 گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و گه‌مژه‌یی دوژمنانی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی خوای په‌روه‌ردگاره قورئانی پیرۆزیش موعجیزه‌كه‌یه‌تی، گرگن و بسته‌باڵان ئه‌وانه‌ی که دژی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و دژی قورئان ده‌وه‌ستن، هه‌وڵی ئه‌وانه‌ش ده‌چێته پاڵ هه‌وڵی دۆرڕاوه‌كانی پێشوو.. خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه و تعالی) ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ (ال عمران: 36)
دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و دژایه‌تی قورئان شتێكی تازه‌نییه، وه هه‌وڵێكی نوێی گه‌مژه‌و قین له‌دڵانی دوژمنی ڕوناكی نییه، به‌ڵكوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامه‌وه بێباوه‌ران وای بۆده‌چوون كه ئیسلام ته‌مه‌نی كورت بێ و زۆری نه‌خایه‌نێ و كۆتایی ئه‌م ئیسلامه‌ش به وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر بێت (صلى الله عليه وسلم) بۆیه خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه و تعالی) سوڕه‌تی (الكوثر)ی دابه‌زاند، كه‌مژده‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م ئیسلامه‌و له‌ناوبردنی دوژمنانی تێدایه. إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ (1) فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ (2) إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ (3)
سه‌یید قوتب -ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت- له‌ڕاڤه‌ی ئه‌م سوڕه‌ته پیرۆزه‌دا ده‌فه‌رموێت: (پێوه‌ری خوای په‌روه‌ردگار جودایه له‌گه‌ڵ پێوه‌ری مرۆڤ ،به‌ڵام خه‌ڵکی زۆر جار هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن وه له‌خۆبایی بوون دایان ده‌گرێت، وا حاڵی ده‌بن كه‌وا پێوه‌ری ئه‌وان ڕاستی ده‌خاته ڕوو، وه بڕیاری هه‌ق ده‌دات، ئه‌م نموونه به‌رزه‌مان له‌پێشه كوا ئه‌وانه‌ی له‌دژی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌دوان ؟ (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وانه‌ی وای بۆچوبوون توانیویانه كۆتای به‌پێغه‌مبه‌ری خوا بێنن وه رێ له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی بگرن.. كوا ئه‌وانه؟ كوا شوێنه‌واریان؟ كوا ده‌نگوباسیان ؟ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خێر‌و چاكه‌یه‌ی كه‌خوای په‌روه‌ردگار به پێغه‌مبه‌ری به‌خشی.
بانگه‌واز بۆخوای په‌روه‌ردگار وه وه بانگه‌واز بۆ هه‌ق و چاكه، قه‌ت كۆتای پێنایه‌ت، چۆن كۆتایی به‌بانگه‌وازێك دێت که له‌خوای تاك و ته‌نهاوه هاتبێت، ئه‌وه‌ی كه دوابرِه هه‌ر كوفر‌و ناهه‌ق وخراپه‌یه) (برڕوانه -في ظلال القرآ‌ن- به‌ده‌ستكارییه‌وه).
سه‌رانی كوفر نمونه‌ی عاسی کوڕی وائیلی سه‌همی و وه‌لیدی کوڕی موغیره‌ی کوڕی عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌خزووم و ئومه‌ییه‌و ئوبه‌ی کوڕانی خه‌له‌ف و به‌هه‌زارانی وه‌كو ئه‌وان درێغیان نه‌كرد له‌دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان به‌ڕوو ڕه‌شی گه‌ڕانه‌وه به‌رده‌ستی خوای په‌روه‌ردگار.
عوته‌یبه‌ی كورڕی ئه‌بووله‌هه‌ب جنێوی ده‌دا به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆیه خۆشه‌ویستمان له‌خوای گه‌وره ده‌پارێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: ( اللهم. سلط عليه كلباً من كلابك) خوایه سه‌گێكی زاڵكه سه‌ری (زۆر جار دڕنده‌ش به‌سه‌گ ناو ده‌بررێت).
ئه‌بووله‌هه‌بی باوكی خاوه‌ن بازرگانی بوو، زۆر جار كاروانی به‌ره‌و( شام)ده‌ڕۆیشت، بۆیه هه‌ر كه بیستی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) دوعای كردووه، پیاوه‌كانی خۆی كۆكرده‌وه‌و پێی وتن: كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه به‌ره‌و (شام) ده‌كه‌وێته رِێ، (محمد)یش دوعای لێكردووه! جا ئومێده‌وارم زۆر ئاگاتان لێیبێت، ئینجا كاروان ده‌كه‌وێته رِێ و له‌شام له شوێنێك به‌ناوی (الزرقا ) شه‌وییان به‌سه‌ردادێت و له‌و شه‌وه‌دا جێگا داده‌خه‌ن و پیاوه‌كانی (ابو لهب) له‌ناوه‌رڕاستی خۆیان جێگایه‌كی تایبه‌تی بۆداده خه‌ن، به‌ڵام (عوتيبة) هه‌رئه‌مه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه: به‌خوا (محمد)دوعای لێكردووم و شتێكم به‌سه‌ر دادێت! شه‌و (شێرێك) روویان تێده‌كات و به‌سه‌ریاندا باز ده‌دات تاوه‌كو ده‌گاته سه‌ر (عوته‌یبه) و سه‌ری ده‌پرِژێنێ!!
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن ده‌ڵێین: (اللهم. سلط عليهم كلباً من كلابك)دژایه‌تیکردنی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به ئاسمان وه‌ڕینی سه‌گ، خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) شوێنی له‌دڵماندا به‌رزو پته‌وه، ڕه‌وینی ئه‌م و ئه‌و تیری ده‌ست له‌رزۆك وچاوكوێرانی كوفر، كاروانی نور بریندار ناكات، دڵه ڕه‌ش ومێشك كرماوییه‌كانی كوفر زۆر جار بۆ ده‌مارگرتنی موسلمانان (استفزاز) شتێك ده‌ڵێن و ده‌نووسن به ئومێدی قۆزتنه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی هه‌ڵه یاخود هه‌نگاوێكی نه‌گونجاو بۆ ناشرینكردنی موسڵمانان، له‌كاتێك كه ئیسلام به‌به‌ڵگه ڕِوون و ڕووناكه‌كانی جێی خۆی له‌دڵان كردۆته‌وه، هه‌ره‌س هێنان و پوچه‌ڵی رِێچكه‌كان گه‌وره‌یی ئیسلامی سه‌لماند، خۆیان ده‌ڵێن: ده‌ترسین ئیسلام ئاینی نه‌وه‌كانمان بێت ، كه‌هه‌ر واش ده‌بێت به‌پشتوانی خوای په‌روه‌ردگار، بۆیه له‌م قۆناغه دا هێمنی ئه‌ركی سه‌رشانی موسڵمانه مه‌به‌ستی ئه‌وان ڕاگرتنی بانگه‌وازه به هه‌رجۆرێك بێت.
ئه‌وه‌ی له‌دڵیاندایه زۆر ره‌شتر و بۆگه‌ن تره له‌وه‌ی به‌زار ده‌یڵێن، مێژووش پێمان ده‌ڵێت: (له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 16ی زایینی بورتغالییه‌كان هه‌وڵیاندا که له‌ڕێی ده‌ریای سوره‌وه (حجاز) بگرن و له‌پاشان به‌ره‌و مه‌كکه‌و مه‌دینه بكه‌ونه رِێ تا كه‌عبه بروخێنن و له‌مه‌دینه‌ش مه‌رقه‌دی پێغه‌مبه‌رمان هه‌ڵده‌نه‌وه‌و مه‌كه‌و مه‌دینه كاوڵ كه‌ن، ئینجا به‌ره‌و گرتنی قودس بكه‌ونه‌رِێ، هه‌روه‌ها (أرناط) ناوێك كه یه‌كێكبوو له‌سه‌ركرده‌كانی خاچپه‌رسته‌كان له‌ساڵی 578 ی كۆچی به‌رامبه‌ر زا یینی به‌نیازی هێرش كردنه سه‌ر (مه‌که‌و مه‌دینه) بوو، هه‌ستابه درووستكردنی چه‌ند كه‌شتێك و له‌پاشان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به‌ش به‌شی به پشتی وشتر گه‌یانده نزیك (العقبة)، ئینجا لێكی به‌ستانه‌وه‌و هێرشییان كرده سه‌ر قه‌راغی (الحوراء) له‌نزیك (ينبع) ته‌نها یه‌ك رِۆژه رِێ دوور بوون له مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، پیلانه‌كه‌یان وابوو که مه‌كکه‌و مه‌دینه كاولكه‌ن و گۆرِی پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵده‌نه‌وه، هه‌واڵی ئه‌م هێرشه ده‌گا به(صلاح الدين الأيوبي) -رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت- (صلاح ا‌لدین) فه‌رمان ده‌نێرێ بۆ جێگره‌كه‌ی له‌وڵاتی میسر (العادل سيف الدين) كه كه‌شتیگه‌لی میسری (الاسطول) به‌سه‌ركردایه‌تی (حسام الدين لؤلؤ) به‌رِێ كات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی خاچپه‌رستان، ئه‌وه‌بوو خوای په‌روه‌ردگار موسڵمانان سه‌ركه‌وتوو ده‌كات و زۆربه‌ی ئه‌و دڕِندانه به‌دیل ده‌گیرێن و به‌سه‌ر شۆرڕی ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستی موسڵمانان.
(أرناط) كه‌ناوی ( رينالد دي شاتيون) نه‌جاتی ده‌بێت که یه‌كێكه له‌وانه‌ی ده‌ستی به‌خوێنی موسڵمانان سووره، هه‌ر له‌م هێرشه‌یدا چه‌ند حاج یه‌ك كه له‌حه‌ج گه‌ڕابوونه‌وه به‌دیل ده‌گرێ و ده‌ڵێت: من له‌گه‌رده‌نتان ده‌ده‌م ده‌با (محمد وخوای محمد)یش رڕزگارتان كات!! بۆیه (صلاح الدين) سوێند ده‌خوات ده‌بێت به‌ده‌ستی خۆی ئه‌م تاغوته بكوژێ، تاوه‌كو خوای په‌روه‌ردگار له‌جه‌نگی (حطین) موسڵمانان سه‌ر ده‌خاو (أرناط ) به‌سه‌ر شۆڕی ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستی موسڵمانان و (صلاح ا‌لدین) -ڕه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت- به‌ده‌ستی خۆی له‌گه‌رده‌نی (أرناط) ده‌دات.
هه‌زارانی وه‌كو (عاسی کوڕی وائیل و ئومه‌ییه‌و ئه‌بووجه‌هل و لینین و فیلده‌رز) دێن و ده‌ڕۆن به بێژینگی بیره‌گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان به‌ری خۆری ئیسلامیان پێ ناگیرێت، كات زۆر به‌نرختره له‌وه‌ی وڕێنه‌ی ئه‌وانه بڕِه‌وێنینه‌وه، ئه‌م ڕابوونه هه‌نگاوی به‌ره‌و لوتكه ناوه رِۆژێك دادێت پێیده‌گ، ئه‌و سا خاوه‌ن هه‌ق هه‌قی خۆی وه‌ر ده‌گرێته‌وه‌و له‌ژێر ساباتی ئه‌م دینه هه‌موو لایه‌ك ده‌حه‌سێنه‌وه.خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ
ئێمه له‌روانگه‌ی قورئانه‌وه سه‌یری ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین، قورئانیش به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی كوفری داوه.
|