 پێغەمبەرﷺ باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە رۆژانێك دێت درۆزن راستگۆیە..!
فەرمودەیەکی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەست پێدەکەم و دەرگای پرۆژەکەی پێدەکەمەوە..
سيأتي على الناس زمان سنوات خداعات: يصدق فيها الكاذب ويكذب فيها الصادق،
ويؤتمن فيها الخائن ويخون فيها الأمين، وينطق فيها الرويبضة. قيل يا رسول
الله وما الرويبضة؟ قال: الرجل التافه ينطق في أمر العامة.
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: رۆژانێك دێت بەسەر خەڵکیدا رۆژانی
چەواشەیە: ئەو کاتە درۆزن بە ڕاستگۆ لە قەڵەم ئەدرێت وە بە پێچەوانەوە
ڕاستگۆ دەبێتە درۆزن، خەڵکی خائین لەو رۆژانەدا بە دەست پاك و سالارو
سەنگین ناو دەبرێت، ئەوەیشی پاو چاك و دەست پاك سەر راستە دەبێتە خائین
خەڵکی بە خراپەکار ناوزەدی دەکەن، خەڵکێکی رویبضە لێدوان ئەدات لەسەر رەوشی
موسڵمانان، هەوەڵان – ڕەزمەندی خوایان لێبێت- نەیاندەزانی رویبضە کێین؟
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم ) بۆی رونکردنەوە کە پیاوێکی هیچو پوچ و
سەرسەری لە سەر ژیانی موسڵمانان و خەڵکی بە گشتی ئەدوێت ئەو دەبێتە
خاوەن پلان و بەرنامە بۆیان.
ئەم هۆکارە چیە-؟ کە خەڵکێکی تافیهو و هیچو پوچ لە کارو فەرمانی موسڵمانان
قسە بکەن ئەوان پلاندانەری کاری خەڵکی بن بە گشتی، ئەم فەرمودەیە کە باسی
ئەو رەوشەمان بۆ دەکات هۆکارەکەی ئەوەیە کە بانگخوازان و زانایانی ئاینی
خۆیان بەدوور دەگرن لە ووتنی راستیەکان بۆیە “رویبضە” بە پێی پەتی تێکەوتون
ئەوان کارو فەرمانی موسڵمان دەبەن بە رێگاوە چەندە نەنگیە مامۆستایەکی
ئاینی و مەلا بەڕێزەکان بچەنە بەردەم بەرپرسەکان زەلیل بن، یاخود وەك
مەدخەلیەکان کە بونتە شەرەمەزاری بۆ موسڵمانان دەڵێن: کاروباری دنیامان
بەدەست عەلمانیەکانە کە ئەوان بە ئەمیری خۆیانی دەزانن.
|