 پێغمبەری خوا ﷺ باسی حاکمی زاڵم دەکات بۆمان..
پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: سێ
جۆر که‌س نوێژه‌کانیان له بستێك له‌سه‌ریان به‌رز نابێته‌وه، یه‌که‌م به
هۆکاری ئه‌وه‌ی که پێشه‌وایه‌ك له پێشیانه‌وه‌یه خه‌ڵکه‌که خۆشی
ناوێت! (رجل آم قوما وهم له کارهون..)جا ئه‌مه له کاروباری
به‌ندایه‌تیدا به‌و شێوه ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات، داخۆ له کاروباری سیاسه‌تی
وڵات‌دا چی سه‌نگ و قورسایه‌کی هه‌بێت که‌سێك که به‌زۆر خۆی به‌سه‌پێنێت.؟
هه‌روه‌ها ئیسلام ئاماژه ده‌کات خه‌ڵکانێکی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵبژێرین که
لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویستن، ئه‌وانیش گه‌ل و میلله‌تیان خۆش ده‌وێت ئه‌وه ئه‌و
گه‌له سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌وه گه‌له‌ی که
بێ ده‌نگه‌و ده‌سه‌ڵاتدار به زه‌بروزه‌نگ خۆی ده‌سه‌پێنێت ئه‌وه
خه‌ڵکه‌که رقی لێیه‌تی و ئه‌ویش رقی له گه‌له‌که‌یه‌تی، ئه‌مه ده‌بێته
هۆکاری نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لانی موسڵمان پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)
به‌م شێوه ده‌فه‌رموێت: (خیار آمتیکم- أي حکامکم-الذین تحبونهم ویحبونکم،
وتصلون علیم، وشرار آئمتکم الذین تبغضونهم ویبغصونکم ، وتلعنونهم
ویلعنونکم)مسلم له ڕێگای عوف کوڕی مالك گێڕاوه‌ته‌وه.
له ئیسلامدا په‌نا گیراوه به خوای موته‌عال له ده‌سه‌ڵاتداری خراپ که
به ناوی جۆراو جۆره‌وه فه‌رمانڕه‌وای ده‌که‌ن و ئاینی ئیسلام
ده‌خه‌نه لاوه ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه، به کافر‌و و فاسق موشریك
له ئیسلامدا ناویان هاتوون..
له جابره‌وه ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی لله
علیه وسلم) فه‌رمووی به که‌عب (آعاذ لله من إمارة السفهاء یاکعب)..قال:
وما إمارة السفهاء؟ قال: آمراء یکونون بعدی،لا یهدون بهدیي، فمن صدقهم
بکذبهم، وآعنهم علی ظلمهم، فآولئک لیسوا مني ولست منهم، ولا یردون علی
حوضي، ومن لم یصدقهم بکذبهم، ولم یعنهم علی ظلمهم، فآولئک مني، وآنا منهم،
وسیردون علي حوضي.
له کاتێکدا سه‌روه‌رمان به‌م شێوه‌یه باس له ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر بکات
که هاوشێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه‌یه که ئێستا له ئارادان وه‌ك دیموکراسی و
سوسیالستی و عه‌لمانیه‌ت و لیبرالیزم و هه‌موو سیسته‌مه‌کانی تری
به‌رێوه‌بردن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بێت که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی پێی ڕازین
ئه‌وه مافی ئیسلام به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌وه نامێنێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی
به‌م ئاینه‌وه نیه فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی نهقڵیه
که باسمان کردوه لێره‌دا ئاماژه‌مان پێداو، ئیتر به‌لامه‌وه سه‌یره
خه‌ڵکانێکی ئیسلامی ته‌نانه‌ت له مسته‌وای مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه
ئیسلامیانه‌دا ده‌ڵێن ئیسلام و دیموکراسی یه‌ك تاڵه مووی فه‌رقه، یاخود
ده‌ڵێت ئیسلام له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌ت دا کێشه‌یه‌کی ئه‌و تۆی نیه!..
|