بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 دەمە قاڵە کردنی بێباوەران لەگەڵ پێغەمبەردا
30/10/2019
بینین: 1210
بێباوەڕەکان جگە لەوانە سەبارەت بە ناو و سیفات [الاسماء و الصفات] ەکانی خوای گەورە ئەهاتن و دەمە قاڵێیان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەردا و بەرپەچیان دەدایەوە .

ئیبنو مەسعود دەفەرموێت جارێکیان من لەژێر پەردەی کەعبەدا بووم ]پیاوێکی ثەقەفی خەڵکی تائیف ،لەگەڵ دوو زاواکەی خۆی کە خەڵکی مەککە و قوڕەیشی بوون لەوێدا دانیشتبوون، و کەوتبونە قسە کردن ، و ئەوان زۆر قەڵەو بوون لەگەڵ بێ عەقل بوون یەکێکیان وتی : تۆ بڵێی خوای گەورە ئەم قسانەی ئێمە ببیستێت ؟ ئەوی تریان وتی : ئەگەر دەنگ بەرز کەینەوە ببیستێت ئەوا دەنگ نزمیش بکەینەوە هەر دەبیستێت ، وە ئەوی تریان وتی بەخوا دەنگ بەرز بکەینەوە هەر دەی بیستێت وە نزمیشی بکەێنەوە هەر دەی بیستێت ، ئیبنو مەسعود رضی اللە عنە دەفەرموێت : هاتمەوە بۆ لای پێغەمبەر و ئەم هەواڵەم پێ ڕاگەیاند وە خوای گەورەش ئەم ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت : [ وَمَا كُنتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَنْ يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ وَلا أَبْصَارُكُمْ وَلا جُلُودُكُمْ وَلَكِن ظَنَنتُمْ أَنَّ اللَّهَ لا يَعْلَمُ كَثِيرًا مِّمَّا تَعْمَلُونَ.۲۲ ] (فصلت) خوای گەورە ڕونی کردەوە کە ئەوان گومانی خراپیان بردوە بە خوا ، کەوایان زانیوە خوای گەورە لە زۆربەی ئیشەکانیاندا ئاگای لێیان نیە و وتەکانیان نابیستێت ، بەڵام بەهەڵەدا چوون .

لەگەڵ ئەو هەموو دەمە قاڵە کردنە کە بەرامبەر پێغەمبەرﷺئەنجامیان دەدا لە ناخی دەرونیانەوە باش دەیان زانی کە پێغەمبەر چی دەڵێت و باش دەیان زانی کە درۆزن نیە وە چاکتر دەیان زانی ئاینەکەی ئاینی خوایە و هەقە [ وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ .۱٤] (النمل) بەڵام بەهۆی فیز و خۆ بە زل زانینیان پێیان خۆشنەبوو کە بچنە ڕیزی بیلال و صوهەیب و باقی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ، لەگەل ئەوەشدا دەیان زانی ئەم قورئانە لای خواوە هاتووە و پێیان خۆش بوو گوێی بۆ بگرن : سەعیدی کوڕی موسەیەب دەفەرموێت : [لە نیوە شەودا سێ سەرکردەی ناوداری قوڕەیش کە بریتی بون لە [ئەبو سوفیان، ئەخنەسی کوڕی شورەیق و ئەبو جەهل ] بە جیا بە دزیەوە دەچون بۆ لای ماڵی پێغەمبەری خوا وە هەر سێکیان گوێیان دەگرت تا بزانن موحەمەد لە شەو نوێژدا دەڵێت چی ، یەکێکیان دەچوە پشتەوە و یەکێکی تریان دەچوە ئەولاترەوە بێ ئەوەی کەسیان بە کەسیان بزانن ، پێغەمبەر شەو نوێژی تەواو دەکرد یاخود دەخەوت یان نوێژی بەیانی دەکرد پاشان هەڵدەستان و هێواش هێواش بۆ ئەوەی کەس پێیان نەزانێت دەگەڕانەوە ، سەیر لەوەدا بوو کە ئەمانە بە خاڵکانیشیان دەوت : گوێی بۆ مەگرن بەڵام هەر خۆشیان دەهاتن بە دزیەوە گوییان بۆ دەگرت وە خۆیان دەشاردەوە وە لە گەڕانەوەدا لە ڕێگە بەیەک دەگەیشتن و ئەو بەوی دەوت : تۆ لو کوێ بویت ئەویش بەوی تری دەوت : ئەی تۆ لە کوێ بویت ، وە پەیمانیان دەوت جارێکی تر نەیەنەوە ، دەفەرموێت : شەوی دوەمیش بە دزیەوە هاتنەوە وە گوێیان گرت هەتا تەواو بوو، بەقەدەری خوا هەر سێکیان لە یەک ئاشکرا بونەوە و سەر لەنوێ پەیمانیان دایەوە بەیەکتری جارێکی تر و شەوێکی تر نەیەن بۆ جاری سێیەم دیسان هاتنەوە و گوێیان گرتەوە هەر یەکەی لە سوچێکەوە دیسان زیاتر ئامادە باشیان کرد بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن لای یەکتری بەڵام هەر ئاشکرا بوون بە یەکتری .

ئەخنەسی کوڕی شورەیق بە خۆی و گۆچانەکەیەوە کە پێی بوو چو بۆ لای ئەبو سوفیان تاکو ڕای ئەویش بزانێت بەرامبەر بەو قورئانەی کە موحەمەد بۆی هاتووە چیە ؟ ئەبو سوفیان لە وەڵامدا وتی : هەندێ شتم گوێ لێ بووە باش تێی گەیشتوم چیە و واتاکەیشی چیە ؟ هەندی شتیشم گوێ لێ بوو نازانم باسی چی دەکات وە مەبەستی لە چیە ؟ دوای ئەوە ئەبو سوفیان بە ئەخنەسی وت : تۆ چی دەڵێیت سەبارەت بەوەی کە گوێت لێ بوو ؟ ئەویش وتی : من وا تێ دەگەم ئەمە حەق و ڕاستی یە ، پاشان لای ئەو ڕۆیشت و چوو بۆ ماڵی ئەبو جەهل و پێی وت ئەی ئەبولحەکەم ڕاو بۆچونی تۆ چی یە بەرامبەر ئەوەی بیستوتە ؟ وتی: چیم بیستبێت ئێمە و کوڕانی عەبدو مەناف پێشبڕکێمان بو لەهەمو چاکەیەکدا ، هەتاوەکوو وەک یەکمان لێهات و کەوتینە سەر ئەژنۆ وەک دوو ئەسپ کە لە پێشبڕکێدا بن بەیەکەوە ، ئەوان وتیان : ئێمە پێغەمبەرێکمان لە ناودا هەیە کە لە ئاسمانەوە هەواڵی بۆ دێت ، ، ئێمە کەی دەگەین بەو شتەی ئەوان ، نەخێر بە هیچ جۆرێک باوەڕی پێ ناهێنین و بە درۆی دەخەینەوە ، ئەخنەس هەستا و بە جێی هێشت ].

لە ڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت ئەبو جەهل وتی : وەڵلاهی من بناش دەزانم ئەوەی کە موحەمەد دەیڵێت حەقە و ڕاستە بەڵام یەک شت وام لێ دەکات باوەڕی پێ نەهێنم ، 



ئەویش ئەوەیە کە کوڕانی بەنو قوصەی وتیان :[پەردای کەعبە ئەو پەردەیەیە کە دەدرێت بەسەر کەعبەدا] ئەو ماف و سەروەریە بۆ ئێمەیە؟ وتمان باشە وتیان: سیقایەش [ واتە :بەخشینی ئاو بە حەجاج لە بیری زم زم ] بۆ ئێمەیە وتمان : باشە ، وتیان:نەخێر ئەو دوو سەرکردایەتی یەی ئەنجومەنی شورا [کە ئەوان نەدوەیان پێ دەوت دەبێت هەر بۆ ئێەمە بێت و ئەو پلە و پایانە بگرینە دەست و ئاڵا هەڵگرتنیش بە دەستی ئێمەوە بێت ؟ ئێمەش وتمان : باشە . چ چاکەیەکیانکرد ئێنەش دەمان کرد تا کەوتینە سەر ئەژنۆ لە پێش بڕکێدا بوین بۆ چاکە کردن . لە ناکاو وتیان :ئێمە پێغەمبەرێکمان لەناودایە ، بەڵام نەخێر هەرگیزاو و هەرگیز بە گوێتان ناکەین چونکە بە گوێ گرتنمان پێشکەوتنە بۆ ئەوان وەڵلاهی هەرگیز بەقسەیان ناکەین ]لە ڕیوایەتێکی تردا لە ئیمامی عەلی رضی اللە عنە دەفەرموێت  ئەبو جەهل بە پێغەمبەری وت: ئێمە دەزانین کە تۆ پیاو چاکێکی و پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنیت ، ئێمە ناڵێن، تۆ درۆ دەکەیت وە بە درۆشت ناخەینەوە بەڵام ئەو شتەی کە تۆ هێناوتە ئەوە درۆیە وە ئێمە ئەوە بە درۆ دەخەینەوە ، ئینجا خوای گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت : [ قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ.۳۳] (الانعام
( لەگەڵ ئەو هەمو دژایەتی کردن و شەڕ و قسانەیان بەرامبەر بە پێغەمبەری خودا لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بە بوێری و بێ شەرمانە داوای ئەو سزایانەی خۆیان دەکرد کە پێغەمبەرﷺهەڕەشەی پێدەکرد دژ بەوان ، ئیبنو عەباس رضی اللە عنە دەفەرموێت : [ ئەیان وت: ئەی موحەمەد کوا ئەو سزایەی کە تۆ ئێمەی پێدەترسێنیت کوا بۆچی پەلە ناکەیت بۆ توشمان ناکەیت ، تا خوای گەورە ئەو ئەیەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت [ أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ.۲۰٤](الشعراء) واتە ئەو بێ عەقڵانە وادەزانن سزای خوا وەک سزای خەڵک وایە و پەلەی خۆ گەیاندنی بۆ دەکات . 

سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ۷٤تا۷۹
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری


زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه