 پێشه‌كی
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
درودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی به گشتی.
براو خوشكی ئیماندار: السلام علیكم و رحمه الله و بركاته.
به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه خۆشه‌ویستیی شه‌رعی كارێكی پێویست و واجبه به‌سه‌ر به‌نده‌كانه‌وه، له سه‌روو هه‌موویانه‌وه خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). ئیمانی هیچ كه‌س دانامه‌زرێت تاكوو پێغه‌مبه‌ری خوای خۆش نه‌وێت. ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش هه‌روا و بێبنه‌ما نییه، به‌ڵكوو مه‌رج و پێوسیتی و نیشانه‌ی خۆی هه‌یه، وه‌ك پێشین ڕه‌حمه‌تیان لێ بێت ئه‌م ئایه‌ته‌یان ناو ناوه ئایه‌تی تاقیكردنه‌وه: قل ان كنتم تحبون الله فاتبعونی یحببكم الله.
ئه‌مڕۆش ئێمه كه له ڕۆژگارێكدا ده‌ژین كه به ناهه‌ق و سته‌م هێرشی دڕندانه‌وه بێ بنه‌ما ئه‌كرێته سه‌ر خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه سلم، جا بۆیه هه‌ر یه‌ك له ئێمه پێویسته كه به خۆماندا بچینه‌وه‌و بزانین كه ئایا به ڕاست ئێمه پێغه‌مبه‌رمان خۆش ده‌وێ، وه ئه‌گه‌ر خۆشمان ده‌وێ نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره چیه؟ چۆن بتوانین ئه‌رك و مافه‌كانی به سه‌ر خۆماندا به جێ بێنین؟ چی بكه‌ین تاكو خوا‌و پێغه‌مبه‌ریش ئێمه‌یان خۆش بوێت؟
باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌مانه هه‌وڵدان و تێگه‌یشتنه له سوننه‌ت و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، شاره‌زا بوونه له ژیان وسیره‌ی پیرۆزی، تێگه‌یشتمانه له مانای شه‌رعی خۆشه‌ویستی، دروكه‌وتنه‌وه‌مان له زیاده ڕه‌وی و ڕۆچونی ناشه‌رعی، شوێن پێهه‌ڵگرتن و به دوادا چونی پێغه‌مبه‌ر له ژیانیدا، به جێ هێنانی فه‌رمووده‌و سوننه‌ته‌كانی له واقعدا.
ئه‌م بابه‌ته له بنچینه‌دا وتارێكی مامۆستای به‌ڕێز د. سفر عبدالرحمن الحوالی یه، پاشان به شێوه‌ی نامیلكه له پێگه‌كه‌ی خۆیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌نده‌ش به پێویستم زانی كه خوێنه‌ری كوردی لێ شاره‌زا بكه‌ین و به زمانی كوردی بیخه‌ینه به‌رده‌م ئه‌و ئیماندارانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویسیان له خۆیان و باوك و دایك و كوڕ‌و نه‌وه‌یان خۆشتر ده‌وێ.
داواكارین له خوای په‌روه‌ردگار ئیخلاصٍ و دڵسۆزی بخاته كاره‌كانمانه‌وه‌و به‌ر خوڕه‌می به‌زه‌یی و ڕه‌حمی خۆیمان بخات و خۆشه‌ویستی ئه‌و خۆشه‌ویسته له دڵ و ده‌روون و هه‌ست و ناوه‌ڕۆكماندا بچێنێت و له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ڕه‌نگ بداته‌وه. انه قریب مجیب.
و صٍلی الله و سلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم.
|