 پێغەمبەر ﷺتوڕە بوو لە خێزانەکانی ونەیدەویست ژیان و سەروەت و سامان بچێتە ناو دڵیان
تەنانەت پێغەمبەر لە ماڵەکەی خۆشی‌دا
نەیدەهێشت خۆشەوستی دونیا بکەوێتە ناوی و ئەوەتا هەندێك لە خێزانەکانی
داوایخۆشی ژیان و دوونیای لێدەکەن زۆر بە ئاشکراو بێ پەردە پێیان
دەفەرموێت ئەوەی بەم ژیانە رازی نیە دەتوانێت جیابێتەوە چونکە پێغەمبەران
وەك پاشا‌و دەسەڵاتداری دونیای ناژین ئەوەشی شوێن کەوتەی پێغەمبەرانن –
سەلامی خوا لە هەموویان بێت- دەبێت هەروا بژین .. خوای گەورە باسەکەمان بۆ
وێنا دەکات لە قورئاندا دەفەرموێت..
“يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل
لِّأَزْوَاجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا
فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلا .. وَإِن
كُنتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الآخِرَةَ فَإِنَّ
اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا”
ئەی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم
به‌هاوسه‌رانت بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ژیانی دونیا و ڕازاوه‌یه‌که‌یتان
ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێك شتومه‌ك و پاره و سامانتان پێ ببه‌خشم،
له‌وه‌ودواش به جوانترین شێوه ده‌ست به‌ردارتان ببم. خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه
خوا و پێغه‌مه‌ره‌که‌ی و پاداشتی ڕۆژی قیامه‌تان ده‌وێت، ئه‌وه دڵنیا بن
که خوا بۆ چاکه‌کارانتان پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌ی
ئاماده‌کردووه (پێغه‌مبه‌ر هه‌موو هاوسه‌رانی یه‌ك یه‌ك تاقی کرده‌وه
هه‌موانیان خوا‌و پێغه‌مبه‌رو پاداشتی قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد).
|