بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 چۆنێتی مامەڵەی پێغەمبەر ﷺ لەگەڵ لادێیەکانی دەوەروبەری مەدینە
03/08/2014
بینین: 2734

پیاوێکی ئەعرابی ناوی زاهیری کوڕی حەرامی ئەشجەعی بوو.. دیاری بۆ پێغەمبەر خوا هێنابوو (صلی اللە علیەوسلم).. لە پەنیرو هەندێك شیرەمەنی ، سەروەرو نوری چاومان ئەویش هەندێك لە خوارماو ئاردی بە دیاری بۆ پێچایەوە دەیە دەستی زاهیر رەزامەندی خوای لێبێت،بەڵام ئەوەی کە بەلای منەوە سەیرە..بوو ئەم پیاوە ئەعرابی بوو لاشەیەکی لاوازی  هەبوو ، پاشان زۆر ناشرین بوو وەك رووخسار دانەکانی هەموو شکا بوون دەستی چرچ بووبو لەتاو کارو گەرمای دەشت کە شوان بوو بە هەمیشەیی خەریکی کارکردن بووو، لەگەڵ ئەوەیشدا پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم).. زۆری خۆشی دەویست باوەشی پێدا کرد دەستی لەناودەستیدا بووقسەی خۆشی بۆدەکرد، دوای چەند رۆژێك پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیەوسلم).. دەچێتە دەرەوەی شاری مەدینە ئەم پیاوە ئەعرابیە دێتەوە بۆ ناوشاری مەدینەو هەندێك  شتو مەک و شیرەمەنی پێیە  پێغەمبەری خۆشی دەویت دەڵێت : پیش ئەوەی دەست بکەم بە فرۆشتنی کەرەستەکانم دەچم سەرێك ئەدەم لە خۆشەویستمان پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم).. کەدەچێت بۆ ماڵیان هەواڵ دەپرسیت دەڵێن لە ماڵ نیە، ئەویش دەڵێت کەهاتەوە بڵێن زاهیر هاتبوو سەریكت لێبدات، کە پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم).. گەڕایەوە بۆ ماڵ هەواڵیان دایە لە کاتی ئێوەریەکی دڕەنگدابوو کە زاهیر هاتووەبۆ لای جەنابتان.
 من بۆ خۆم واهەستم کرد پێغەمبەری خوا ماندووە لەوانەیە جارێکی تر بیبنێت، ئەوەی کەسەرنجی راکێشام ئەوەبوو خێرا دەست بەجێ هەڵساو چوو بۆناوبازاڕی مەدەینەو بە شوێن زاهیردا دەگەڕا تا دۆزیەوە لەدواوە باوەشیکرد بە زاهیرد کە جلێکی زۆر سادە هەمووگیانی عارەق بوو زاهیر نەیزانی کە پێغەمبەری خوایە (صلی اللە علیەوسلم).. هاواریکرد خۆشەویستمان ئەم بەندەیە بۆ فرۆشتن ئەم بەندەیە بۆ فرۆشتن چەند جاریك دووبارەی کردوە..توند باوەشی پێداکردبوو، خەڵکەکەش پێدەکەنین، زاهیر سەرەتا زۆر ترسا ووتی ئەمە هەرشتاکانم نافرۆشێت بەڵکو خۆشم بە شتەکانەوە دەفرۆشێت، ئینجا پێغەمبەری خوا لە دواوە سەری ماچ کردو دەستی کرد بە پێکەنین .. زاهیر بە پێغەمبەر گیانی فەرموو، (صلی اللە علیەوسلم).. دەبمفرۆشە بەخوا تاقیامەت بانگ بکەیت کەس منی ناوێت چونکە خۆی دەڵێت ئەوەندە ناشرینو لاوازم لە لاشەدا، بەڵام خۆشەویستمان (صلی اللە علیەوسلم)..دەفەرموێت زاهیر تۆ لای خوای گەورە زۆر گرانبەهاو خۆشەویستی، ئیتر من تێگەیشتم خۆشەویستمان فێرماندەکات کە چۆن  مامەڵە لەگەڵ هەژارو بێدەرەتان بکەین دەست لەناودەستیان بکەینو ئەگەر بۆنیشیان هات تەحەمولیان بکەین بۆ ئەوەی  هەست بکەن کە بەشێكن لە کۆمەڵگاگەیەو بەهیچ شێوەیەك نەهێڵین چینایەتی دروست ببێت، فرێری کردم کە چۆن دەستی ئەبوبەکر دگوشێتو تەوقەی لەگەڵ دەکات بە هەمانشێوە هاوڕێکانی و هاوەڵاکانی تریشی هیچ جیاوازیان نیە.


زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه