بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 پێغەمبەر ﷺ ڕایگەیاند: نامۆکان پاداشی ٥٠ هاوەڵیان هەیە
29/07/2014
بینین: 2358
پێویستە لە ناو خەڵکیدا نامۆ بیت! هەست بەوە بکەیت کە غەریبی!.
چونکە ئەم ئیسلامە بە غەریبی دەستی پێکردوە دەبێت خەڵکەکەشی هەر غەریب بێت، بە غەریبیش هەر دەگرێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگا..( : "فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ".)
هاوەڵەکان پرسیان پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)  غەریبەکان کێن ؟
ئەگەر دەتوێت هاوشێوەی هاوڵان کار بکەیت دەبێت نامۆ بێت، چونکە ئەو کەسەی کە گۆڕانکاری دەکات لە ناو خەڵکیدا، هەموو ئەو خەڵکە بە نامۆ تەماشای دەکەن..
بۆیە لە وەڵامدا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: نامۆکان ئەو کەسانەنن کە چاکسازیدەکەنەوە لەدوای  ئەوەی مرۆڤەکان خراپەکاریان بڵاو کردۆتەوە خەڵکی دەگرێنەوە بۆ سەر سوننەتی پێغەمبەرو ئاینی راستیان نیشان ئەدەنەوە..( : "الْغُرَبَاءُ الَّذِينَ يُصْلِحُونَ مَا أَفْسَدَ النَّاسُ مِنْ بَعْدِي مِنْ سُنَّتِي".)
خوای گەورەش لەو بارەوە  لە قورئاندا بۆ مان باس دەکات دەفەرموێت: وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٦٩﴾العنکبوت

ئەوانەی لە پێناوی ئێمەدا بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئێمە هەوڵ و کۆشش دەدەن و  خۆیان ماندوو دەکەن، بەڕاستی ئەوانە ئەوانە ڕێنمونی دەکەین بۆ هەموو ڕێبازێکی چاک و دروست (کە بەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئێمەی لەدواوەیە) بێگومان خوای پەروەردگار هاوەڵ و هاودەمی چاکەکاران و چاکەخوازانە.
لێرەوە مژدەیەك و هەواڵێکی زۆر گرنگمان ئەداتێ پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم)  و دەفەرموێت:-( : "فَإِنَّ مِنْ وَرَائِكُمْ أَيَّامَ الصَّبْرِ، الصَّبْرُ فِيهِنَّ مَثْلُ الْقَبْضِ عَلَى الْجَمْرِ، لِلْعَامِلِ فِيهِنَّ مِثْلُ أَجْرِ خَمْسِينَ رَجُلاً يَعْمَلُونَ مِثْلَ عَمَلِكُمْ".)
 رۆژانێك دێت؛ ئەو رۆژانە ئارام گرتویو صەبری راستەقینەی دەوێت، چونکە ئەوکەسانەی کە بانگەواز دەکەن وەك ئەوە وایە پشکۆی گەشەوەی گڕاوی لەسەر دەستیان هەڵگرتبێت، هەر کەس لەو زەمەنەدا کار بکات بۆ ئەم ئیسلامەو شوێنکەوتوی پێغەمبەر بێت ئەوا پاداشتی پەنجا صەحابەی هەیە..!
هاوەڵان هەمووی بە سەرسوڕمانەوە پرسیان پەنجا کەس لە ئێمە یان لە خەڵکی خۆیان..( فأصاب العجب الصحابة، فقالوا: يا رسول الله أجر خمسين رجلاً منا، أو منهم؟)
پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)  فەرمووی: بەڵکو پاداشتی پەنجا کەس لە ئێوەی هاوەڵی من..!( قال: "بَلْ أَجْرُ خَمْسِينَ رَجُلٍ مِنْكُمْ".)
کەواتە : خوێنەری ئازیز نائومێد نەبووی لە نوسینەکە، بەڵکو- هەوڵبدە بۆ ئەم ئیسلامە پاداشتی پەنجا لە هاوەڵانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)  وەردەگریت، واتا  پاداشتت وەك پەنجاکەسی هاوەڵانە نمونەی  ئەبوبکر وعومەر وعەلی و عوسمان و ئەبا عوبیدەو خالید و سعدی کوڕی ئەبی وەقاس، معازو عەبدوڵای کوری عومەرو  ئەبوهوریرەو  وەهەروەها..  ئەوانەی لەو زەمەن و سەردەمەدا ژیاون.

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه