بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 چەند ئامۆژگاریەکی سەروەرمان ﷺ
04/04/2020
بینین: 1505
چۆن دەتوانم خۆشم نەوێت ، لەکاتێکا ئامۆژگاری کردووم بەوەی :
۱-لەخوا بترسم (اوصکم بتقوی اللە) ‌ئامۆژگاریتان دەکەم لەخوا بترسن .
۲-ڕاستگۆ بم (اصدقکم اذا حدثتم ) کە قسەتان کرد ڕاستگۆ بن
۳-پەیمان ببەمە سەر (اوفوا اذا وعدتم ) کە پەیمانێکتاندا بیبەنەسەر
٤-ئەمانەت پارێز بم ( ٲدوا ٳذا اوتمنتم ) ئەگەر ئەمانەتێکتان پێسپێردرا بیپارێزن و بیگەیەنن .
٥-ناپاکی نەکەم ( کبرت خیانە ٲن تحدث ٲخاک حدیثاً هو لک مصدق وٲنت بە کاذب ) واتە: بەڕاستی خیانەتێکی گەورەیە ،تۆقسەیەک بۆ براکەت بکەی ئەو باوەڕت پێبکات و خۆشت بزانی درۆیە .
٦- لەگەڵ دراوسێ چاک بم (احسن جوار من جاورک تکن مسلماً) واتە :لەگەڵ دراوسێ چاک بی موسوڵمانی
۷-سڵاو بکەم ، لەهەموو کەس بیناسم یان نەیناسم
۸- قسەم نەرم بێت،( فلین کلام و بذل وسماحُ و حسن الخلق ) قسە نەرمی و خۆراک بەخشین و بەخشندەی و ڕەوشت بەرزی .
۹-کاری باش بکەم (کل عمل بن ادم یضاعف الحسنە عشر امثالها الی سبعە مائە ضعف ) بەنی ئادەم هەر چاکەیەک کات بە دە ئەوەندە تا حەوسەت ئەوەندە بۆی زیاد ئەکرێت .
۱۰-لە لێپرسینەوە بترسم ( من نوقش الحساب عذبَ) هەرکەسێ لەسەر تاوانەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێ سزا دەدرێ .
١١- لە لای هەموو دارو بەردێ یادی خوا بکەم
١٢- لەسەر هەموو تاوانێک تەوبە بکەم .
١٣- لە ڕواڵەت و پەنهانید دڵسۆز بم
١٤ - لە ڕەزامەندی و توڕەیدا دادگەر بم .
١٥- بەو کەسە ببەخشم کە پێی نەبەخشیوم .
١٦- سەردانی ئەو کەسە بکەم کە سەردانم ناکات .
١٧- بێدەنگیم بیر کردنەوە بێت ، و قسەکردنم زیکر بێت ، ڕوانینیشم پەند وەرگرتن بێت .
١٨- تەنانەت گەر بکوژرێم یان بسوتێنرێم هاوەڵ بۆ خوا بڕیار نەدەم .
١٩- چاوم لە ئاست ژنی بێگانەدا دانەوێنم .
٢٠- بێئەمری دایک و باوکم نەکەم .
٢١- مەی نەخۆمەوە ، چونکە سەری هەموو خراپەیەکە .
٢٢- بێئەمری خودا نەکەم .
٢٣-فەرمانی پێکردوم : کەپێنج شت بپارێزم بەر لە پێنج شت:
گەنجی بەر لە پیری، لەشساغی بەر لە نەخۆشی ، دەوڵەمەندی بەر لە هەژاری ، دەست بەتاڵی بەر لە سەرقاڵی ، ژیان بەر لە مردن
٢٤_ فەرمانی پێ کرووم بە :
خۆشەویستی هەژار و نەداران و نزیک بونەوە لێیان ، لە کارو باری دنیایدا سەیری لە خۆم نزمتر بکەم ، نەوەک لە خۆم بەرزتر ، بە هەر جۆرێک بێت سیلەی ڕەحم بە ئەنجام بگەیەنم ، فەرمانی پێ کردوم کە داوای هیچ شتێک لە کەس نەکەم ، فەرمانی پێ کردوم ڕاستی بڵێم هەرچەندە تاڵیش بێت ، فەرمانی پێ کردووم کە زۆر بڵێم لا حول ولا قوت الا باللە
٢٥- فەرماانی پێ کردووم کە خۆم بپارێزم لە :
هاوەڵ دانان بۆ خوا ،جادوگەری ، کوشتنی بە ناهەق ، سوو ڕیبا خواردن ، خواردنی مالی هەتیوان بە ناهەق ، پشت هەلکردن لە خودا و باوەرداران لە کاتی پێویستدا ، بوختان کردن بە ئافرەتە باوەڕ دارە داوێن پاکەکان ،
٢٦- لێمی قەدە‌غە کردووە کە:
جنێو بدەم ، بە درۆزن باوەڕ بکەم ، ڕاستگۆ بەدرۆ بخەمەوە ، بێئەمری پێشەوای دادگەر بکەم ، خراپەکاری لە زەویدا بکەم .
٢٧- ئامۆژگاریمان دەکات بەوەی :
حەسودی بە یەکتر نەبەین ، فێڵ لە کڕین و فرۆشتن دا مەکەن ، ڕق و کینەتان بەرانبەر یەکتر لە دڵدا نەبێت ، پشت لە یەکتر مەکەن ، کڕین و فرۆشتن بەسەر کڕین و فرۆشتنی یەکتر مەکەن ، هەمووتان بەندەی خوا و برای یەکتر بن ، موسوڵمان برای موسوڵمانە ، ستەمی لێناکات و لەکاتی ستەمدا پشتی لێناکات ، خۆیشی بەسەریدا گەورە و زاڵ ناکات .
٢٨- هەر ڕێنمونیمان دەکات بۆ ئەوەی کە بۆمان چاکە :
هەرکەسێ بەناوی خوا پشتی پێبەستن ، پشتی بگرن ، هەرکەسێ بە خودا و بەناوی خودا داوای لێکردن پێیببەخشن ، هەرکەسێ بانگێشتی کردن دەعوەتی کردن بە پیریەوە بڕۆن ، هەرکەسێ چاکەیەکی لەگەڵدا کردن پاداشتی بکەن ئەگەر هیچتان شک نەبرد پاداشتی بکەن ئەوا دوعای خێری بۆ بکەن تا ئەو کاتەی وادەزانن کە ئیتر پاداشتتان کردووە .
٢٩- فێری کردووم ملکەچ ترین بەندە و دەوڵەمەند ترین کەس و باوەڕدار و موسوڵمان :
خۆت لە حەرامەکان بپارێزە دەبیتە ملکەچترین بەندە ، بەوەی خودا بۆتی داناوە ڕازی بە دەبیتە دەوڵەمەند ترین کەس ، لەگەڵ دراوسێکەت باشبە دەبیتە باوەڕدار ، ئەوەی بۆ خۆت پێت خۆشە بۆ خەڵکیش پێت خۆش بیت دەبیتە موسوڵمان .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا لاپەرە ٥٤تا ٥۹
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه