 ٣- ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌وی له پێغه‌مبه‌ردا و به‌شه‌كانی خه‌ڵكی له‌وه‌دا (الغلو في النبي صلى الله عليه وسلم وأقسام الناس فيه)
باسكردن و خستنهرِوی ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوی پێویستی به بوارێكی فراوان و كاتێكی زۆر هه‌یه، ئه‌ویش ئهگهرِێتهوه بۆ ئه‌و لێڵی و سه‌رلێشێواویه كه له‌م ڕووه‌وه خه‌ڵكی توشی هاتوون، داواكارین له خوا كه سه‌لامه‌تمان بكات.
خه‌ڵكی به گشتی له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) سێ به‌شن: زیاده‌ڕه‌و، كه‌م ڕه‌و، مام ناوه‌ند، مام ناوه‌نده‌كه‌یان ڕێگه‌ی ڕاستی گرتووه‌و ته‌واوی خۆشه‌ویستی شه‌ریعی بۆ پێغه‌مبه‌ر بڕیار داوه بێ زیادو كه‌م، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو ( ) كه پێشیان ده‌وترێ كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو، كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو، ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت(الطائفة المنصورة والفرقة الناجية ، أهل السنة والجماعة)
له پێشدا قسه‌مان له‌م كۆمه‌ڵه كرد كه به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی خۆشه‌ویستیان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌یه‌و لێی لاناده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن پێشینه چاكه‌كان له سه‌ری بوون له بواری بیر‌و باوه‌ڕو كرده‌وه‌یاندا.
ئه‌مانه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) له سنوری خۆی تێ نه‌په‌ڕاندووه، وه له نرخ و پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغهمبهرهشیان كه‌م نه‌كردۆته‌وه، به نمونه ئه‌و فه‌رموده صحیحهی كه عوباده‌ی كوڕی الصامت خوا لێی رِازیبێ ئهیگێرِێتهوه كه ئه‌فه‌رموێت: {من شهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً عبده ورسوله، وأن عيسى عبد الله ورسوله وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه، وأن الجنة حق والنار حق أدخله الله الجنة على ما كان من العمل} رواه البخاري (3435)، ومسلم (28) عن عبادة بن الصامت. {هه‌ركه‌سێ شایه‌تی گه‌واهی بدات به‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك شایه‌نی خوایه‌تی نیه الله نه‌بێت، وه محمدیش به‌نده‌و نێرراوی خوایه، وه عیساش به‌نده‌و نێرراوی خوایه‌و وشه‌ی خوایه (كن فیكون)و هاویشتویهتیه ناو مهریهمهوهو هه‌روه‌ها رِوحی خوایه، وه به‌هه‌شت حه‌ق و ڕاسته، وه ئاگریش حه‌ق و ڕاسته، خوای گه‌وره ئه‌یخاته به‌هه‌شته‌وه له سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ش كه هه‌یه‌تی}.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به ته‌واوی كار به حه‌قیقه‌ت و ناوهرِۆكهكهی ئه‌كه‌ن و هه‌ڵئه‌سن به مافی مانای فهرموودهكهو كه‌م كوڕی و زیاده ڕه‌وی تیا ناكه‌ن، چونكه فه‌رمووده‌كه ده‌قی له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه شایه‌تی بدرێت له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه محمد (صلى الله عليه وسلم)به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه.
مانای به‌ندایه‌تی ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه: هه‌رچه‌نده پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)به‌رزو بڵند بێت، هه‌ر له بازنه‌ی به‌ندایه‌تی دایه‌و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رزبكرێته‌وه بۆ پله‌ی خوایه‌تی و سیفاتی خوای بدرێتێ، هیچ گومانێك نیه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خاوه‌ن بانترین و بڵندترین پله‌یه لای خوای په‌روه‌ردگارو هیچ كه‌سێكی تر ناگاتهو ئه‌و پله‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پله‌ی خوایه‌تی پێ بدرێت و له پله‌ی به‌ندایه‌تی خۆی زیاتر به‌رزبكرێته‌وه، وه كه‌ماڵ و ته‌واوكاری پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له ته‌واوی به‌ندایه‌تی و ملكهچیدایهتی بۆ خوای گه‌وره، كه‌واته ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌نده‌ی كامڵ و ته‌واوی خوایه‌و هیچ كه‌م و كوڵای نیه له به جێهێنانی وه‌زیفه‌ی به‌ندایه‌تیدا.
ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به جێی هێناوه‌و بۆی ده‌سته‌به‌ر بووه بۆ هیچ كه‌سێكی تر له جیهاندا نه‌كراوه‌و نه‌بووه، هه‌ر ئه‌وه كه به‌نده‌ی هه‌ڵبژارده‌و نزیكی خوای گه‌وره‌یه مافی خۆیه‌تی ببێته خاوه‌نی بانترین پله‌و پایه لای خوای په‌روه‌ردگار، وه‌ك خوای گه‌وره له پیرۆزترین شوێندا به به‌نده‌ی خۆی وهسفداری ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت: سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ [الإسرا‌ء:1]. {پاكی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی كه شهورِهوی كرد له به‌شێكی كه‌می شه‌ودا به به‌نده‌ی خۆی له مزگه‌وتی حه‌رامه‌و بۆ مزگه‌وتی الاقصى كه دهوربهریمان پیۆزو پرِ به‌ره‌كه‌ت كردووه}.
جا ئه‌و هه‌م به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌یه، وه هه‌م پێغه‌مبه‌رو نێرراوی خواشه بۆ مرۆڤایه‌تی به گشتی، هه‌روه‌ك چۆن نابێت له‌و پله‌و ڕێزه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه كه‌م بكرێته‌وه، گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆی له كه‌ماڵ و ته‌واوه‌تی به‌ندایه‌تیدا بۆ په‌روه‌ردگاری ده‌بینێته‌وه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ [الكهف:110] { بڵێ من ته‌نها ئادهمیزادێكم وه‌ك ئێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌حی و نیگام بۆ دێت}، خوای گه‌وره فهزڵو رێزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی به سه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كاندا داوه به‌و وه‌حی و په‌یامه‌ی كه بۆته خاوه‌نی.
بونی ئه‌و به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌موو ئه‌و پێویستیانه له خۆ ئه‌گرێت كه باسمان كردن له: شوێن كه‌وتن و گوێرِایهڵیكردنی، جێ به جێكردنی فه‌رمانه‌كانی، وه‌ستان له ئه‌و سنوره‌ی كه دایناوه، هه‌روه‌ها له جۆر‌و شێوازی خواپه‌رستی و نزیك بونه‌وه‌مان له په‌روه‌ردگار، خوا په‌رستی نه‌كه‌ین مه‌گه‌ر به‌وه نه‌بێت كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) پێی هاتووه، وه قسه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌خه‌ینه پێش قسه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره جا ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه‌سێك بێت و هه‌ر قسه‌یه‌ك بێت، تا كۆتایی ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) به جێیان بێنین.
|