 پله‌وپایه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم لای خه‌ڵكی (منزلة النبي صلى الله عليه وسلم عند الناس)
ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت هه‌موو مافێكی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌سه‌لمێنن و دانی پیا ده‌نێن، باوه‌ڕیان وایه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌نده‌و نێرراوی خوایه، هه‌ر ئه‌وانن كه پابه‌ندن به ڕێنومایی و هیدایه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه، هه‌ر ئه‌وانن كه شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و شه‌رع و به‌رنامه‌یه‌ن كه هێناویه‌تی، به هیچ شێوه‌یه‌ك له پله‌و رِێزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)كه‌م ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و ته‌قدیر بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بڕیار ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵه‌كان و پێشینه چاكه‌كان ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان زانیوه‌و له سنوری خۆیدا وه‌ستاوون.
ئه‌هلی سوننه‌ت نه‌كه‌وتونه ئه‌و شتانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌هی و جڵه‌وگیری لێ كردوون وه‌ك ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر تێی كه‌وتوون، هه‌روه‌ك شێخی ئیسلام ابن تیمیه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ باسیان ده‌كات و ده‌ڵێت: " أن باب محبة الله ومحبة رسوله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الناس فيها طرفان فطرف أول وهم أشباه اليهود، أما أهل النظر والكلام والمنتسبين إلى العلم جحدوها وكذبوا بتحقيقها، وفريق من أهل التعبد والتصوف والزهد أدخلوا فيها من الاعتقادات والإرادات الفاسدة ما ضاهوا بها المشركين، فالأولون يشبهون المستكبرين وهؤلاء يشبهون المشركين، ولهذا يكون الأول في أشباه اليهود ويكون الثاني في أشباه النصارى "( ده‌روازه‌ی خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)خه‌ڵكی تیایدا دوو كۆمه‌ڵن، كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م هاوشێوه‌ی جووله‌كه‌ن، ئه‌هلی كه‌لام و تێڕوانین و ئه‌وانه‌ی پاڵدراون بۆ لای عیلم حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان به درۆخشتۆته‌وه‌و زانیویانه به‌ڵام ملكه‌چی نه‌بوون، وه كۆمه‌ڵێكیش له ئه‌هلی ته‌صه‌وف و دنیانه‌ویستی، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ له بیروباوه‌ڕو ویست و ئیراده‌ی فاسدو بێ كه‌ڵكیان تێكه‌ڵاو به خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره كردووه كه پێشی موشریكه‌كانیان پێ داوه‌ته‌وه، جا چینی یه‌كه‌م ئه‌گونجێن به گه‌وره‌و خۆ به زلزانه‌كان كه له ئه‌نجامی باوه‌ڕبه خۆبوون و ملهوڕییانه‌وه باوه‌رِیان به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌هێناوه، چینی دووه‌میش له هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران ئه‌چن، له به‌ر ئه‌وه یه‌كه‌میان له هاوشێوه‌ی جوله‌كه‌ن و دووه‌میشیان هاوشێوه‌یه نه‌سرانیه‌كانن) ئه‌مه له ورترین و كۆترین ئه‌و لێكدانه‌وانه‌یه كه له سه‌ر حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه وترابێت.
كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ن كه لێكچونێكیان له گه‌ڵ جوله‌كه هه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه دڵیان ڕه‌قه‌و جگه‌ریان پڕله كینه‌یه، له په‌ڕه‌كانی دڵیانا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)جێگای نه‌بۆته‌وه‌و تێكه‌ڵ نه‌بووه، دڵیان ئارام و به‌خته‌وه‌رو خۆشنوده نه‌بووه به خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵكو دیارده‌ی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامیان له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) بریتیه له ڕق لێبونه‌وه‌و دڵره‌قی و وشكی نواندن له گه‌ڵیدا، ئه‌بینیت كه زۆر كه‌م نه‌بێت باسی ناكه‌ن و یادی ناكه‌نه‌وه، وه ئه‌گه‌ر یادیشیان كرده‌وه‌و باسیشیان كرد دروودو سه‌ڵاواتی بۆ نانێرن.
وه له‌وه‌ش خراپتر‌و توندتر ئه‌وه‌یه كه وازیان له سوننه‌ت و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی هێناوه، دوژمنایه‌تی شوێنكه‌وتووه‌كانیشی ئه‌كه‌ن، به‌رهه‌ڵستی به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌ن، دوژمنه‌كانی ئه‌كه‌نه دۆست و سه‌رپه‌رشتیكاری خۆیان، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه جوله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان ئه‌كه‌ن دۆست و سه‌رپه‌رشتیكاری خۆیان و به گۆێیان ئه‌كه‌ن و به فه‌رمانیان ئه‌جوڵێنه‌وه‌و شوێن بیروڕاو په‌یڕه‌وو پرۆگرام و ده‌ستورو یاساكانیان ئه‌كه‌ون و ملكه‌چ و گه‌ردن كه‌چ ئه‌بن بۆ هه‌ڵس و كه‌وت و خوو نه‌ریت و ته‌قالیدیان.
ئه‌مانه دورترین كه‌سن له پێغه‌مبه‌رو له خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم)، له ڕابوردوی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا به‌شێكی له‌وانه تیا بووه یان نموونه‌یان هه‌بوو، ئه‌وانیش كه فه‌یله‌سوفه‌كان وئه‌هلی كه‌لام ئه‌وانی تریش بوون.
به‌ڵام كاره‌كه له‌م ڕۆژگاره‌دا گه‌شتۆته چڵه پۆپه‌ی و له‌وانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه به ته‌واوی له ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) خۆیان داڕنیوه‌و گومڕا بوون و شوێن به‌رنامه‌كانی دیكه كه‌وتوون.
قسه كردن له سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه زۆر هه‌ڵده‌گرێ، ئه‌م وه‌سفانه‌یان به‌سه كه باسمان كردن، به‌سه دڵڕه‌قی و بێ‌ڕێزییان بۆ پێغه‌مبه‌ری خو(صلى الله عليه وسلم)ا، وه پێشێل كردنیان بۆ مه‌قام و پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره.
به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر: ئه‌وانه‌ی كه هاوشێوه‌ی نه‌سرانی و موشریكه‌كانن، له ڕاستیدا چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی جیاجیان، وه له گومرابوون و سه‌رلێ شێواویشدا چه‌ند به‌ش وكۆمه‌ڵێكن، وه گشتی مسوڵمانان یان له‌وانن یان شوێن كه‌وته‌ی ئه‌وانن كه داواكارین خوای گه‌وره بیانگێڕێته‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست، به راستی ئه‌وانه كه‌وتونه‌ته هه‌مان زیاده‌ڕه‌وی له سنورده‌رچوونی نه‌سرانیه‌كان به‌رامبه‌ر به عیسا سه‌لامی لێبێ.
هه‌روه‌ك چۆن نه‌سرانیه‌كان ڕۆچوون له عیسادا سه‌لامی لێبێ و زیاده‌ڕه‌وی به ڕاست و چه‌پدا بردنی و گومڕای كردن، ئه‌مانیش به هه‌مان شێوه‌ن به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێندا به ناوی خۆشه‌ویستی و پله‌ی به‌رزوی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌وه بێڕێزی پێ ئه‌نوێنن، پله‌و پایه‌و شوێنی به‌رزی پێشێل ئه‌كه‌ن و به خۆیان نازانن، به ڕاستی ئه‌وانه گومڕابوون له چۆنیه‌تی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رداو كردویانه مه‌سه‌له‌یه‌كی عاتفی و هه‌ست و سۆز‌و ویژدان و هیچی تر، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ریان كردووه‌ته یادێك كه ته‌نها له‌كاتێكی تایبه‌تیدا بكرێته‌وه‌و هیچی تر، هیچ گوێ ناگرن و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی نابن و دورناكه‌ونه‌وه له‌وانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی كردوون، نه كرده‌وه‌كانی دڵ جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن وه نه كرده‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیش، به‌ڵكو ته‌نها عاتیفه‌و هه‌ست و سۆزێكی بێ ناوه‌ڕۆكه‌وچیتر نیه.
|