 خۆشویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) لای سه‌له‌ف
خۆشه‌ویستی په‌یامبه‌رمان صلی الله علیه وسلم
واتای ڕاسته‌قینه‌ی خۆشویستنی په‌یامبه‌ر صلی الله علیه وسلم:
زانایان جیاوازن له ڕاڤه‌كردنی خۆشه‌ویستی په‌یامبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، وه‌زۆر ووته‌ی جیاوازیان له‌م باره‌وه هه‌یه، له‌ڕاستیدا ئه‌م جیاوازیه ته‌نها بۆ قسه‌كانیان ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكوو جیاوازیه‌كه له بارودۆخه‌كه‌دایه:
1- سوفیانی سه‌وری ده‌لێت: خۆشه‌ویستی په‌یامبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) واته شوێنكه‌وتنیه‌تی، كه ئه‌میش پشت ده‌به‌ستێ به‌م ئایه‌ته: قل ان كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله ويغفر لكم ذنوبكم والله غفور رحيم آل عمران 31
2- هه‌ندێكی تر له زانایان ده‌لێن: خۆشویستنی په‌یامبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) واته: باوه‌ڕت به‌وه بێت كه‌هه‌میشه سه‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها به‌رگری كردن له سوننه‌تی ، وملكه‌چبون بۆ فه‌رمایشته‌كانی، وترسان له‌سه‌رپێچی كردنی.
3- بیروڕایه‌كی تر ده‌لێت: هه‌میشه ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ت له‌یاد بێت.
4- ده‌لێن: له خۆت خۆشتر بوێت
5- هه‌روه‌ها: خۆشه‌ویستی بریتییه له حه‌زكردن له بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت.
6- هه‌روه‌ها: دلت له‌گه‌ڵ ویستی خوادابێت ، وئه‌و چی خۆشده‌وێت منیش ئه‌وم خۆشده‌وێت ، ئه‌و حه‌زی له‌چییه منیش حه‌زم له‌و بێت.
7- هه‌روه‌ها: مه‌یلی دڵه بۆ ئه‌وه‌ی كه حه‌زت لێیه‌تی.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی له‌ڕاستیدا باسی به‌رووبوومی خۆشه‌ویستیه نه‌ك راستی وحه‌قیقه‌ته‌كه‌ی.
خۆشه‌ویستی راسته‌قینه واته: مه‌یل كردن به‌لای ئه‌وه‌ی حه‌زت لێیه‌تی ، ئه‌م حه‌ز لێبوونه یان به‌هۆی هه‌ستكردنه به تام وچێژێك كه پێی ده‌گات، وه‌كو وێنه‌یه‌كی جوان ، یان ده‌نگی خۆش، یان خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌تام، وه‌هاوشێوه‌كانی كه هه‌موو خاوه‌ن سروشتێكی دروست حه‌زی لێده‌كات چونكه له‌گه‌لیدا ده‌گونجێ، یان به هۆی هه‌ست وبیری خۆی یان له‌ناو دلی خۆیدا هه‌ست ده‌كات به‌واتای به‌رزو پیرۆزی، هه‌روه‌كوو خۆشویستنی پیاوچاكان وزانایان وخه‌لكی باش، ئه‌وانه‌ی كه ناوده‌نگی باش‌و جوانیان له‌ناو خه‌لكدا هه‌یه، له‌ڕاستیدا مه‌یلی مرۆڤ بۆ لای ئه‌مانه ده‌ڕوات وحه‌زیان لێده‌كات تاوه‌كوو ڕاده‌ی ده‌مارگیری بۆیان، هه‌روه‌ها بوون به ده‌سته‌یان له ناو خه‌لكێكی ترداكه له‌ئه‌نجامدا مرۆڤ دووچاری ده‌ربه‌ده‌ری ده‌بێت و خوێن ڕژانی و ، وڕێزگرتن له نه‌فس، یانیش خۆشه‌ویستی ئه‌وبه‌هۆی هاوڕابوون یان چاكه‌كردن له‌گه‌لیدا یان پێدانی به‌خشش.چونكه ده‌روونی مرۆڤه‌كان حه‌زیان له‌م كه‌سه‌یه كه چاكه‌یان له‌گه‌لدا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌م بیروڕایه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وا هه‌رسێ هۆكاره‌كانی پێویست بوونی خۆشه‌ویستی له په‌یامبه‌رك (صلى الله عليه وسلم)ۆده‌بێته‌وه:
1- له‌ڕووی جوانی وڕوخساره‌وه ،ته‌واوی ڕه‌وشت وئاكار له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه، ئه‌وا ته‌واو باسكراوه له م كتێبه‌دا.
2- هه‌رچی باسی چاكه‌كردن وبه‌خششه بۆ ئوممه‌تی ئه‌وا ئه‌وه خوای گه‌وره باسی ده‌كات كه‌وا، به‌سۆزه بۆیان وبه‌به‌زییه، وڕێنماییه بۆیان ، وبه میهره بانی له‌گه‌لیاندا ده‌جولێته‌وه، وه‌به‌هۆی ئه‌و له‌ئاگر ده‌پارێزرێین، هه‌روه‌ها ئه‌و زاته له‌گه‌ل باوه‌ڕداراندازۆر به‌سۆز وبه‌زه‌ییه، وه‌مزگێنی ده‌رو وترسێنه‌ره، وبانگیان ده‌كات بۆلای خوابه‌ویستی خواوڕۆژێكی پڕشنگداره، وه‌ئایه‌ته‌كانی خوایان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، وپاكیان ده‌كاته‌وه، وفێری قورئان وكارزانیان ده‌كات ، ورێگای ڕاستیان نیشان ده‌دات.
ئینجا چ چاكه‌یه‌ك له‌وه گه‌وره‌تره وبه‌رێزتره له‌مه‌كه چاكه‌یه بۆ هه‌موو موسلمانان؟ وه فه‌زلێك له‌وه فراوانتره‌كه هه‌موویان ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یامبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) رێگا نیشانده‌ریان بێت بۆ خوا‌و ورزگاركه‌ر بێت له تاریكی ، وبانگیان بكات بۆ سه‌رفرازی ، وتكاكاریان بێت وله‌جیاتی ئه‌وان بدوێت ، وشاهێدیان بۆ بدات ، وه‌ببێته هۆی مانه‌ویان تا هه‌تایه له نازونیعمه‌تی بێ كۆتاییدا.
3- بۆمان ده‌ركه‌وت كه پێویسته په‌یامبه‌ر صلی الله علیه وسلم ببێته خۆشه‌ویستمان وه‌كو راستیه‌كی شه‌رعی هه‌روه‌كو له ئایه‌ت وفه‌رمووده‌كاندا هاتووه، هه‌روه‌ها وه‌كو خووڕه‌وشت وسوننه‌ت و، هه‌روه‌ها به‌هۆی زۆری چاكه‌كانی وگشت ئاكاره جوانه‌كانی ،.ئه‌گه‌ر یه‌كێك له دونیادا جارێك چاكه‌ت له‌گه‌لدا بكات یان جارێك یان دووجار له كاره‌ساتێك رزگارت بكات ئه‌وا خۆشت ده‌وێت ئه‌ی چۆن یه‌كێكت خۆشناوێت كه هه‌رچی نیعمه‌ته پێت ده‌درێت به هۆی ئه‌و هه‌رچی سزایه له‌سه‌رت لاده‌چێت به‌هۆی ئه‌و.
ئینجا ئه‌گه‌ر مرۆڤ پادشایه‌كی خۆش بووێت له‌به‌ر له‌به‌ر پیاوچاكی وناوده‌ركردنی به‌چاكه، یان ده‌سه‌لاتدارێكی خۆش‌بووێت له‌به‌ر دادگه‌ریه‌كه‌ی ،یان كه‌سێكی زۆر دووری خۆش ده‌وێت له‌به‌ر زانستی فراوانی وسیفاتی جوانی، ئه‌ی كه‌سێك كه هه‌موو سیفاتی تیل كۆببنه‌وه له‌به‌رزترین ئاستداشایه‌نی به‌رزترین پله‌ی خۆشویستن و مه‌یل بۆچوون نییه؟
عه‌لی كوڕی ئه‌بوو تاڵیب -ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت- له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ردا ده‌لێت: هه‌ركه‌سێك سه‌ره‌تا چاوی پێكه‌وتبا سامی له هه‌یبه‌تی ده‌ركرد ، وه‌هه‌ركه‌سێك له‌گه‌لی هه‌لسان ودانیشتنی كردبا خۆشی ده‌ویست.
هه‌ندێ له هاوه‌له‌كان كاتی پێغه‌مبه‌ریان ده‌دیت چاوی خۆیان له‌سه‌ری نه‌ده‌گۆری.
خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌لایان پێشینان و ئیمامه‌كان
ئه‌بوهوڕه‌یره -ره‌زای خوای لێبێت- ده‌لێت: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێ: ئه‌وانه‌ی كه زۆر منیان خۆش ده‌وێت له‌دوای منه‌وه‌دێن ، هه‌ریه‌كێكیان حه‌زی لێیه من ببینێت و مال ومندالی به‌خت بكات له پێناومندا. ئه‌بوو زه‌ریش هه‌مان فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.
- له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا عومه‌ری گوڕی خه‌تتاب ووت: به پێغه‌مبه‌ر: صلی الله علیه وسلم تۆ لای من له خۆم خۆشه‌ویستتری. هه‌روه‌ها هاه‌لانیشی هه‌مان شتیان به‌پێغه‌مبه‌ر ده‌ووت.
عه‌بده‌ی كچی خالیدی كوڕی معدان، ووتی:هه‌ركاتێك خالیدی كوڕی وه‌لید ده‌چووه ناو جێگای نوستنی ئه‌وا باسی شه‌وق تامه‌زرۆیی خوی ده‌كرد بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وهاوه‌لانی له موهاجیر و ئه‌نصار وناوی ده‌هێنان و ده‌یووت: ئه‌وان ڕه‌چه‌له‌كی منن وبنه‌چه‌ی منن، وه‌دلم ئاره‌زووی ئه‌وان ده‌كات، زۆر به‌تاسه‌وه‌م بۆیان، خوا بۆلای ئه‌وان من بباته‌وه، ئینجا خه‌وی لێده‌كه‌وت.
-له‌ئه‌بووبه‌كری صدیق -ره‌زای خوای لێبێت- ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا ووتی به پێغه‌مبه‌ر: صلی الله علیه وسلم سوێند به‌و خوایه‌ی تۆی كردووه به پێغه‌مبه‌ر من موسوڵمان بوونی ئه‌بوتالیبم پێ خۆشتر بوو له ئیسلامبهوو‌نی باوكم قحافه چونكه موسوڵانبوونی ئه‌بووبه‌كر دڵی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) خۆش ده‌كردو چاوی گه‌شه ده‌كرد.
- هه‌روه‌هاعومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی به عه‌باسی( مامی پێغه‌مبه‌ر) ره‌زای خوایان لێبێت: موسولمان به له موسولمان بوونی تۆ لام باشتره له موسولمان بوونی باوكم خه‌تاب ، چونكه به‌موسلمان بوونی تۆلای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خۆشه‌ویستی.
-ابن اسحاق ده‌گێڕێته‌وه: كه‌وائافره‌تێكی ئه‌نصاری له جه‌نگی ئوحوددا باوك و براو مێردی كوژرابوو، ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)چی به‌سه‌ر هاتووه ؟ ووتیان: چاكه، سوپاس بۆ خوا به‌دلی ئێمه‌یه و سه‌لامه‌ته. ئافره‌ته‌كه ووتی: نیشانم ده‌ن با بیبینم .ئینجا كاتێ دیتی ووتی: هه‌رچی موصیبه‌ت هه‌یه له دوای بوونی تۆ زۆر بچووكه.
-پرسیاریان كرد له علی كوڕی ئه‌بی تالیب: كه خۆشه‌ویستیتان بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم چۆن بوو؟ ئه‌میش ووتی: به‌خوا ئه‌و لامان خۆشه‌ویستتر بوو له مال ومنال وباوك و دایكمان ، وه‌خۆشه‌ویستتر بوو لامان له‌ئاوی سارد له‌كاتی تێنوێتی.
- زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌مه ده‌لێت: جارێكیان عومه‌ر چووه ده‌ره‌وه بۆ چاودێری كردنی خه‌لك ، بینی وا ڕوناكیه‌ك له مالێكدا هه‌لبووه، وه‌سه‌یری كرد وا پیره‌ژنێك خه‌ریكی په‌مۆچاككردنه، وه ده‌لێت:
له‌سه‌ر محمد بێت سلاواتی چاكان سه‌لواتی ئه‌وه‌لیه‌كان كۆتاییه‌كان
ئێوه‌كه‌سانێك بوون به‌یانیان ده‌گریان خۆزگه ده‌مزانی كام له‌مردنه‌كان
كۆم ده‌كاته‌وه له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی ماله‌كان
مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ربوو صلی الله علیه وسلم
عومه‌ر دانیشت و ده‌ستی كرد به‌گریان. ئیتر چیڕۆكه‌كه درێژه.
-كاتێك بیلال له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو ، ژنه‌كه‌ی ووتی : ئای هاوار چه‌ند خه‌مبارم! بیلال: ووتی: ئای له خۆشیم! سبه‌ینێ ده‌گه‌م به خۆشه‌ویستان ، محمد‌و یارانی.
وه‌هه‌مان به‌سه‌رهات له ئه‌بوو زه‌ری غه‌فاری ده‌گێڕنه‌وه.
-ده‌گێڕنه‌وه كه وا ئافره‌تێك ووتی به‌عائیشه قه‌بری پێغه‌مبه‌رم نیشان بده، ئه‌میش پێی نیشان دا‌و ئافرته‌كه ده‌ستی كرد به‌گریان تاكو گیانی له ده‌ستدا.
كاتێك خه‌لكی مه‌ككه زه‌یدی كوڕی ده‌سه‌نه‌یان برده ده‌ره‌وه بۆ كوشتنی ، ئه‌بوسوفیان لێی پرسی تۆ حه‌ز ده‌كه‌یت ئێستا تۆ له مالی خۆت بای محمد له‌جیاتی تۆ لێره با.زه‌ید ووتیی: به‌خوا حه‌زناكه‌م موحه‌ممه‌د ئیستا له شوێنی خۆی دڕكێكی بچێ له پێی ڕا وه‌منیش له ماله‌وه‌بم!
ئه‌بووسوفیان ده‌لێت: نه‌مبینیوه كه‌س كه‌سی خۆش بوێت هێنده‌ی هاوه‌لانی محمد ئه‌ویان خۆشده‌وێت .
-ئیبن عه‌باس ده‌لێت: ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك كۆچی كردبا بۆلای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌میش سوێندی ده‌دا: كه‌وا ده‌رنه‌چووه له‌به‌ر توڕیی مێردی و له‌به‌ر پێ‌خۆشتر بوونی شارێك له‌شارێكی تر ، وه‌ته‌نها له‌به‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ر كۆچی كردووه.
- ئیبن عومه‌ر له سه‌ر ئیبن زوبێر ڕاوه‌ستا دوای كوژرانی و داوای لێخۆشبوونی بۆكرد ووتی: به‌خوا ئه‌مه‌ی بزانم تۆ كه‌سێكی ڕۆژووگرو نوێژخوێن وخواو پێغه‌مبه‌رت خۆش ده‌وێت.
و: عبدالعزیز هه‌ركی
سه‌رچاوه: كتاب الشفا
دانراوی: الفقية القاضي الامام الحافظ ابو الفضل عياض بن موسى بن عياض اليحصبي رضي الله عنه
|