بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 چۆن ببینە هاوەڵی پێغەمبەرﷺ؟
29/07/2014
بینین: 2461
لەوانەیە ئەم پرسیارە جێگای سەرنج و تێڕامانی هەموو خوێنەر بێت بە گشتی!..
ئایا بە خەو بینین بە پێغەمبەرەوە، دەبینە هاوەڵی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم)؟
چونکە خەو بینین بە محمد- علیە السلام - بە دڵنیایی خۆیەتی و هیچ کەس و شەیتانیش ناتوانێت خۆی بخاتە  سەر شێوەی سەروەری مرۆڤایەتی(صلی اللە علیە وسلم) بە گیان و جەستەی خۆی دەیبینی("مَنْ رَآنِي فِي الْمَنَامِ فَسَيَرَانِي فَي الْيَقَظَةِ، وَلَا يَتَمَثَّلُ الشَّيْطَانُ بِي".) لە ڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت:( "فَكَأَنَّمَا رَآنِي فِي الْيَقَظَةِ".)..
- بەڵام پرسیار ئەوەیە، خۆ بە خەوبینینیش هەر نابینە هاوەڵی پێغەمبەرمان، چونکە ئەوان رەوەندێکی ناوازە بوون  هاوشێوەیەیان جارێکی تر دروست نابێتەوە، ڕاستە خەوبینیش بە پێغەمبەرەمانەوە یەکێکە لە رووداوە هەرە گەورەکان، بەڵام کەسیش بەوە نابێتە هاوەڵ..
داخۆ هاوەڵ بوون بەچی دەبێت؟
لەلای زانایانی فەرمودەناسی ئەمە شتێکی "موستحیلە" و هەرگیز نابێت و روونادات، چونکە هاوەڵان لە ماوەیەکدا ژیاون ئیتر ئەو زەمەنە ناگەرێتەوە- ڕەزامەندی خوا لە هەموویان بێت-..!
لەبەر ئەوەی بوون بە هاوەڵ مەرجی خۆی هەیە جابزانین لە ئێمەدا کۆدەبێتەوە ببینە هاوەڵی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم)؟
یەکەم: پێویستە پێغەمبەری(صلی اللە علیە وسلم)  بینیبێت، یاخود لەگەڵیدا کۆبوبێتەوە، بۆنمونە "نەجاشی" - رەحمەتی خوای لێبێت-  نەیبینیەوە، بەڵام ئیمانی پێی هێناوە، لەبەر ئەوە نابێتە هاوەڵی سەروەرمان، بەڵام "عەبدوڵای کوڕی ئوم مەکتوم" خۆ کوێر بوو ..کەچی هەر بە هاوەڵ ئاژمارد دەکرێت!، بۆیە زانایانی فەرمودەناسی دەفەرموون: یان لەگەڵ پێغەمبەردا(صلی اللە علیە وسلم) کۆبوبێتەوە بە خزمەتی گەیشتبێت، واتا بینینی خەو-نا، بەڵکو کۆبونەوەی ڕاستەخۆ لەگەڵ پێغەمبەرماندا (صلی اللە علیە وسلم).
دووەم: پێویستە لەسەردەمی پێغەمبەردا موسڵمانان بووبێت و ئیسلامەتی لەو ماوەیەدا وەرگرتبێت، ئینجا بە هەوەڵ هەژمارد دەکرێت، ئەگەر پێغەمبەریشی بینیبێت(صلی اللە علیە وسلم) بەڵام دوای وەفاتی موسڵمان بووبێت ئەوە بە هاوەڵ  ناژمێرێت، بەڵکو -  وەك شوێنکەوتوان ئاژمارد دەکرێن واتا(تابعین)، نمونەی زۆرمان هەیە لەوانە کە سەروەرمانیان بینیوە ، بەڵام دوای وەفتای موسڵمان بوون وەك" موسەنای کوڕی حارس، نوعمانی کوڕی مقەرن، ئەبووڕەجائی عەطاردی"..وەهەروەها.
سێیەم:  دەبێت لە سەر ئەو ئیمان و دینداریە مردبێتن و ئیمانیان  هێنابێت لەسەری شەهید بووبن یاخود وەفتیان کردبێت، ئەم مەرجانە لە سەدو چواردەهەزار هاوەڵدا بەرجەستە بووە هاتۆتە دی، رەزامەندی خوایان لێبێت.

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه