 پێغەمبەر ﷺ و گفتوگۆکەی لەگەڵ عومەیری کوڕی حومام
لە جەنگی بەدردا سەروەرمان(صلی اللە علیە
وسلم) فەرمووی: هەڵسن بۆ ئەو بەهەشتەی کە پانتای و فراونییەکەی ئەوندەی
زەوی وئاسمانەکانە (قوموا إلى جنة عرضها السموات والأرض)..
عومیر هاتە خزمەتی پێغەمبەر(صلی اللە علیە
وسلم) فەرمووی: بە سەرسوڕمانەوە دوو جار ووتی(بخ، بخ)! واتا جێگایی
تێڕامانی بوو فەرمووی ئەوەندەی زەوی وئاسمانەکانە بەهەشت، سەرەرمان (صلی
اللە علیە وسلم) فەرمووی: بەڵێ.. ترسا لەوەی بڕوا نەکات، دیسانەوە فەرمووی
بۆ بڕوا ناکەیت..؟
عومەیر ووتی: نەخێر پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) - بەڵکو من دەمەوێت لە خەڵکی ئەو بەهەشتە بم و بڕوای تەواوەتیم پێی هەیە..!
سەروەری مرۆڤایەتی (صلی اللە علیە وسلم)
فەرمووی : تۆ لە خەڵکی ئەو بەهەشتەی، چەند دەنكە خورمایەکی لە دەستدا بوو
بیری لەوەکردوە کە ئەو خورمایانە بخوات درەنگ دەکەوێت بۆ بەهەشت، بۆیە خێرا
فرێیداو دەستی کرد بە جەنگ تا شەهید بوو.
قورئان وای کرد کە گیانی خۆی ببەخشێت بۆ
ئیسلام ، ئەو دیوارەی لە نێوانی عومەیرو بەهەشتدا هەبوو تەنها مردن بوو،
بەمردنی چووە ناو بەهەشت.
|