه‌مانه وازیان له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم هێناوه‌و هیچ نرخێك نه بۆ خۆی وه نه بۆ به‌رنامه‌و په‌یامه‌كه‌ی وه نه بۆ پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی، وه نه بۆ پله‌و شوێنی لای خوای گه‌وره‌ش دانانێن كه خوا-سبحانه وتعالی- ڕێزداری كردووه فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی داوه به سه‌ر هه‌موو جیهانه‌كاندا به گشتی.
گومانی تیا نیه كه ئه‌م جۆره بۆچووون و بیر‌و باوه‌ڕه پێچه‌وانه‌ی حاڵی ئیماندارانی ڕابوردووه له چینی پێشین و ئه‌وانی دیكه‌ش، ئه‌وانه كه حاڵیان به‌و شێوه‌یه بووه كه خوای گه‌وره خۆی وه‌سفیان ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت: إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا [النور:51] {گوفتاری ئیمانداران كاتێ بانگ ئه‌كرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بكات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن : بیستمان و گوێڕهیهڵێن}، هیچ سه‌رپێچی و بهرههڵستكاریهك نیه، هیچ دودڵیهك نیه، هیچ ئهملاولایهك نیه، هیچ جۆره سهرپشكیهك نیه، تا گه‌شتنه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پێی ده‌فه‌رموێ: وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ [النور:51]. {هه‌ر ئه‌وانه‌شن سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو}.
ڕزگار بوون و سه‌رفرازی قیامه‌ت نیه ته‌نها بۆ ئه‌وانه بۆ ئه‌وانه‌یه كه سوننه‌ت و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌كه‌نه دادوه‌رو فه‌رمانڕه‌وا له نێوان خۆیاندا‌و هیچ پێچه‌وانه‌وه بهرههڵستیهكیان نیه، هیچ سه‌رپشك بوون و ڕایهكیشیان نیه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم فه‌رمانی له سه‌ر داوه، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ [الأحزاب:36]. {بۆ هیچ پیاوو ئافره‌تێكی ئیماندار دروست نیه، كاتێك خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بڕیاری شتێك بده‌ن، ئه‌وان سه‌رپشك بن له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌دا}.
سه‌رپشكبوون نیه له گه‌ڵ فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ردا، به‌ڵكو جێ به جێكردن و گوێڕایه‌ڵیه، ئا ئه‌مه‌یه پێویستی و كه‌ره‌سه‌ی خۆشویستن و به جێ هێنانی خۆشه‌ویستی بۆی، خوای متعال فه‌رمانی داوه كه هه‌چ كێشه‌و ناكۆكیه‌ك ڕویدا له نێوانماندا بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر، ئه‌فه‌رموێت: فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ [النساء:59] {ئه‌گه‌ر له شتێك‌دا بووه كێشه‌تان، ئه‌وا ئه‌و كێشه‌یه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌رئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه}، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ لای خوا بریتیه له: گه‌ڕانه‌وه بۆ لای قورئانی پیرۆز، بۆ لای ئه‌م یاده پیرۆز‌و حه‌كیمه، وه گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ لای پێغه‌مبه‌ر، بریتیه له: گه‌ڕانه‌وه بۆ لای سوننه‌ت و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی، به‌وه‌ی كه تاكو له ژیاندا مابوو هاوه‌ڵه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودی پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانیان له خۆی وه‌رده‌گرت، وه دوای وه‌فاتیشی پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای فه‌رمووده‌كانی و ملكه‌چ بین بۆ فه‌رمانه‌كانی، ئیتر هیچ كه‌سێك نابێته خاوه‌ن ئیمان مه‌گه‌ر به گه‌ڕانه‌وه ملكه‌چی گۆێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم نه‌بێت: إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ [النساء:59]. { ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه}
واته ئایه‌ته‌كه مه‌رجی باوه‌ڕ بوون به خوا‌و به ڕۆژی دوایی به‌ستۆته‌وه به گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه، كه‌واته: هه‌ر كه‌س بانگه‌شه‌ی ئیمانی كرد‌و وا گومانی برد كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆش ئه‌وێت، به‌ڵام هیچ گۆێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانیان نه‌بوو، ئه‌وه له بنچینه‌دا باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی دوایی نیه‌و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی به كردار هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و درۆی كردووه له گوفتارهكانیدا، هیچ كام له پێویستی و واجبه‌كانی خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه خۆیدا نه‌هێناوه‌ته‌دی، له كۆتاییدا له ڕیزی ئوممه‌تی ئیسلام دێته ده‌رێ و به مسوڵمان نادرێته قه‌ڵه‌م.
وه هه‌روه‌كو ئاشكرا‌و زانراوه كه پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا ئه‌فه‌رموێت: {من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد} رواه البخاري (2550) ومسلم (1718) عن عائشة، ورواية من "عمل عملا" عند مسلم (1718). {هه‌ر كه‌سێك كارێكی كرد‌و فه‌رمانی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه ئه‌درێته‌وه به سه‌ریدا} لێكۆڵه‌ره‌وانی فهرموودهرهحمهتیان لێبێ ئاماژه‌یا به وشه‌ی (عليه أمرنا) داوه كه جار‌و مجروری تیایه و په‌یوه‌ندیان به شتێكی تره‌وه‌یه كه ده‌بێت بۆی دابنرێت و ئه‌ندازه‌گیری بۆ بكرێت ئه‌ویش بریتیه له (حاكماً أو قاضياً) واته : هه‌ر كه‌سێك كارێكی ئه‌نجادا فه‌رمووده‌ی ئێمه فه‌رمانڕه‌وا نه‌بوو یان قازی نه‌بوو به‌سه‌ریدا ئه‌وا ئه‌درێته‌وه به سه‌ر خۆیداو لێی وه‌رناگیرێت، مانای ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه: ئه‌بێت كرده‌وه‌ی به‌نده‌كان له ژێر فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوادا بێت و له ژێر سوننه‌ت و هیدایه‌ت و شه‌ریعه‌تی ئه‌ودا بێت.
هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحی تردا هاتووه: { فمن رغب عن سنتي فليس مني} البخاري (4776)، مسلم (1401) عن أنس . {هه‌ر كه‌سێك پشت هه‌ڵكات له سوننه‌ت و ڕێبازی من ئه‌وه له من نیه} جا هه‌ر چه‌نده گومان به‌رێت كه پێغه‌مبه‌ری خوش ئه‌وێت و هاوارو بانگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بۆ بكات، ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵكات له سوننه‌تی ئه‌وو به گۆێی نه‌كات و جێ به جێی نه‌كات ئه‌وه له‌و پێغه‌مبه‌ره نیه‌و له شوێن كه‌وتووانی ئه‌و له قه‌ڵه‌م نادرێت.
به‌ڵام هاوه‌ڵه به‌رزه‌كانی خوالێیانرازیبێ كه به‌و شوه‌یه بێ وێنه‌یه خۆشیان ویستووه، به ئه‌ندازه‌ی خۆشه‌ویستیان بۆی پابه‌ندیان به سوننه‌ت و فهرموودهكانیهوه زیاتر بووه، سوور بوون له سه‌ر به ئه‌ده‌ب بوون له گه‌ڵیدا، هه‌روه‌ها شوێن كه‌وتنی و خۆڕازاندنه‌وه به ڕێگه‌و ڕۆشنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه و پێش نه‌كه‌وتنیان به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌ر ده‌م ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا نه به قسه‌و گوفتارو وه نه به هه‌ڵوێست و كردار به‌ڵگه‌ی زیندوێتی و خۆشه‌ویستیان بووه بۆی.
|