 پێغەمبەرمان لە دیدی بیانیەکاندا
نەسری سەلهەب مەسیحیەکی لوبنانیە کە بە دیدی بابەتیانەی و گەڕان بەدوای ڕاستیەکاندا ناسراوە لە کتێبەکەیدا فی خطا محمد دەڵیت : مەلۆتکەیەک چاوی بە دنیا هەڵهێنا ، کە لەکاتی لەدایک بونیدا هەرگیز لەبیری دایکیدا نەدەهات ، کەدەبێتە گەورەترین پیاویجیهان بەڵکو گەورەترینی مێژوو ، نا گەورەترین پیاو بە هەموو پێوەرەکان لا ٤٢
هەروەها ئاماژە بۆ دەسکەوتەکانی پێغەمبەرمان دەکات و دەڵێت : هەرکەسێک بە وردی سەرنجی ژیاننامەی ئەو پیاوە بدات ، لەوەدا خۆی دەبینێتەوە ، کە ددان بەوەدا بنێت ، کە ئەو دەسکەوتانەی وەدەستی هێناون ، لە دنیایەکی تری جیاواز لەو دنیایە بووە ، کە مرۆڤ دەیناسیت لا ١٩٥
پاشان دەربارەی ئەو موعجیزئیەی محمد خولقاندی بەوەی بە ماوەیەکی کەم عربی لە پەراوێزی مێژوو بۆ بونیاد نەرانی مێژوو بەرز کردەوە ، دەڵێت : گەورەی محمد لێرەدایە ، بەو ماوە کەمە توانی شەریعەتێکی پڕ ڕەوشتی گیانی و کۆمەڵایەتی ، کە لە مێژوودا هیچکەس نەیتوانیووە بەو خێراییە سەرسوڕهێنەرە ئەو کارە گەورەیە بە ئەنجام بگەیەنێت لا ١٩٦ .
پاشان دەڵیت : محمد تەنیا پێغەمبەر نەبووە کە خەلک بەرەو باوەڕ ڕێنمونی بکات ، بەلکو پێشەوا و سەرکردەی گەلێک بو و هوڵی دا لەو گەلە باشترین و بەرزترین گەلی دنیا دروست بکات و لە کۆتایشدا توانی ئەوە وەدی بێنێت لا ٤٠٩
تۆماس کارلیل نوسەر و مێژوو نووس و فەیلەسوفتۆماس کارلیل نوسەر و مێژوو نووس و فەیلەسوفکی ئینگلیزیە لە کتێبێک الابطال و العبادە و الابطال دا دەڵێت بە درێزای ژیانی خاوەن باوەڕێکی جێگیر بوو ، هیمەتێکی بەرزی هەبوو خەمخۆر بوو ، بەخشندە و چاکەکار بوو بەبەزەی و خودا پەرست بوو ، خاوەن پیاوەتی ئازاد بوو کۆڵنەدەر و دڵسۆز بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مەجلیس خۆشبوو خو ڕەوشتێکی نەرم و نیانی هەبوو ، ڕوو خۆش و شادومان بوو، خۆش ڕەفتار و گوفتار شیرین بوو دەتوانین بڵێین گاڵتەشی دەکرد ، بە گشتی خەندەیەکی درەوشاوە لە ڕووویدا بەدی دەکرا کەلە دڵ و دەرونێکی ڕاستگۆوە سەرچاوەی گرتبوو .. بیر تیژ و وشیار بووە ..هەر لە فیتڕەتدا گەورە پیاو بوو ، لە قوتابخانەدا ڕۆشنبیری وەرنەگرتبو لەسەر دەستی هیچ مامۆستایەک وانەی پێ نەدابوو ، ئەو هیچ پێویستی بەوە نەبوو .. لا ٥٠-٥١
هەروەها دەربارەی خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری خوا دەڵێت : من محمدم خۆشدەوێت ، چونکە سروشتی ئەو دوور بو لە خۆ دەرخستن و خۆ نواندن .. تەنیا پشتی بە خۆی دەبەست هەرگیز بانگەشەی شتێکی نەدەکرد لە خۆیدا نەبێت ، لوت بەرز نەبوو ، بەڵام لەبەرامبەریشدا نزم و کەساس نەبوو .. ئازادانە لەگەڵ قەیسەری ڕۆم و شای عەجەمدا دەدوا ، پێی ڕاگەیاندن کە لەسەریان پێویستە چی بکەن لە ژیانی دونیا و دواڕۆژیان بەڕاستی ئەو پێگەی خۆی دەزانی .
لا ٦٤
د.نەزمی لۆقا مەسەیحیەکی میسڕییە کە بەدیدی بابەتیانە و دڵسۆزی بۆ ڕاستی بەناو بانگە لە کتێبی محمد الرسالە و الرسول دا دەڵێت محمدا وەک هیچتاکێکی خەڵک نەبوو لە ڕوی ڕەوشت و لێ هاتویدا خەسڵەتی پێغەمبەران و هیمەتی پاڵەوانانی تێدا کۆبونەتەوە ، بۆیە لەسەر مرۆڤی حەق دۆست پێویستە دان بە پێشەوای ئەودا بنێت و بەگەورە پیاوی ببینێت لاپەڕە ٢٨
پاشان دەربارەی گەورەی و خۆ بەکەم گری و ڕەوشتی بەرزی دەڵێت ؛{ تاکە پیاو بوو ،زوبانی ئاسمان بوو ،تانیە خوای لەسەروو بوو ، گشت بەندە باوەڕدارەکانی موسوڵمانانیشی لەژێر دەستا بوون بەڵام ئەو پیاوە ڕەتی کردەوە توشی خۆ بە زل زانین ببێت ،بەڵکوو لەبەرامبەردا بەبەزەی و بەخشندە بوو..} لا ١٧٢
پاشان دەڵێت :{ خۆ ئەگەر ئەو پێغەمبەرە بە هۆی زۆری ئەوانەی خودا لەسەر دەستی هیدایەتی دان و بەهۆی وە دیهاتنی ئەو گەورەی و دەسەڵاتە و ، جێگیر بوونی دەسەڵات ،ئەگەر بە هەموو ئەوانە ستەمی کردبا یان فیزی لێدابا ئەوا هیچ تاوانێکی لەسەر نەبوو چونکە ئەو کات بەهۆی بەهایەکەوە ستەمی دەکرد و بەهۆی ڕەوشتێکی بەرز و بەرز و بەڕێزیش لافی لێدەدا } لا ١٧٩
لەسەر باسی خۆ بەکەم گری پێغەمبەری خوا بەردوام دەبێت و دەڵێت :{ هاوەڵانی پێیاندا هەڵدگوت کەچی پێی دەفەرمون : ئەوەندە بەسەرمدا هەڵمەڵێن و بەو ئەندازەیە گەورەم مەکەن هەروەک چۆن گاورەکان عیسای کوڕی مریەمیان گەورە کرد ، بەڵکو بڵێن بەندەی خوا و پێغەمبەری خوا ، یان ئەو کاتەی دەچێتە نێو کۆمەڵێک لەهاوەڵانی و ئەوانیش لەبەری هەڵدەستن ، ئەویش لۆمەیان دەکات لەسەر ئەو کارە و پێیان دەفەرموێت { وەکوو عەجەمەکان مەکەن و یەکتری بەبەرز ڕامەگرن و لەبەر یەکتر هەڵمەستن }}هەروەها لۆقا لە کتێبی محمد فی حیات الخاصە دەڵێت : باوکی قاسم واتە محمد ئەو پیاوەی کەبەملیۆنان خەڵکی لە بت پەرستی دەرهێنان و بەرەو پەرستنی خوای جیهانیانی بردن و هەروەها لەدەست چون لاوازی بەرەو بەرزی و باڵادەستی بردن. لا ١٢
سەرچاوە :محمد لە دیدی زانایاندا نوسینی یامن الحاجە .وەرگێرانی مزەفەر عەولا قەسرێی لاپەڕە ٢٢، ٢٣ ،٢٤
|