 پێغەمبەر ﷺ باسی بەرپرسیارێتیمان بۆ دەکات
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت (صلى الله عليه وسلم) ( كلكم
راع.. وكلكم مسئول عن رعيته )واتا هه‌مووتان شوانن وه به‌رپرسن له
مێگه‌له‌کانتان ، هه‌روه‌ها هه‌مووتان به‌ر پرسن له ژێر ده‌سته‌کانتان..
به‌مانای ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌س ده‌توانێت له ماڵی خۆی پیاده‌ی دینی
خوای گه‌وره بکات، په‌یامی خوای گه‌وره له ماڵی خۆیدا بچه‌سپێنیت یان
مامۆستا ده‌توانێت له قوتابخانه‌که‌ی خۆیدا یان فه‌رمانبه‌ر له
فه‌رمانگه‌که‌یدا، هاوڕێك له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی له ده‌ره‌وه، بازرگان
له‌گه‌ڵ فرۆشیارانی یان کڕیارانی هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانن شه‌رعی خوا
پیاده بکه‌ن وه کاری زۆری تر هه‌یه که کۆمه‌ڵگا پیادەی بکه‌ن، به بێ
ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات هیچ توانیه‌کی به‌سه‌ر دا هه‌بێت؛ کۆمه‌ڵگا
ده‌توانێت خۆی فه‌رمان به چاکه بکات و ڕێگر بیت له خراپه، هه‌ر
کۆمه‌ڵگا چاك بوو ڕێگر ده‌بێت له گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل ڕوپامای ..هتد، که
کۆمه‌ڵگا توانی واز له‌م کارانه بێنت ئه‌وه کۆمه‌ڵگا پارسه‌نگی
شه‌رعی وه‌رده‌گرێت کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام له
ڕاستیدا ئه‌م کارانه کاری کۆمه‌ڵگایه نه‌ك حاکم!!
|