 پێشنه‌كه‌وتن له به‌رده‌میدا و ده‌نگ نزمكردنه‌وه له خزمه‌تیدا (عدم التقديم بين يديه وغضّ الصوت)
هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی كه ئه‌بنه پێویستی و كه‌ره‌سه‌ی ئه‌م خۆشویستنهو به بێ ئه‌وه هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه:
پێش نه‌كه‌وتن له به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خواد صلىالله علیه وسلم به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌ویش له حاڵی ژیانیدا به نزمكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ئه‌بێت وه‌ك زانراوه به نسبه‌ت خودی پێغه‌مبه‌ره‌وه، وه له دوای مردنیشی پێویسته به ئه‌ده‌ب بین له خزمه‌ت فهرموودهكانیداو ده‌نگیان به سه‌ردا به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه، ده‌نگی هیچ ڕایه‌ك، هیچ بیر‌و بۆچونێك، هیچ مه‌زهه‌ب و ڕێڕه‌وێك، هیچ قیاس و پێوه‌رێك نابێت به سه‌ر فه‌رمووده‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا به‌رز بكه‌ینه‌وه‌و پێشی بخه‌ین به سه‌ریدا.
به ڕاستی هاوه‌ڵه به‌رزه‌كان مانای ئه‌مه‌یان زۆر به ته‌واوی ئه‌زانی و ڕێزیان زۆر له‌مه ئه‌گرت، هه‌روه‌ك له صحیحی مسلم دا له أبي قتادة وه خوا لێی ڕازیبێ فه‌رمویه‌تی: {كنا عند عمران بن حصين في رهط منا، وفينا بشير بن كعب ، فحدثنا عمران يومئذٍ، قال: قال رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الحياء خير كله -قال- أو قال: الحياء كله خير} ورد بلفظين عن عمران بن حصين عند البخاري (5766)، ومسلم (37) . {ئێمه له ناو كۆمه‌ڵێكدا لای عمرانی كوڕی حصین بوین و به‌شیری كوڕی كهعبیشمان له گه‌ڵیدا بوو، له‌و ڕۆژه‌دا عمران قسه‌ی بۆ كردین و وتی: پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی شه‌رمكردن خێروچاكهیه هه‌مووی -وتی- یان فه‌رموویه‌تی: شه‌رمكردنی هه‌مووی خێر‌و چاكه‌یه.
فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌ش كه ده‌فه‌رموێت: { والحياء شعبة من الإيمان}رواه البخاري (9) ومسلم (35) عن أبي هريرة . {شه‌رم كردن به‌شێكه له باوه‌ڕ} وه پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم كه فه‌رموویه‌تی: {الحياء خير كله أو الحياء كله خير } {شه‌رم خێره هه‌مووی یان شه‌رم هه‌مووی خێره} ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتی و فه‌رمویه‌تی و شتێكی تایبه‌تمه‌ند نه‌كردووه پێیه‌وه، به‌شیری كوڕی كه‌عب كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی گۆێ لێ بوو وتی: {إنا لنجد في بعض الكتب، أو الحكمة أن منه سكينة ووقاراً لله ومنه ضعف} {ئێمه له هه‌ندێ كتێبدا، یان له هه‌ندێ په‌ندو ئامۆژگاریدا ئه‌بینین كه حه‌یاو شه‌رم هه‌یه هێمنی و ڕێز‌و ویقاره بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، هه‌شه لاوازی تیایه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی} ئه‌ڵێ: ئێمه ئه‌بینین له هه‌ندێ كتبدا یان له هه‌ندێ پاشماوه‌ی دانایاندا كه ماوه‌ته‌وه كه : شه‌رم وحه‌یا هه‌ندێ جار له سه‌رخۆی و هێمنی ئه‌به‌خشێ به مرۆڤ، وه هه‌ندێ جاریش لاوازیه‌كه له خاوه‌نه‌كه‌یدا.
أبو قتادة وتی: عمران ئه‌وه‌نده توڕه بوو تاكو چاوه‌كانی سوور بونه‌وه‌و وتی: ئه‌وه نامبینی باسی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوات بۆ ئه‌كه‌م كه‌چی به‌رهه‌ڵستی ئه‌كه‌یت، أبو قتادة ئهڵًێ: دوباره عمران فه‌رمووده‌كه‌ی دوباره كرده‌وه‌و به‌شیریش هه‌روه‌ها قسه‌كه‌ی دوباره كرده‌وه، ئیتر دوباره عمران توڕه بۆوه}.
گومانی تیا نیه كه توڕه‌بونی دووه‌م توندتر بووه له توڕه‌بونی یه‌كه‌م، جا كاتێ خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵچون و توڕه‌بونه‌كه‌ی عمرانیان بینی، هاتن هێواشیان كرده‌وه‌و هێنایانه‌وه سه‌رخۆ، أبو قتادة وتی: {فما زلنا نقول فيه: إنه منا يا أبا نجيد إنه لا بأس به}. {به‌رده‌وام هه‌ر پێمان ئه‌ووت: ئه‌و له ئێمه‌یه ئه‌ی باوكی نجید و ئه‌و هیچی نیه (واته كه‌سێكی خراپ نیه‌و ئێمه ئه‌یناسین و له خۆمانه).
پێی ئه‌ڵێن: ئه‌ی باوكی نجید، به‌شیر له ئێمه‌یه، له ئه‌هلی بیدعه‌و دوڕوویی و خه‌ڵكانی خراپ و له ڕێ لاده‌ر نیه، جا ئه‌وه‌ی كه ڕویدا ئه‌وه بوو كه ئه‌و قسه‌یه له قسه‌ی كه‌سانێكن كه لاده‌رو دڵكرمێن، ئه‌وانه‌ی كه كاتێك ئه‌ڵێیت پێغه‌مبه‌ری خوا صٍلىالله علیه وسلم وای فه‌رموو، ئه‌ڵێن: ئاخر كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی تره، یان فلان كه‌س وای وت، یان فلاَن شێخ ڕای وا نه‌بوو، به‌ڵام زانایان وا ده‌ڵێن، یان مه‌زهه‌ب به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌ڵێت، یان شێخ فلان به شێوه‌یه‌كی تر فه‌توای داوه، وه هه‌روه‌ها.
له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین ئیمام شافعی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ زۆر به جوانی ئه‌مه‌ی ڕون كردۆته‌وه‌و ته‌عبیری لێ داوه‌ته‌وه كاتێك كه پیاوێك دێت بۆ لای و پرسیاری لێ ئه‌كات له كارێك،، ئه‌ویش ئه‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم وای فه‌رمووه -فه‌رموده‌كه‌ی بۆ ئه‌خوێنێته‌وه- پیاوه‌كه پێی ئه‌ڵێ: ئه‌ی ڕای تۆ چیه ئه‌ی ئیمام (له سه‌ر ئه‌و پرسیاره) ئیتر ئیمامی شافعی زۆر به توندی توڕه ئه‌بێت و ئه‌فه‌رموێت: "أتراني في كنيسة؟! أترى عليَّ زناراً؟! أقول لك: قال رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وتقول ما رأيك أنت" ئایا له كه‌نیسه‌دا ئه‌مبینی؟! ئایا پشتێن و كه‌مه‌ر به‌ند (ئه‌وه‌ی قه‌شه ئه‌یكاته پشتی) پێمه‌وه ئه‌بینی؟! پێت ئه‌ڵێم: پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم وای فه‌رمووه، تۆش ئه‌ڵێیت: ئه‌ی ڕای تۆ چیه.
جا ئه‌وان چاك ئه‌یانزانی و باش ئاگادار بوون له‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك قسه‌ی نیه له ئاستی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا، وه هیچ هیدایه‌ت و ڕێڕه‌وێك نیه له ئاست هیدایه‌ت و ڕێڕه‌وی ئه‌و پێغهمبهرهداصلىالله علیه وسلم.
|