 دروود و سڵاوات ناردن بۆی صلی الله علیه وسلم (الصلاة والسلام عليه صلى الله عليه وسلم)
له پێویستی و نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، سه‌ڵاوات دان و داوای درودو ڕه‌حمه‌ت كردنه بۆی، وه ئه‌م كاره زۆر گرنگه‌و له شه‌رعدا به درێژی باسی لێوه‌كراوه، چه‌ند شوێنانێك هه‌ن كه واجب و پێویسته سه‌ڵاوات دان له سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به شێوه‌ی شه‌رعیه‌كانی خۆی، به‌و شێوه‌یه كه له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا هاتووه، وه هه‌ندێ شوێنی تر هه‌یه كه سه‌ڵاوات دان تیایاندا په‌سه‌نده‌و باشه، به‌ڵكو له هه‌موو كاتێكدا و له هه‌موو شوێنێكدا سڵاوات دان له سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌بێته مایه‌ی دروستكردنی خۆشه‌ویستی بۆی و شوێن كه‌وتنی به‌رنامه‌كه‌ی، به ڕاستی سڵاوات دان له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له گه‌وره‌ترین به‌ندایه‌تیه‌كانه كه پێی له خوای گه‌وره نزیك ئه‌بینه‌وه‌و خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ش(صلى الله عليه وسلم) له دڵماندا زیاد ئه‌كات و په‌ره ئه‌سه‌نێت.
|