 خوای گه‌وره و فریشته‌كانی دروود و سه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ده‌ن
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
الحمد لله رب العالمين الصلاة والسلام علی نبيينا وحبيبنا وشفيعنا محمد (صلی الله‌عليه وسلم) وعلی اله‌وأصحابه وسلم.
یه‌کێك له کاره هه‌ره‌باشه‌کان که به‌نده له خوای گه‌وره و به‌ده‌سه‌ڵات نزیك ده‌بێته‌وه، دروود و سەڵاواتدانە له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم). سەڵەواتدان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستمان یه‌کێکه له باشترین کار و پیرۆزترن کار لای خوای گه‌وره، به‌ڵکوو له گه‌وره‌ی ئه‌م که‌سه، گه‌وره‌ی نه‌وه‌کانی ئاده‌م خوای گه‌وره کردوویه‌تی به هۆکارێك بۆ ڕه‌حمه‌تی خۆی (الله، الجلیل، الوهاب، الجليل، العفو، الغني، العظيم، العليم) دروود و سەڵاوات ده‌نێرێت بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و دروودی خوا بۆ سه‌ر عەبدی، گه‌وره‌یییه بۆ ئه‌و عەبده. ئه‌ی ئێمه چی که سەڵاواتی له‌سه‌ر ناده‌ین؟ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النبي يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا. واته: به‌ڕاستی خوا‌و فریشته‌كانی دروود و سه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ده‌ن. خوا به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی ده‌ڕێژێت به‌سه‌ریدا، فریشته‌كانیش داوای پایه‌به‌رزی و لێبوردنی بۆ ده‌كه‌ن. ده‌سا ئێوه‌ش ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه، دروود و سه‌ڵه‌واتی له‌سه‌ر بده‌ن و سه‌لامی لێبكه‌ن. ئێمه‌ش ده‌ڵێین: (اللهم صل على النبى وسلم تسليما) یان ده‌ڵێین: (اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد). ته‌فسیری ڕامان.
کێ شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ی ده‌وێت، ئه‌وا با سەڵاواتی زۆر بدات له‌سه‌ری. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا ده‌ڵێن (نفسی، نفسی) واتە: )خۆم، خۆم)، ته‌نها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌چێته ژێر عه‌رشی خوا، ده‌چێته سوجده بۆ په‌روه‌ردگار و خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی موحەممەد، سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه، داوا بكه ده‌تدرێتێ. تكا بكه، لێتوه‌رده‌گیرێت. منیش سه‌رم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ڵێم: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، ئوممه‌تم، ئوممه‌تم. کێ پێیخۆشه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شه‌فاعه‌تی بۆ بکات، ئه‌وا با زۆربه‌ی کات سەڵاواتی له‌سه‌ر بدات. (اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد). سه‌یری گه‌وره‌یییه‌کی تر بکه؛ ئه‌گه‌ر تۆ یه‌ك جار سەڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بده‌یت، ئه‌وا خوای گه‌وره ده جار سەڵاوات له‌سه‌ر تۆ لێده‌دات. ماشاء الله له‌م فه‌زڵه گه‌وره‌یه! ئه‌گه‌ر ئێمه له ڕۆژێکدا هه‌زار جار سەڵاوات بده‌ین، خوای گه‌وره چه‌ند سەڵاوات له‌سه‌ر تۆ لێده‌دات؟ خۆت بیژمێره! دروودناردنی خوای گه‌وره بۆ سه‌ر عەبدێکی خێر و به‌ره‌که‌ته، دڵخۆشییه. خوایه‌کی گه‌وره سەڵاوات له‌سه‌ر عەبدیکی بێ‌توانا ده‌دات، سبحان الله. مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا. (الأنعام: ١٦٠). واته: هه‌ركه‌سێك له‌م دونیایه‌دا چاكه‌یه‌ك بكات، له‌ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌به‌رامبه‌ر چاكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
پیاوێك هات بۆ لای پێغه‌ببه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، وتی: ئه‌ی پێغه‌ببه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌گه‌ر له دوعاکانمدا چاره‌کێك له دوعانمدا ته‌نها سەڵاوات له‌سەر تۆ بده‌م؟ فه‌رمووی: ئه‌گەر توانیت. وتی: ئه‌ی پێغه‌ببه‌ر خوا (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی دوعاکانم سەڵاوات له‌سه‌ر تۆ بده‌م؟ فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر توانیت؛ یه‌عنی ئه‌گەر ڕۆژانه چاره‌کی دوعابکه‌ین حەوت خوڵەك و نیو ته‌نها سەڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌ببه‌ر خوا (صلی الله علیه وسلم) بده‌ین. کابرا وتی: ئه‌گه‌ر هه‌موو دوعاکانم ته‌نها سەڵاوات بێت له‌سه‌رت و ته‌نها ده‌ست بۆ وه به‌رز ده‌کاته‌وه؟ فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر وات کرد، ئه‌وا ئه‌و داواکاریانه‌ی له‌دڵتدایه و نایڵێیت، ئه‌وا دوعاکه‌ت گیرا ده‌بێت.
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا. (اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد).
هه‌رکاتێك یادی پێغه‌مبه‌رمان کرد (صلی الله علیه وسلم)، سەڵاواتی بۆ ده‌نێرین. پێشینان کاتێك فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)یان بۆ باس ده‌کرا یان ده‌یانوت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت، ئه‌گه‌ر ڕاکشابایه، داده‌نیشت. پێیان شه‌رم بوو باسی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکرێت و ئه‌م ڕاکشابێت.
ڕه‌زیل کێیه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ڕه‌زیل ئه‌و که‌سه‌یه که ناوی من هات و سەڵاواتی له‌سه‌ر نه‌دام و جبریل دوعا ده‌کات له‌و مرۆڤه که دۆڕاوه؛ ئه‌و که‌سه‌ی کە ناوی تۆ هات و سەڵاواتی له‌سه‌ر نه‌دایت، بڵی ئامین و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی ئامین. له حه‌دیسێکی تردا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لێی هه‌ڵه بوو ڕێگای به‌هه‌شت؛ ئه‌و که‌سه‌ی له‌بیری کرد سەڵاوات له‌سه‌رم. وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌زانێت بچێته به‌هه‌شته‌وه که پانتایییه‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر ئاسمان و زه‌وی ده‌بێت. (اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد). ئه‌مه یه‌کێکه له شێوازانه‌ی سەڵاواتدان که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاوه‌ڵانی فێر کردووه. ئه‌گه‌ر که‌سێك ڕۆژی ده جار سەڵاوات بدات له‌سەر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و خانه‌واده‌ی، ئه‌وا ڕۆژی قیامه‌ت به‌ر شه‌فاعه‌تی ده‌که‌وێت. به‌ڵی، ئێمه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له خۆمان، له پاره و ماڵومنداڵمان و هه‌رچی که هه‌مانه، خۆشتر دەوێت؛ بۆیه سەڵاواتی له‌سه‌ر ده‌ده‌ین و خوای گه‌وره‌ش کۆمه‌ڵه فریشته‌یه‌کی ته‌رخان کردووه له دونیا تا سڵاو بگه‌یه‌ننه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و دەسبەجێ پێیده‌گات. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کۆچی کردووه، به‌ڵام کاتێك ئێمه ده‌ڵێین السلام علیکم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، فریشته‌کان پێیده‌گه‌یه‌نن و خوای گه‌وره ڕۆح ده‌کات به‌به‌ریدا بۆ جوابدانه‌وه‌ی ئه‌و سڵاوه.
ئه‌مه چیرۆکی یه‌کێکه له شێخه به‌ڕێزه‌کان. تووشی نه‌خۆشییه‌ك بوو، بڕیاریان دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکه‌ن و نه‌شته‌رگه‌رییه‌که دوای چه‌ند ڕۆژێك سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. خوێنبه‌ربوونی ناوه‌وەی کردبوو. هه‌موو پزیشکه‌کا‌ن وتیان هه‌ر ده‌بێت دووباره نه‌شته‌رگه‌ری بکرێته‌وه، چونکه نه‌شته‌رگه‌ریی داهاتوو ساڕێژی ده‌کات. ژووری نه‌شته‌رگه‌رییان حازر کرد. کاتێك چوونه ده‌ره‌وه، ژنێکی پیر ژووره‌که‌ی خاوێن ده‌کرده‌وه. ژنه پیره‌که وتی به‌و شێخه که سەڵاوات بده له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و خانه‌واده‌ی و شێخه‌که وتی: (اللهم صل على محمد وعلى آل محمد). پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکه‌ن، پشکنینیان بۆ کرد. ئه‌نجامی پشکنینه‌که ئه‌وه‌ی ده‌رخست که شێخه‌که هیچ کێشه‌ی نییه و چاك بۆته‌وه. به‌ڵێ، ڕێگایه‌ك بۆ چاکبوونی کێشه‌کان سەڵاواتە له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
داوا له‌خوای گه‌وره ده‌که‌م که تینوێتیی دنیامان به په‌رداخێکی ئاوی که‌وسه‌ر به ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بشکێنێت. ئامین!
له دوعای خێر بێبه‌شمان مه‌که‌ن!
بۆ هه‌ر پرسیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمێڵەوە: [email protected]
.....................................
تێبینی: ده‌قی عه‌ره‌بیی فەرموودەکان زۆر درێژ بوون، هه‌ر بۆیه ته‌نها کوردییه‌که‌یم داناوه.
|