 ١- مانا و پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی (معنى المحبة وتعريفهـا)
مانای خۆشه‌ویستی له زمانه‌وانیدا زانراوه، له شه‌رعیشدا بریتیه له: كارێكی زیاتر له ته‌نها مه‌یلێكی سروشتی بۆ خۆشه‌ویست، خۆشه‌ویستی خوا‌و خوشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رو خوشه‌ویستی ئیمانداران، خۆشه‌ویستی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی داوون و بۆی بریارداوین، ئه‌مانه كارێكی زیاترن له ته‌نها مه‌یل و به‌لاچونێكی سروشتی ده‌ورنی، به‌ڵكو پێویستی به لایه‌نی هه‌ڵژاردن داوالێكردنه‌وه هه‌یه، واته: ده‌بێ ئه‌و خۆشه‌ویستیه به هه‌ڵبژارده‌وه خۆشی خۆت بێت و له ده‌رونته‌وه هه‌ڵقولاَبێت و پێت سپێرداراوه‌و داوات لێكراوه، نه‌ك ته‌نها خۆشه‌ویستیه‌كی سروشتی بێ و به‌س.
وه به زاراوه هاوچه‌رخه‌كانمانه‌وه ده‌ڵێم: خۆشه‌ویستی شه‌رعی بریتی نیه له سۆزێك كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به ویژدانه‌وه هه‌بێت و به‌س، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به هه‌ر یه‌ك له وێژدان و سۆز له گه‌ڵ ژیری و ویست و ئیراده وه له گه‌ڵ كرده‌وه‌ش: كرده‌وه‌ی دڵ، وه كرده‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان، چونكه به‌شێكی گرنگه له ئیمان.
وه ئیمان لای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت وه ڕون و ئاشكرایه لای هه‌مووان كه بریتیه له: گوفتارو كردار، گوفتاری دڵ و زمان، وه كرده‌وه‌ی دڵ و ئه‌ندامه‌كان، هه‌ر وه‌ك له شوێنی خۆیدا ڕونكراوه‌ته‌وه.
له سه‌ر ئه‌مه‌وه هه‌ر كه‌س وا گومانی برد كه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ته‌نها مه‌یل و به لاداچونێكی سروشتی ویژدانیه بۆی، ئه‌وه كه‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكراوه؛چونكه هه‌ر ئه‌م گومانه بوو كه كۆمه‌ڵێك له‌م ئوممه‌ته‌ی له خشته برد‌و توشی كه‌موكوڕی بوون له حه‌قی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا(صلى الله عليه وسلم)، وازیان له ڕێڕه‌وه‌كه‌ی هێناو شه‌ریعه‌ته‌كه‌یان فڕێداو و توشی بێ ئه‌ده‌بی بوون له خزمه‌تیداو وازیان له حوكم و فه‌رمانه‌كه‌ی هێنا، وه كه‌وتنه پێشده‌ستی كردن له به‌رده‌م فه‌رمان و ڕێنمونیه‌كانیدا، ئه‌مه له گه‌ڵ بونی په‌یوه‌ندیه‌كی عاتیفی و سۆز له گه‌ڵ خودی پێغه‌مبه‌ردا، وه گۆرانی و پیاهه‌ڵدانیدا، وه سه‌رسوڕمانیان به ته‌واوێتی و كه‌ماڵیدا، له‌وانه‌شه جار جار بگریانایه كه ناوی ئه‌براو باسی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌كرا و به په‌رۆشه‌وه سه‌ڵاواتیان بۆی لێ ئه‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ش كه ئه‌ڵێت: مانای خۆشه‌ویستی بریتیه له گۆێڕایه‌ڵی و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی، خۆگرتنه‌وه به سوننه‌ت و ڕێبازه‌كه‌ی و به‌س، ئه‌و ڕاسته‌قینه‌ی نه‌پێكاوه‌و كه‌موكوڕی هه‌یه له خۆشه‌ویستیه‌كه‌یدا، چونكه ئه‌م شێوه‌ی لێكدانه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی، پێویستی و داواكاری خۆشه‌ویستیه نه‌ك خودی خۆشه‌ویستیه‌كه،
گۆێڕایه‌ڵی و ملكه‌چ بوون له خۆشه‌ویستیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، پێویستی خۆشه‌ویستن نه‌ك خۆشه‌ویسته‌یه‌كه بن، تۆ تا كه‌سێكت خۆش نه‌وێت چۆن گوێڕایه‌ڵی ده‌بیت و خۆشت ده‌وێت، كه‌واته ملكه‌چ بوون و گوێڕایه‌ڵیكردن له پێویستیه‌كانی خۆشه‌ویستین نه‌ك هه‌موو خۆشه‌ویستی له ملكه‌چ بوندا كۆبوبێته‌وه‌و به‌س، كه‌واته خۆشه‌ویستی كارێكی زیاتره له‌وه، خۆشه‌ویستی به‌م پله‌یه كارێكی گرنگه‌و گه‌وره‌یه كه كاره‌كانی ئیمان.
شێخی ئیسلام ئیبن تیمیه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ به جوانی مانای خۆشه‌ویستی ڕوون كردۆته‌وه، ئه‌فه‌رموێت: إذا كان الحب أصل كل عمل من حقٍ أو باطل، وهو أصل الأعمال الدينية وغيرها، وأصل الأعمال الدينية حب الله ورسوله كما أن أصل الأقوال الدينية تصديق الله ورسوله، فالعملان القلبيان العظيمان إذاً هما المحبة والتصديق، المحبة هي أصل جميع الأعمال والتصديق هو أصل جميع الأقوال الإيمانيه"ئه‌گه‌ر بنچینه‌ی هه‌موو كارێك حه‌ق بێ یا ناحه‌ق له خۆشه‌ویستیه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، كه بنچینه‌ی فه‌رمانه ئاینیه‌كان و ئه‌وانی تریشه، بنچینه‌ی فه‌رمانه‌كانه ئاینیه‌كان خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره، هه‌روه‌ك چۆن بنچینه‌ی گوفتاره ئاینیه‌كانیش به ڕاستگرتنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره، كه‌واته ئه‌و دوو كرده‌وه گه‌وره‌یه‌ی كه بنچینه‌كه‌ی له دڵه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێن بریتین له خۆشه‌ویستی و به ڕاستگرتن، خۆشه‌ویستی چاوگه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌كانه، وه به ڕاستگرتن و باوه‌ڕپێكردنیش بنچینه‌ی هه‌موو قسه‌و گوفتاره ئیمانیه‌كانه".
وه له شونێكی تردا ئه‌فه‌رموێت: أصل الإيمان العملي هو حب الله تعالى ورسوله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وحب الله هو أصل التوحيد العملي وهو أصل التأليه الذي هو عبادة الله وحده لا شريك له، فإن العبادة أصلها أكمل أنواع المحبة مع أكمل أنواع الخضوع وهذا هو الإسلام "بنچینه‌ی ئیمانی كرده‌وه‌یی بریتیه له خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، وه خۆشه‌ویستی خوا بنچینه‌ی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیه و كه ئه‌ویش بنچینه‌كه‌ی التڕلیه كه بریتیه له به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره به تاك و ته‌نهاو بێ ئه‌وه هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌یت، چونكه بنچینه‌و چاوگی به‌ندایه‌تی بریتیه له كامڵترین و بانترین جۆری خۆشه‌ویستی له گه‌ڵ كامڵترین و بانترین پله‌ی گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چی كه ئه‌مه‌شه بریتیه له ئیسلام".
وه ئه‌ڵێت: أصل الإشراك العملي في الله الإشراك في المحبة، كما قال تعالى: rوَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبّاً لِلَّهِ[البقرة:165]. "بنچینه‌ی شیرك و هاوه‌ڵگیری كرداری بۆ خوای گه‌وره بریتیه له هاوه‌ڵگیری و شیركی خۆشه‌ویستی(شرك المحبه)، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {هه‌ندێ له خه‌ڵكی هه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی خوا په‌رست بێت شتانی تر دائه‌تاشێت بۆ خۆی و خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و بت و به‌رنامۆلكه‌و توله ڕێیانه‌وه خۆشی دوێن وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ئه‌وێت، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت(كه به‌راورد ناكرێن)}.
هه‌روه‌كو زانراوه كه ته‌ئیلیهی خوا سبحانه‌وتعالی و شه‌هاده‌ت دان به لا اله اله الله وه‌رگیراوه له الأله یان له الوله، وه الأله مانای: به‌ندایه‌تی و ملكه‌چ بوون ئه‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه: وَيَذَرَكَ وَآلِهَتَكَ [الأعراف:127] ، وه یان ئه‌گه‌ر له (الوله)وه وه‌رگیرابوو، ئه‌وه مه‌به‌ست پێی: پله‌یه‌كی به‌رز له پله‌كانی خۆشه‌ویستی دێت، كه په‌یوه‌ست بونی دڵه به ته‌واوی به خوای په‌روه‌ردگاره‌وه، كه هه‌ر ئه‌و په‌ستراوه به تاك و ته‌نهاو هیچ هاوه‌ڵێكی نیه.
جا لێره‌وه شیرك و هاوه‌ڵگیری موشریكه‌كان دروست بوو كاتێك كه‌سان و شتانی تریان جگه له خوای گه‌وره خۆش‌ویست، وه دڵیان په‌یوه‌ست بوو پێیانه‌وه، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ست بونی دڵه‌وه ئیتر هاواریان لێ كردن و په‌رستنیان و داوای یارمه‌تیان لێ كردن كه جگه له خوا بێن به هانایانه‌وه، وه ئه‌و مافه‌ی كه ته‌نها مافی خوای گه‌وره‌یه‌و هه‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌و بكرێت ئه‌مان دایان به په‌رستراوه‌كانیان، جا ئه‌مه‌یه مانای گه‌وره‌و فراوانی خوشه‌ویستی لای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، كه خۆشه‌ویستی له چوارچێوه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سۆز‌و عاتیفه ئه‌هێنێته ده‌ره‌وه، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه سۆفیه‌كان به بێ هیچ بیچینه‌و بنه‌مایه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن و هاواری بۆ ئه‌كه‌ن.
ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌كه‌ونه هاوار بۆی، له‌وانه‌یه به هۆنراوه‌یه‌ك یان ئاهه‌نگێكی زیكر، یان هه‌ر شتێكی تر خاڵی بێته‌وه‌و كاریگه‌ری ته‌واو ببێ، به پێچه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستیه‌ك كه لای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، كه كرده‌وه‌ی دڵ و هه‌وره‌ها ئه‌ندامه‌كانیش ئه‌گرێته‌وه كه ئه‌ویش هه‌ر په‌یوه‌سته به كرده‌وه‌ی دڵه‌وه، وه خۆشه‌ویست له‌م حاڵه‌دا گوێڕایه‌ڵه، هه‌میشه یادی خوا ئه‌كات، دڵی په‌یوه‌سته به خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه.
به‌ڵام خۆشه‌ویستی سۆفیگه‌ری یان خۆشه‌ویستی داهێنراوو بیدعی بێ سوود، ئه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه كه پێشین ناویان لێ ناوه به زه‌نده‌قه، كه فه‌رموویانه: { من عبد الله بالحب وحده فهو زنديق، ومن عبد الله بالخوف وحده فهو حروري، ومن عبد الله بالرجاء وحده فهو مرجئ، ومن عبد الله بالحب والخوف والرجاء فهو المؤمن}{ هه‌ركه‌سێك ته‌نها به خۆشه‌ویستی خوا بپه‌رستێت ئه‌وه زندیقه واته له دین ده‌رچووه، وه هه‌ر كه‌سێكیش ته‌نها به ترس خواپه‌رستی بكات ئه‌وه حه‌روریه(واته له‌وانه‌یه كه پێیان ده‌وترێت ده‌رچووه‌كان-الخوارج-)، وه هه‌ركه‌سێكیش ته‌نها به ئومێد‌و هیواوه خواپه‌رستی بكات ئه‌و موڕجیئه‌یه، وه هه‌ركه‌سێكیش به هه‌رسێك له خۆشه‌ویستی و ترس و هیواوه خواپه‌رستی بكاته ئه‌وه ئیمانداری حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌یه} جا ئه‌مه‌یه قسه‌ی دروست و ته‌واو له سه‌ر خۆشه‌ویستی.
وه بۆ به ڕونكردنه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستیه نادروست و زه‌نده‌قه‌یه‌ی كه له ڕابوردودا هه‌بووه چه‌ند دێڕێكی شاعیری سۆفی (ابن عربی) به نموونه دێنینته‌وه تاكو بزانین كه ئه‌و خۆشه‌ویستیه بێ بنه‌مایه چۆن له دینی ده‌ركردووه، ئه‌ڵێت :
لقد كنت قبل اليوم أنكر صاحبي إذا لم يكن ديني إلى دينه داني
لقـد صار قلبي قابلاً كل صورة فمرعىً لغزلان، وديراً لرهبان
وبيـتاً لأوثـان، وكعبةَ طائف وألواحَ توراةٍ، ومصحفَ قرآن
أديـنُ بدينِ الحبِّ أَنَّى تَوَجَهَت رَكـَائِبُه فَالـحُبُّ ديني وإيماني
جا كاتێك خۆشه‌ویستی گه‌شته ئه‌و ئاسته، خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر گه‌شته ئه‌و ئاسته دابه‌زیوه‌ی كه هیچ سنوور‌و ڕێكخه‌رێكی نه‌بێت و ته‌نها سۆز‌و عاتیفه‌یه‌كی بێ بنه‌ما بێت، كۆمه‌ڵێك له‌م ئوممه‌ته له‌وانه‌ی كه به‌و شێوه‌یه بوون كه‌وتنه تیاچوون و زیاده‌ڕه‌وییه‌كی ئێجگار بێ مانا‌و گه‌وره‌وه، كه زیاتر له بابه‌ته‌كانی داهاتوودا ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه ان شا‌ء الله، ئه‌مانه به ته‌واوی له حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویستی شه‌رعی چونه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها له به‌ر نه‌فامی و بێ ئاگاییان بووه بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه شه‌رعیه‌ی كه پێویسته له به‌رده‌میدا بوه‌ستین و هیچ زیاده‌ڕه‌وی و كه‌مڕ‌ه‌ویه‌كی تیا نه‌كه‌ین، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- فه‌رمانی پێ داوین و دین به بێ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌یه وه‌رناگیرێت و قبوڵ ناكرێت لای په‌روه‌ردگار.
|