بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 فه‌زڵی صلاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر -صلى الله عليه وسلم-
25/04/2016
بینین: 2875
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً الأحزاب-56 
واته‌: خوای گه‌وره‌و مه‌لائیکه‌ته‌کانی درود و سڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، سا ئه‌ی ئیمانداران ئێوه‌ش صڵاواتی له‌سه‌ر بده‌ن و سه‌لامی لێبکه‌ن به‌ سه‌لام کردن
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌ر موێت: (البخيل من ذکرت عنده فلم يصل علي ) واته‌: به‌خیل ئه‌و که‌سه‌یه‌ که ‌له‌لایدا ناوم دێنن و صڵاواتم له‌سه‌ر نادات. 
وه‌ده‌فه‌رموێت: ( لا تجعلوا قبري عيدا و صلوا علی فإن صلاتکم تبلغني حيث کنتم ) واته‌ : دوای خۆم گوڕه‌که‌م مه‌که‌ن به‌ئاهه‌نگ و جه‌ژن و صڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، چوونکه‌ صڵاواته‌کانتانم پێ ده‌گات له‌هه‌ر شوێنێک بن. 
خۆشه‌ویستی خوا ده‌فه‌رموێت: (من صلی علي صلاة صلی الله عليه‌ بها عشرا) واته‌ : هه‌ر که‌سێک یه‌ک صڵاواتم له‌سه‌ر بدات خوای گه‌روه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده صڵاواتی له ‌سه‌ر ده‌دات. 
وه‌ ده‌فه‌رموێت : (إن لله ملائکة سياحين في الارض يبلغوني من أمتي السلام) واته‌ : خوای گه‌وره‌ چه‌ند مه‌لائیکه‌تێکی گه‌ڕۆکی هه‌یه‌ له‌زه‌ویدا که‌ صڵاوی ئوممه‌ته‌که‌مم پێده‌گه‌یه‌نن که‌ لێم ده‌کدن. 
وه‌ده‌فه‌رموێت : (ما من أحد يسلم على إلا رد الله علي روحي حتى أرد عليه‌ السلام) واته‌ : هیچ که‌سێک نییه‌ که‌ صڵاوم لێ بکات ئیلا خوای گه‌وره‌ ڕۆحه‌که‌م بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ هه‌تا وه‌ڵامی صڵاوه‌که‌ی ده‌ده‌مه‌وه‌ . 

داواکارم له‌خوای گه‌وره‌ یارمه‌تی ده‌رمان بێت بۆ هه‌مو کارێکی چاکه‌ و نیه‌تمان له‌ ژه‌نگ و ژاڵ پاک بکاته‌وه‌. 

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه