 ئازارپێنه‌گه‌یاندنی صلی الله علیه وسلم (عدم أذيته صلى الله عليه وسلم)
یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه پێویسته بزانرێت له بواری خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ردا ئازار نه‌دانیه‌تی، به‌وه‌ی كه گاڵته به خۆی یان به به‌رنامه‌كه‌ی یان به فه‌رمووده‌كانی بكرێت، به‌ڵكو خوای گه‌وره -سبحانه تعالی- ڕوونی كردۆته‌وه كه ئازاردانی پێغه‌مبه‌ر(به قسه‌و توانج و پلار) له كاری دوڕووه‌كانه و ئه‌فه‌رموێت: وَمِنْهُمُ الَّذِينَ يُؤْذُونَ النَّبِيَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ[التوبة:61]. {هه‌ندێكی تر (له دوڕووه‌كان) ئه‌وه‌نده نه‌فامن، ئازاری دڵی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌ده‌ن، به‌وه‌ی كه ده‌ڵێن: (محمد) گوێ بۆ هه‌موو كه‌س ئه‌گرێت}.
جا هه‌ر قسه‌یه‌ك جۆرێك له كه‌مكردنه‌وه‌ی یان بێ ڕێزی تیا بێت به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، یان ئازاردانی خۆی یان سوننه‌ت و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی، ئه‌وه له كرده‌وه‌ی دوڕووه‌كانه‌وه نیفاق و دوڕوویی هه‌ره گه‌وره‌یه-خوا بمانپارێزێ- ئیمان و باوه‌ڕ نه‌چۆته هیچ دڵێكه‌وه ئه‌گه‌ر ڕقی بێ له پێغه‌مبه‌رو خۆشی نه‌وێت و كینه‌و بوغزی به‌رامبه‌ری پێغه‌مبه‌ر هه‌بێت صلىالله علیه وسلم، دڵێكی به‌و شێوه‌یه خاوه‌نی تۆزقاڵێك ئیمان و باوه‌ڕ نیه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی له ڕیزی موسڵمانان نیه.
به‌ڵی خه‌ڵكی پله پله‌و جۆراو جۆرن له‌خۆشه‌ویستیاندا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، به‌ڵام ئیمانداری ڕاسته‌قینه به هیچ شێوه‌یه‌ك دڵی خاڵی نیه له خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، با كه‌میش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵێك ڕق و كینه چه‌كه‌ره‌ی كردبوو به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا په‌نا به خوا ده‌بێته هۆی بێ باوه‌ڕبون و له ڕێ ده‌رچوونی، ڕق لێبونه‌وه‌و باوه‌ڕپێهێنانی به یه‌كه‌وه كۆ نابنه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك، جا له نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئازارپێنه‌گه‌یاندنیه‌تی له خێزانه‌كانیدا، وه ئازا پێ نه‌گه‌یاندنیه‌تی له هاوه‌ڵه‌كانیدا به‌وه‌ی كه له ڕێز‌و پایه‌یان بێنیته خواره‌وه.
جا ئه‌وه‌ی ئازاری خێزانه‌كانی بدات یان له هاوه‌ڵه‌كانیدا ئازاری پێ بگه‌یه‌نێت وه‌ك ئه‌وه وایه ئازای پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) دابێ، هه‌ر كه‌سێك بێت ئه‌گه‌ر ئازاری خێزانه‌كه‌ی یان هاوڕێ و براده‌ره‌كه‌ی یان خۆشه‌ویسته‌كه‌یت دا ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه ئێش و ئازارت به خۆی گه‌یاندبێت، ده‌ی ئه‌بێ چۆن بێ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ئازار ئه‌دات و خێزانه‌كانی یان هاوه‌ڵه به‌رزه‌كانی له‌كه‌دار ئه‌كات؟! ئه‌مه لای زۆربه‌ی موسڵمانان ڕوونه سوپاس بۆ خوا، ویستمان ته‌نها ئاگاداریه‌ك بێت و بزانیت كه نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئازارنه‌دانیه‌تی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه.
|