 کاری دیپلۆماسی لای پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم

ئەم ووشەیە لەبنەڕەتدا دەگرێتەوە بۆ یۆنان و ووشەکە "دیپلۆما" بووە واتە
وەرقەی یان کاغەزی نوشتاوە یاخود لولکراو، ئینجا فەرەنسا بەکاری هێناو
بەناوی دیپلۆمات و یان دیپلۆماتیك
دیپلۆماسی ئەمانە هەمووی یەك سەرچاوەن ئەم چەمکە بۆ کەسێکی لێزانە کە لە
نێوانی دوو دەوڵەتدا کار بکات، عەرەب بە سەفیر بەکاری هێناوە، لە ئیسلامدا
پێغەمەبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) سەرەتا خۆی ئەو کارەی ئەنجامداوە،
چونکە بە زمانی ئەم سەردەمە بەشێك جیاکراوتەوە بۆ سەرۆکەکان بەناوی
دیپلۆماسی سەرۆکەکان لە ١٩٥٠ "وینستۆن چەرچڵ" هەڵسە بەوە لەگەڵ هەموو
سەرۆکەکان کۆبونەوەی کرد، بەڵام پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم) خۆی
سەرەتا لەگەڵ زەیدی کوڕی حارس ئەوکارەی ئەنجامداوە لە طائیف و پاشان لەگەڵ
ئەبوبەکر لەگەڵ گەلو هۆزەکانی عێراق و بەحرین و یەمەن، دواجار خەڵکی بۆ
تەعین کردوە، پاشان بۆ حەبەشە سەفیری ئیسلام جەعفری کوڕی ئەبی تالیب و بۆ
ناو شاری مەدینە سەفیری هەبوو کە موصعەبی کوڕی عومەیر بووە، دواتر بۆ لای
پاشاکانی دوونیا، هەریەکە سەفیری تایبەتی هەبوو هیچی لە قوریش نەبوو بۆ
ئەوەی تواناو هێزەکان لە دیپلۆماسی ئیسلامیدا بەخاتە کار..
بۆ نمونە کە
نامەی نارد پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) وەك سەرۆکی دەوڵەتی ئیسلامی
و حاکم و فەرمانداری موسڵمانان لە ساڵی ٧ی کۆچیدا .. بەم سەفیرانەدا
ناردی، بۆ هەریەکێکیان سەروەرمان قسەی تایبەتی بۆ کردوە پاشان ئوسولبی و
ووتویژیان جیاوازو زمان زان بوون..!
- بۆ نەجاشی ئەصحمی – ڕەحەمەتی خوای لێبێت- پاشای حەبەشە.. عەمری کوڕی ضمری ناردوە – ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- بۆ مقەوقیس.. پاشانی میسر.. حاطبی کوڕی ئەبی بەلتەعەی لەخمی ناردوە– ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- بۆ کیسرا.. پاشای فارس .. عەبدوڵای کوڕی حووزافەی سەهمی ناردوە– ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- بۆ هرقل.. پاشای رۆم .. دەحیەی کوڕی خەلیفەی کلبی ناردوە– ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- مونزیر کوری ساوا.. پادشای بەحرین، عەلائی کوڕی حەزڕەمی ناردوە– ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- هەوزەی کوڕی عەلی .. پاشای یەمامە.. سەڵیتی کوڕی عەمری عامری ناردوە – ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- بۆ حارسی کوڕی شەمری غەسانی .. پادشای شام و شوجاعی کوڕی وەهبی ئەسەدی ناردوە – ڕەزامەندی خوای لێبێت..
وەهەروەها ئەمانە هەمووی نمونە بوون دەتوانێت خوێنەر سودیان لێوەربگری،
سەفیری زیاتریش هەیە ئەگەر بگریتەوە بۆ سیرەکەی د. السرجانی و د. الصلابی و
د.اباظة..
|